فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

فـانتـازیـا لە وێـژەی منـداڵان

فـانتـازیـا لە وێـژەی منـداڵان

رەزا شـوان/ نووسەر / نەرویـج

 

 

فـانتازیا وشەیەکی ئینگـلیزییە، لە رەگی وشەیەکی یۆنـانی و لاتیـنییەوە وەرگیراوە. بە واتـای “وێـژەی سەرسـوڕێـنەر” یان “هـێـزی ئەنـدێـشە” دێـت. فـانتـازیا جـۆرێـکە لە کارێکی وێـژەیی ئەنـدێـشەیی. فـانتـازیا زاراوەیـەکی فـراوانە، یەکـێکە لە فـاکـتەرەکانی جیهانی چیرۆک و رۆمان و هـونەر. فانتازیا لە وێـژەدا بە شێوەیەکی وێژەیی دەوترێت، کە ئـارەزووی ئـەوەی هـەیە، کە لە داب و نەریـتی بـاو دابـڕێـت و لە راســتـیـیەکـان و لـە سنووردارکـردنی لـۆژیک و فـۆرم و زانیاری رزگـاری بێت و کـاری لـۆژیکی بەدەر بکات و جیهانێکی ئەفـسووناوی فـانتازی و ناڕاسـتی ئـارەزوومەنـدانە دروسـت بکات. فـانتـازیا جـیهـانـێکی ئەنـدێـشـەیی ئەفـسانەئـامێـزە. جـیهـانـێک کە یاسـا فـیزیـایـیەکـان جیـاوازن، لەگەڵ ئەم جیهـانەی تێیـدا دەژیـن. جیهـانـێکە کە پاڵـەوان و کارەکـتەرەکانی بـە زۆری بـوونـەوەری ئـەفـسانـەیی و نـامـۆن، وەک: ئـەژدیهـای گـڕهـاوێـژ، جنـۆکە، ئەسپی باڵـدار، بـووکی دەریـا، سیـمرخی باڵـدار، جادووگەر، چەتەوڵ، یان بوونـەوەر و ئاسمانێکی ئەنـدێـشەیی،… هـتد. هەمـوو کارەکـتەرەکان دەتـوانن بەو زمانەی نووسـەر دەینووسێت قسەبکەن. وێـژەی فانتـازی ئەو وێـژەیەیە، کە نـووسـەر، بە پـلەی یەکـەم پـشـت بە جـیهـانی ئەنـدێـشـە و بە ئـەفـسوون “جـادوو” دەبـەستـێـت. رووداوەکـانی لە جیهانێکی ئەنـدێـشەییدا روودەدەن. خوێنەران بۆ گەشتێکی، ئەنـدێـشەی دژەباو دەبات. ئەم جیهانە ئەندێشەییەش، لە داهـێنانی نووسەرە. بەڵام ئەم ستایشە هەموو رۆمانێکی فانتازی ناگرێتەوە، ئەگەر بێت و بە شێوەیەکی هـونەری لە ژیان بڕوانێت و وردبێتەوە. دەشـێـت کە رووداوەکـانی وێـژەی فـانتـازی، لەسـەر زەوی راسـتەقـیـنەشـدا رووبـدەن. پاڵەوان و کارەکتەرەکانیش مـرۆڤ و ئاژەڵ و باڵندە و شتی تربن. تێکەڵ بە ئەنـدێشەی فـانتـازی و بـە ئـەفـسـوون بـکـرێـن و لـە ژیـانی راسـتەقـیـنەی مـرۆڤـەوە، ئـیلهـامیـان وەرگـرتـووبـن. فانتازیا ئەو پانتا فـراوانەیە کە زۆربەی بنەماکانی ژانـرە وێژەکانی تـری لەخـۆگـرتـوون. پەرگـەمـا و بنـەمـای فـانتـازیـاش ئەنـدێـشـەیـە.

پێناسەکردنی وێـژەی فانتـازیا، یان تەنانەت چـیرۆکی ئەفسانەیی، ئەونـدە ئاسان نییە کە مـرۆڤ بیری لێدەکاتەوە. وێـژەی فـانتـازیا، مێـژوویەکی دوور و درێـژی لە فـۆلکلـۆر و لە ئـەفـسانەکـان و لە سەرچـاوەکـان و لە بەرهـەمـەکانی هـەمـوو نەتـەوەکانی جیهـانـدا هـەیە. هـەر لە کاتی مـرۆڤـە ئەشکەوتیـیەکانەوە، فانتـازیا بە جـۆرێک بـوونی هەبـووە. مـرۆڤەکان رووداو و بەسەرهـاتـەکانی رۆژانەی خۆیـان و هـەنـدێک جاریـش، تەنـانەت خـەون و هـیواکانیشیان، لە شێوەی وێنـەدا، لەسەر دیـوارەکانی ئەشکەوتەکانـدا، بە هـاوکاری ئەنـدێـشە هـەڵکەکەنـدوون. کوردسـتانی نیـشـتمانی ئێـمـەی کوردیـش، کە یەکەمـین لانـکەی رەسەنـتریـن شارستانییە لە هەمـوو جیهـانـدا، فـانتازیا لە فـۆرمی کـۆن و کلاسیکـیدا، مێـژووییـەکی دوور و درێـژی لە کـولتـووری کوردستانـدا هـەیە. پاشخـانـێکی وێـژەیی فـانتـازیـا، لـە فـۆلکـلۆری رەسـەنی کوردیـدا، رەگ و ریـشـەی هـەیە. بـە دەیـان چـیرۆک و نـەزیـلە و گـێڕانـەوە و داسـتانی ئـەفـسانەیـیـمان هـەیە.

ژیانی مـرۆڤ، لە دایکبوونەوە تا مـردن، رۆمانێکە کە لە چەنـدین چیرۆکی شیرین و تـاڵ پێکهاتووە. چـیرۆکیش گـێڕانەوەیە. ئەنـدێشەش هەمیشە لەگەڵ مـرۆڤـدا بـووە و لە رابـردوو و لە ئەمـڕۆدا، دینـەمـۆی داهـێـنان و ئـافـرانـدن و پـێـشکەوتـنە. مـرۆڤ  پێویستییەکی قووڵی بە هـێزی ئەندێشە هەبووە و هەیە، بۆ دروستکردنی باردۆخێکی ناڕاستەقـینە و جیهـانێکی ئەفـسووناوی. بە تایبەتیش لە کاتی منـداڵـیدا گرنگـییەکانی ئەنـدێشە دوو ئەوەنـدە دەبێـت. چونکە ئەنـدێشە بەشێکی سەرەکی و گرنگە لە ژیانی رۆژانەی منداڵان. جیهانی دەروونی منداڵان پڕە لە ئەندێشەڵ. هەموومان بە چیرۆکی جـوانی ئەفـسانەیی ئەنـدێشەیی گەورە بـووینە. زۆربەی نووسەرانی وێـژەی فـانتـازی چ چیرۆک یا رۆمان، ئیلهـامیان لە چـیرۆکە فـۆلکلۆرییە ئەفـسانەییەکان وەرگرتوون.
چـیرۆکـنووسی بەنـاوبانگی منـداڵان، دکـتۆر (
سـیوس) دەڵـێـت:” فـانتازیـا بە تەواوی دیـوەکەی تـری زەڕەبـیـنەکەیە”. فـانتـازیـا نکـووڵی لە بـوونی ئـازار و مەینەتییەکان ناکات. لەوانەیە رۆمـاننووس بۆ چـارەسەرکردنی کـێشەکانی جیهـانی راسـتەقـینە، بە شێوەیەکی هـێمایی ئەندێشە بەکاربهێنێت. چیرۆک یا رۆمانەکەی بە ندێشە بپۆشێت”.

 تایبەتمەنـدییەکانی وێـژەی فـانتازی، نووسەر بە شێوەیەکی داهـێنەرانە لە دەرەوەی ژیانی باودا چارەسەری کێشەکان دەکات. بۆ گەیاندنی پەیام و هـێنانەدی ئامانجەکانی رۆمانەکەی، پشت بە ئەفسون (جادوو) و بە شتەکانی دەرەوەی سروشت دەبەستێت.

 زۆرێک لە خوێنەران بە هـەڵە، ئەندێشەی زانستی و وێژەی فانتازی تێکەڵ دەکەن و لێکیان جیاناکەنەوە. ئەنـدێشەی زانستی سنووردارە، باس لە پێشکەوتنە تيـۆرییەکانی زانست و تەکنەلـۆژیا دەکات، پێشکەوتووتر لەوەی ئەمـڕۆ دەیزانین. وەک گەشتکردن بۆ بـۆشایی ئاسمان، فـیلمەکانی جـەنگی ئەستیرەکان. یان جیهـانێک پێشان دەدات، کە دەتوانێت لە داهاتوودا رووبدات. بەڵام فانتازیا خەونی بێـداری مـرۆڤە. ئەوە دەکات کە رووی نەداوە. کارەکتەرە ئەفسانەییەکانی، تەنیا لە جیهانێکی ناڕاستیدا بوونیان هەیە.

دێینە سەر کرۆکی باسەکەمان، بە کورتی باس لە فانتازایا لە وێـژەی منداڵاندا دەکەین. تا ئێستا، زۆر بە کـەمی ئەم بابـەتە بەسەر کـراوەتەوە. زۆر کەمی لەسەر نووسـراوە.

فـانتـازیا لە وێـژەی منـداڵانـدا:

 فـانتازیا ژانـرێکە لە ژانـراەکانی وێـژەی منـداڵان و مێـرمنـداڵان. فـانتـازیای مـۆدێـرن لە یەک دوو سەدەی رابـردوودا هاتـووەتە ناو جیهـانی وێـژەی منـداڵانەوە. بە خـێرایی سەرنجی منداڵانی لە هەمـوو جیهـانـدا راکـێشاوە و بـووەتـە دڵخـوازیـان. بە تایبـەتیش لە نیـوەی دووەمی سەدەی بیستەمـدا، زوو گەشەی کرد و لە جیهانـدا تەشـەنەی کـرد.

فـانتـازیا لە جیهـانی وێـژەی منـداڵانـدا، بـە هـۆی رەگ و ریـشـەی ئەفـسانـەیـیەوە، لە ئەنـدێشەی منداڵانەوە نـزیکە. فانتازیا یەکـێکە لەو ژانـرانەی، کە لە وێـژەی منـداڵاندا بەکاردێت. لەلای منـداڵان و مێرمنـداڵانی ئەمـڕۆدا، گرنگی و پێگەیەکی تایبەتی هـەیە. نووسەری ئـوسترالی، پسپۆر لە وێـژەی منـداڵانـدا، خاتـوو (کەیـت فـۆرسـت) دەڵـێت: “فانتازیا لە چیرۆکە ئەفسانەییەکاندا، وەک مۆمێکی داگیرساو دەدرەوشێتەوە و دڕ بە تاریکی دەدات. بەڵام گرنگترین شت، ساتەوەختی رووناکیترە، کە پێمان رادەگەیەنێت، هـیوا و کۆتـاییـە خۆشـەکان هـەن”.

فانتـازیا لە وێـژەی منداڵانـدا، مێـژوویەکی کـۆنی هـەیە، کە بۆ چەنـدین سەدە لە پێش
زاینی دەگەڕێتەوە. هەندێک کەس پێیانوایە، کە چیرۆکە ئەفسانەییە فانتازییەکان شتی پـڕوپـووچ و بێ مـانـان. ئەمـە تـێگەیـشتن و بـۆچـوونێکی هـەڵەیە. چونکە بەشـێکی زۆری ئەو چـیرۆک و رۆمـانە فانتازییانە، کە بۆ منـداڵان و بۆ مێرمنداڵانن، پەیامێکی پەروەردەی و رەوشتی و مرۆڤایەتی و بەهـای بەرز و پەند و وانە و رێنمایی جوانیان لەخـۆگـرتـوون. چـیرۆکی فانتـازی، دەتـوانێـت دەربـارەی هـەر شـتـێک بـێـت، لە هـەر شوێـنێک بێـت، بەبێ هـیچ سـنووردارکـردنـێک. باشـتریـن نمـوونەی کـورتـە چـیرۆکە ئەفـسانـەییـە فـانتـازییـەکان بـۆ منـداڵان: (چـیرۆکـە
ئەفـسانەییـەکانی) چـیرۆکـنووسی یـۆنـانی (ئیـزۆپ)ە، کە بـە بـاوکی ئەفـسانەنـووس لـە جیهـانـدا نـاوبـراوە. هـەروەهـا چیرۆکە ئەفسانەییە فانتازییەکانی (پێنج تنتدرا) واتا گەنجینەی پێنج بەند. لە نووسینی بیـرمەنـدی گەورەی هـیـندی (بەیـدەبـا) کە لەژێر ناوی (کلیلە و دیمنە) دا چاپکـراون. ئەم چـیرۆکە فـانتـازییانە، مێـژوویان بۆ چەنـد سەد ساڵێک پێـش زایـنی دەگەڕێتـەوە. بەڵام تا ئەمڕۆش چـێژ و بایەخ و گرنگی پەروەردەییان کاڵ نەبوونەتەوە. تا ئێستاش ئـەم کـورتە چـیرۆکە فـانتـازییـانە، بەشێکـن لە بابەتەکانی پەرتووکی خوێنـدنەوە، بۆ قـوتابیانی قوتـابخـانەی بنـەڕەتی لە هـەمـوو جیهـانـدا.

کـورتە چـیرۆکە ئەفـسانەییە فانتـازییەکانی ئیـزۆپ، هەریەکەیـان بە وانـەیەکی کورتی رەوشـتی یا بە پەنـدێک کـۆتایـیان دێـت، رووداوەکـانیـشیان لەسەر زەویـدا روودەدەن، پاڵەوان و کارەکتەرە یار و نەیارەکانیان. مرۆڤ و ئاژەڵ و باڵندەن یا  دار و درەخـت و شتی تـرن. ئاژەڵ و باڵندە و دار و درەختەکانیش وەک مـرۆڤ قسەدەکەن. بۆ نموونە: چیرۆکی پێشبڕکێی نێوان (کیسەڵ و کەروێشک) بەوە کۆتایی دێت کە (لەخۆبایی بوون دۆڕانـدنە، رۆیشتنی خاوی بێوەستان بـردنەوەیە). یان چـیرۆکی (گـورگ و بەرخـۆلە) ئـەو پەنـدە بـاوە کـوردییەی لەخـۆگـرتـووە کە (زۆر هـات.. قـەواڵـە بەتـاڵە).
لە سەدەی نوزدەدا، لە بەریتانیادا چـیرۆکی فانتازیی بۆ منداڵان، بازاڕی گەرم بوو. کە بووە هـۆی سەرهەڵدانی چەنـدین رۆمانی فانتازی بۆ مێرمنداڵان لە بەریتانیادا. دوایی چیرۆک و رۆمانی فانتازی بۆ منداڵان و مێرمنداڵان، زۆر بە خێرایی تەشنەی کـرد. لە ئەمریکا و لە چەنـدین وڵاتانی ئەوروپادا، چەنـدیـن رۆماننووس دەرکەوتن و چەنـدین شاکارە چـیرۆک و رۆمـانی فـانتـازییان، بۆ منـداڵان و مێـرمنـداڵان نووسـین و چـاپیان کـردن و بـڵاویان کـردنـەوە.

نموونەی چـیرۆک و رۆمـانی فـانتازیی مـۆدێـرن، بۆ منـداڵان و مێرمنداڵان:(ئەلیس لە وڵاتی عـاجبـاتییەکـان) دا، نـووسینی (لـویـس کـارۆل). (ئـۆلـیـڤەر تـویـست) نووسـینی  (چارلـز دیکنز). (پـینۆکیۆ) نووسینی (کارلـۆ کۆلـۆدی). (رۆبنسۆن کـروزۆ) نووسینی (دانیال دیڤـۆ). (نیـلـز) نووسینی (سەلما لاگیرۆف). زنجیرەی (پـێـنج منـداڵ) نووسینی (ئیـدێت نـێسبیـت) کە زۆر جـار بە داهـێنەری چـیرۆکی فانتـازیای مـۆدێـرن بۆ منداڵان ناودەبرێت. (سانـدرێلا) نووسینی (چارلز پیرۆ). (تۆما لیزا) نووسینی (هانـز کریستیان ئەنـدەرسون). (بەفـریـن و حـەوت کورتە باڵاکـان) نـووسینی (بـرایـانی گـریـم). (پـیـپی گـۆرەویـدرێـژ) نووسینی (ئەستریـد لـینـدگـریـن). (هـایـدی) نووسی (یـوهـانا شپـيری). (ژنـانی بـچـووک) نـووسـیـنی (لـویـزا مـای ئـەلـکـۆنـت). (هـاری پـۆتـەر) نـووسـیـنی (جـوان رۆلـیـنگ). زنجـیرەی هـاری پـۆتـەر، حـەوت پەرتـووکە و کـراون بە هـەشـت فـیلمی سینەمـایی. رۆمـانی هـاری پـۆتـەر، یەکێکە لە مۆدێـرتریـن زنجـیرە رۆمـانێکی فانتازیا. پـڕفـرۆشراوترین رۆمانە، کە (٥٠٠) مليۆن دانەی لە جیهـاندا لـێفـرۆشراوە. رۆمانی هاری پۆتەر شاکارێکی مۆدێـرنی جیهـانییە بۆ مێرمنداڵان. پاڵەوانی رۆمانەکە هـاری پـۆتـەر مێـرمنداڵـێکی سەرەکـێشی ئەفـسووناوییە، فـێری جادووبـازی دەبێت بۆ کاری چاکە بەکاری دەهـێنێت. ئاماژەش بە سێ رۆمـانی مـۆدێـرزمی کوردی دەدەم، کە رۆمـانەکـانیـن فـانتـازیـن و بـۆ منـداڵان و مێـرمنـداڵان نـووسـیویـانـن: رۆمـانی (کـچـی دورگە بچـۆلەکە) و (مـلـوانکەی ئەفـسونـاوی) نووسینی مامۆسـتا (ئەمـین محـەمـەد).  رۆمـانی (نـازیـلـێی مـانـگ و شـازادەی خـۆر) نـووسـینی خـاتـوو (پەیـام ئـیـبراهـیم) ە.

تەوەرەکانی ئـەدەبی فانتـازی، هـۆکارن بۆ ئەوەی کە منـداڵان و مێرمنـداڵانی خـوێنـەر هـۆگـریـابـن. لە چـیرۆکە ئەفـسانەییەکانـدا دوو چەمکی سەرەکی هـەن، چەمکی چاکە بەرانبەر بە خـراپە، چەمکی مـلمـلانێ بـۆ دەسەڵات. هـێزی چـاکە و هـێزی خـراپە لە ملـمـلانێـیەکی دەستەویەخـەی هـەمیـشەیی دان. ئەمـانە ئـەو پـرسانـەن کە پاڵەوان و کـارەکـتەرە سـەرەکـییەکـان، دەبـێـت رووبـەڕوویـان بـبـنەوە.

هـەنـدێک لە سـوودەکانی وێـژەی فـانتـازی بـۆ منـداڵان: 

١ـ بەشێکی زۆری رۆمان و چیرۆکە فانتازییەکان، پەیامێکی پەروەردەیی و رەوشتی و مـرۆییان لەخۆگرتوون. دەتوانن بە ئاراستەیەکی دروستدا چارەنووسی منداڵان بگۆڕن.

٢ـ یارمـەتی منـداڵان دەدەن، بـۆ خۆبنیاتنان و خۆگونجـاندن و دەربردن، لەگەڵ لافـاوی داهـێنان و زانیاریی مـۆدێـرن و شۆڕشی تەکنەلـۆژیـا و لەگەڵ گۆڕانکاریییە خێراکانـدا.

٣ـ لەم سەردەمەدا، وێـژەی فانتازیا، لەنێو منداڵان و هـەرزەکاراندا، پێگەیەکی تایبەتی هەیە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە زۆر رووەوە، چـێژ و خۆشی سوودیان پێـدەبەخـشن.

٤ـ چـیرۆکە فـانتازییەکان، یارمەتـیی منـداڵان دەدەن، کە کـنجکاوی بن و زیـاتر خۆیان دەرخـەن و باشتر لە ژیـان بـڕوانـن و قـووڵـتر بيـربکەنەوە و زیـاتـریـش بخـوێنـنەوە. پرسیاری زیـاتر بکەن. ئاسـۆی ئەنـدێشە و ئەنـدێشەکردن و بیرکردنەوەیان، فـراوانتر دەبن. نوێخواز و داهێنەر دەبن. بە ئەزموونکردنی جیهانێکی جیاوازەوە سەرقاڵ دەبن.

٥ـ چیرۆکە فانتازییەکان، منداڵان فێری کارامەیی دەکەن. کارامەیی وەک دروستکردنی جـیهـانی سەرسـووڕێـنەر و پەرەپـێـدانی بـیـرۆکەی نـوێ و بـیرکـردنـەوە لە داهـێـنان.
(
ئەلبێرت ئەنشتاین) دەڵێت:”ئەگەر دەتەوێت منداڵەکانت زیرەکبن. چیرۆکی ئەندێشەییان بۆ بخوێنەوە. ئەگەر دەتەوێت زیرەکتربن، چیرۆکی ئەندێشەیی زیاتریان بۆ بخوێنەوە”.

٦ـ ئـەرکی یەکـەمی چـیرۆکە فـانتـازییەکان، بەخـشـیـنی چـێژ و خـۆشـیـیە بە منـداڵانی خوێنەر. مێشکی منداڵان لە بـێهـوودەیی رزگاردەکەن. جیهانێکی نـوێ تاقی دەکەنەوە.

٧ـ لە زۆرێک لە چـیرۆک و رۆمـانە ئەفـسانەییـەکانـدا، منـداڵان رۆڵی پاڵـەوانـێتی و سەرەکـییان هـەیە. لەپـاڵ منـداڵانیـشـدا گەورەساڵانـیـش بەشـدارن و رۆڵـیـان هـەیە.

٨ـ چـیرۆکە فانتـازییەکان، یارمەتـیی منـداڵان دەدەن، بۆ دۆزینـەوەی رێـگەی زیاتر و زیاتر لە ژیانی راستەقـینەدا. بۆیە چـیرۆکە فانتازییەکان، کەشێکی منداڵانەیان هـەیە.

٩ـ چیرۆک و رۆمانە فانتازییە، لە رووی زمانەوانییەوە، کۆمەڵێک وشە و دەستەواژە و رسـتەی تازە بە منـداڵان دەبەخـشن و فـەرهـەنـگی وشەکـانیان دەوڵـەمەنـتر دەکەن.


(
*) بۆ نووسینی ئەم بابەتە، سـوودم لە چەنـدیـن سایـتی ئـینگـلـیزی وەرگـرتـووە.


٢٠٢٤