فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی

خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی

 

مەرج و زانیاری بۆ ئەو نووسەرانەی دەیانەوێت بەشداری بکەن:

خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی بۆ ئەو نووسەر و شانۆنامه‌نووسانه‌یه به ‌زمانی کوردی شانۆنامە دەنووسن. ته‌مه‌ن و شوێنی نیشته‌جێبوون گرنگ نین، هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت به‌شدار بێت.

شانۆنامەنووس دەتوانێت هەتا ٣١/١/٢٠٢٥ دەقە شانۆیییەکەی خۆی بنێرێت بۆ: info@keper.org

  • نووسەر پێویسته دەقەکەی خۆی بە فایلی وۆرد بنووسێت.
  • لەگەڵ دەقەکەیدا، سی ڤیی خۆیشی هاوپێچ بکات.
  • دەقی نێردراو نابێت پێشتر بڵاو کرابێتەوە یان نەمانیش کرابێت.
  • گرنگ؛ ده‌قه‌که‌ نابێت له (٣٠) لاپه‌ڕه‌ی (A4) که‌متربێت و به‌فۆنتی یونیکوردی قەبارە (١٢) نووسرابێت.
  • خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی گرنگییەکی زۆر بە زمانی کوردی دەدات. دەق دەبێت بە زمانێکی پاراو نووسرابێت و خاڵبەندی و ڕێنووسی دروستی کوردی ڕەچاو کرابێت.
  • بەڕێوەبەرانی کەپر دەقەکان دەخوێننەوە و بیروبۆچوونی خۆیان تاوتوێ دەکەن. بە دەر لە بەڕێوەبەرانی کەپر، بۆ هەڵسەنگاندنی دەقەکان، پرس و ڕاوێژ بە نووسەران و پسپۆڕانی دیکەیش دەکرێت.
  • شانۆنامه‌ی هه‌ڵبژێردراو به‌ بڕی (٥٠٠ دۆلار) خه‌ڵات ده‌کرێت، ئەمەیش وه‌کوو پشتگرییه‌کی دارایییە بۆ نووسەر و ماندووبوونەکەی.
  • ناوەندی کەپر لە سه‌ره‌تای مانگی چواری هەموو ساڵێکدا، له ڕێوڕه‌سمێکی تایبەتدا ناوی دەقی براوە ئاشکرا ده‌کات.
  • بێجگە لەو بڕە پارەیە کە بە دەقی هەڵبژێردراو دەدرێت، ناوەندی کەپر هەوڵ دەدات دەقەکەیش وەک کتێب چاپ و بڵاو بکاتەوە.
  • * په‌یکه‌ری خه‌ڵاته‌که‌ هه‌موو ساڵێک له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (شوان که‌مال)ه‌وه دروست ده‌کرێت.

 

بۆ بینینی ئه‌رشیفی خه‌ڵاته‌که‌، سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی که‌پر بکه‌. (keper.org)