موزیك بۆ ده‌روونه خه‌مۆكییه‌كانی كۆمه‌ڵگە
د. ئامانج غازی/ مامۆستای زانکۆ و ڕەخنەگری مۆسیقا/ هەولێر
موزیك وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی راسته‌وخۆی ئاوێته‌كراوی خۆشی و ئازارەکانی نێو كۆمه‌ڵگه رۆڵێكی به‌رچاو و كاریگه‌ر ده‌بینێ له دیاریكردنی ئه‌و خاڵانه‌ی كه ده‌بنه هۆی تێكچوون و تێكدانی شیرازه‌ی هه‌ر خێزانێكی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
هونه‌ر به گشتی و له نێو دونیای موزیكیش به تایبه‌تی كۆمه‌ڵێ فاكته‌ری چاره‌سه‌ركردنی هه‌نووكه‌یی هه‌ن كه نایه‌ڵن هه‌ندێ گرفتی گه‌وره ته‌شه‌نه بكه‌ن و به دڵنیاییه‌وه‌ش چاره‌نووسی ڕه‌شی مرۆڤیش به‌ره‌و ئه‌و كه‌نارانه راده‌ماڵێ كه
بۆنی مه‌ده‌نیه‌ت و شارستانیه‌تی لێوه دوورە.
موزیك وه‌ك رووته‌ڵه‌كترین هونه‌ر راسته‌وخۆ ئه‌و هۆكارانه كپ ده‌كاته‌وه كه ده‌بنه هۆی دروستبوونی ته‌مومژی نائومێدی
موزیك وه‌ك رووته‌ڵه‌كترین هونه‌ر راسته‌وخۆ ئه‌و هۆكارانه كپ ده‌كاته‌وه كه ده‌بنه هۆی دروستبوونی ته‌مومژی نائومێدی و خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێی ده‌روونی له نێو كه‌سانی سنووری خێزان و كۆمه‌ڵگه، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش له كاتێكا رۆڵی خۆی ده‌پێكێ كه جوگرافیای شوێن و زه‌مه‌نی مێژوو ده‌سته‌مۆی هونه‌رمه‌ند دەبن بۆ خوڵقاندنی بارێكی ده‌روونی نزیك له ئارامی و !! دوور له گێژاوی ژینگەیی ئه‌گه‌ر زانستی پزیشكی له‌دوا ئه‌زموون و تاقیكرنده‌وه‌كانی خۆیدا دانی به كاریگه‌رییه‌تی موزیك بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی (په‌ركه‌م) نابێ، ئه‌وا بێگومان ده‌بێ به هۆشیارییه‌وه ئه‌و موزیكه له دانان و دابه‌شكردنی سه‌رپێی جیا بكه‌ینه‌وه، چونكه هه‌موو موزیكێك ناچێته نێو قاڵبی (موزیكی به‌رنامه‌ی پزیشكی)، به‌ڵكو ئه‌و موزیكانه زیاتر له ئاكامی (هونه‌ری پزیشكی) نزیك ده‌بنه‌وه كه له ناوه‌رۆكدا هه‌ڵگری مانا فه‌لسه‌فه‌ییه‌كانی ژیان بن، موزیكێك ده‌بێته پێشه‌نگ ئه‌و كه تیایدا ره‌چاوی گشت ئه‌و (ئه‌پۆجیاتورا)یانه بێت كه مانایه‌كی ئێستێتیكی ده‌به‌خشێته كاره هونه‌رییه‌كه ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌بێ دانه‌ری موزیك له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما په‌روه‌رده‌ییه ده‌روونییه هه‌نگاو بنێ كه ده‌رونزانه‌كان دیاری‌یان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هێڵی لۆژیکی موزیك گۆشه‌گیری ئه‌و باره ده‌روونییه هیلاكه بێ كه به ترپه‌و زرمه‌و ریتم و میلۆدی و ده‌نگه پڕ سۆزه‌كان تینیه‌توویان ده‌شكێنێ!!.
شتڕاوسی بلیمه‌ت له به‌كارهێنان و دانان و ئاوێته‌كردنی ئامێره ئیقاعییه‌كان و فوودارە‌كان ئه‌و زه‌مینه پڕ له ئارامییه ده‌خوڵقێنی كه ده‌روونی پاكیی ( زه‌رتوشت ) هه‌ڵگری مانایه‌ت
سه‌مفۆنیای(6)ی بتهۆڤن ره‌تکرنه‌وه‌یه‌كی هونه‌ری زۆر گه‌وره بوو بۆ دیكتاتۆریه‌تی ناپلیۆن كاتێ ویستی به زۆره‌ملێ خۆی به‌سه‌ر گه‌لی نه‌مسادا بسه‌پێنێ، سه‌مفۆنیا چامه‌یه‌دا كه دیالۆگێكی رۆمانسیانه‌ی نێوان هه‌ست و نه‌ست و ده‌روون و سروشته، گشت هه‌وڵه‌كان له پێناو رازیكردنی ده‌روونێكی ماندووه بوو بۆ ئه‌وه‌ی سروشت وه‌ك دایكێكی دڵسۆز هه‌مدیس رۆحه شه‌كه‌ته‌كان له باوه‌ش بگرێ،( شتڕاوس ) له شاكاری مه‌زنی ( نیتشه )، ( زه‌رتوشت به‌مجۆره قسه‌ی كرد ) جیهان نوقمی ئه‌و پاكییه ده‌كات كه پاڵه‌وانی ده‌قه‌كه خواستوویه‌تی.
شتڕاوسی بلیمه‌ت له به‌كارهێنان و دانان و ئاوێته‌كردنی ئامێره ئیقاعییه‌كان و فوودارە‌كان ئه‌و زه‌مینه پڕ له ئارامییه ده‌خوڵقێنی كه ده‌روونی پاكیی ( زه‌رتوشت ) هه‌ڵگری مانایه‌تی, وه‌لێ ده‌وروبه‌ر به هه‌موو چه‌مكێكی بیر و لێكدانه‌وه هه‌میشه تراژیدیایه‌ك و ره‌شه‌بایه‌كن, شۆڕشێكی خوێناوییه دڵ و ده‌روون ده‌هه‌ژێنن و عه‌قڵیش تێك ده‌شكێنن!!. ئه‌م نموونانه‌ش حاڵه‌تی زیندوون كه ئه‌مڕۆ له‌به‌ر چاومانن, ناكرێ له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا ده‌ستبه‌رداری ئه‌زمونه پڕ به‌ها هونه‌رییه‌كان بین له‌به‌ر ناز و حیكمه‌تی لایه‌نه‌كانی تری په‌یوه‌ست به ژیانی پڕ ساده‌یی مرۆڤی كورد، به واتایه‌كی دی هه‌ر كاتێ له په‌راوێزه‌وه یاخود له گۆشه‌نیگایه‌كه‌وه سه‌یری كاریگه‌ریه‌تی موزیك و هونه‌ره جوانه‌كانی دیكه له‌سه‌ر ژیار و ژیان و ره‌وشی مرۆڤی كورد كرا, ئه‌وا بێگومان كۆمه‌ڵێك دومه‌ڵ به‌سه‌ر روومه‌تی گه‌شی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی میلله‌تی كورد وه‌ك دێوه‌زمه‌یه‌ك دیار ده‌بن