فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

داڕمانی سێکتەری هونەری گۆرانی و سەرخستنی کاپیتالیزم لە ڕێی ( بەرنامەی خۆشترین دەنگ)ەوە

داڕمانی سێکتەری هونەری گۆرانی و سەرخستنی کاپیتالیزم لە ڕێی ( بەرنامەی خۆشترین دەنگ)ەوە

بەکر حەبیب/  شاعیر

 

سەدجار ئەفسوس بۆ هونەر ، بۆ ئەو چەمکە گرنگەی کۆمەڵگە کە هێندە بێویژدانانە و ناپڕوفیشیوناڵیانە لەڕێگەی بەرنامەیەکەوە توانای دەنگیی کۆمەڵە گەنجانێک بەو شێوەیە هەڵدەسەنگێنێت ، بەجۆرێک تەنانەت خودی لیژنەی هەڵسەنگێنەر بگەیەنێتە حاڵی شۆک.
ئەمە مانایەکە کە ڕەنگدانەوەی سیستێمی کاپیتاڵی بەزەقی بینراو و سەردەستەبێت.
چ واتایەکە کە دراو و پارە پڕیاردەری کۆتایی بن.
لەدوای فەترەیەکی زۆر لە پەخشکردنی بەرنامەی خۆشترین دەنگ و بە زۆر گەیاندنی بەرنامەکە بە دواقۆناغی خۆی ، کۆمەڵێک سەرنج و تێبینی وردم بۆ فەراهەم بوو لە ئاکامی ناعەدالەتی بڕیادان لە هەڵسەنگاندن و جیاکردنەوە و توانای دەنگەکان .
بە ڕای من هەندێک لەو بەهرەدارانەی کە لەبەرنامەکە چونەدەرەوە شایانی پلەکانی پێشەوەبوون.
تێناگەم لەوە ، هەرچەندە لیژنەکە بەگشتی کۆمەڵێک هونەرمەندی خاوەن ئەزمون و کارامە بوون تێناگەم چۆن و بە چ پێوەرێک هەڵسەنگاندنیان دەکرد.
ئەوەی جێگەی داخ بوو بەرنامەی کۆتا و دواقۆناغی بەرنامەکەبوو کە دیسان بە ئەفسوسێکی زۆرەوە بە ڕای بەندە ناشەفافترین و ناعەدالەتترین بەرنامەبوو ، بۆچی؟
پرنسیپی بەرنامەکە و ڕای بینەر و دەنگدانیان؟ نازانم چۆن دەکرێت کە دەنگدانی فانس و هاندەران بەو شێوەیەبێت ؟ واتا ناردنی سەدەها sms و لەلایەن یەک دەنگدەرەوە ڕێگەپێدراوبێت ؟
واتا بەشێوەیەکی زەق و ئاشکرا گەلەکۆمەکێی چینی خاوەن دراو و سامان لەدژی چینی ناوەند و چینی کەم دەرامەت.
لێرەدا ئەوەی مەبەستمە ئاماژەی پێبدەم وهەڵوەستەی لەسەربکەم بێویژدانی سەرپەرشتیاری گشتی بەرنامەکەیە ، کە چۆن دەکرێ وەها چەمکێکی گرنگ وەک چەمکی هونەر و توێژێکی هەستیار وەک توێژی گەنجان ئەو شێوەیە مامەڵەی لە تەکدا بکرێت ؟
یەکێک لە بەشداربووەکان کۆشەن بوو ، گەنجێکی بەهرەداری خاوەن دەنگێکی ڕەسەن و فرە جەمسەر و دەوڵەمەند بە چەکی توانا و قاڵبوەوە و تێگەیشتوو لە کلتوری هونەری کوردی سەدەی ڕابردوو ، ناکرێ و نەکراوە خانەبەندی بکرێت لە پلەی چوارەم و لەهەمان کاتیشدا سزای بدرێت بە نەخوێندنەوەی لە پێدانی خەڵاتدا؟!!
بەڕاستی ئەمەیە سەرکوتکردن و کوشتنی بەهرە لە گەنجاندا ، شورەییەکی گەورەو بێشەرمیەکی گەورەتر بۆ NRT2.
لە کۆتاییدا داوای لێبوردنێک بۆ پاراستنی عەرەقی ناوچەوانتان قەرزارن بە کۆشەنی بەهرەمەند. تەنانەت ئەو گەنجانەیتریش کە ناهەقانە کرانەدەرەوە.
لێرەوە ڕووی دەمم دەکەمە کاکەکۆشەن و ئەڵێم نەک من بەڵکوو ڕای زۆرینەی گوێگران و بینەرانی بەرنامەکەیە کە تۆ یەکەمی بێڕکابەربوویت .
هەر لێرەیشەوە داوا دەکەم هەریەک لە هونەرمەندان: دیاری قەرەداخی ، ڕێبین جەمال ، هەڵویست و فرمێسک وەڵامی ڕاست و گونجاویان هەبێت بۆ من و هونەردۆستانی وڵات.