فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

نامەیەکی کراوە بۆ … دەستەی باڵای یەکێتی نووسەرانی کورد

نامەیەکی کراوە بۆ …

دەستەی باڵای یەکێتی نووسەرانی کورد

نووسینی/ احمد عارف/ نووسەر/ سلێمانی

٨/١٠/٢٠٢٤

پاش سڵاو
بەرێزان ئێمە دوا کۆنگرەمان لە ساڵی ٢٠١٠ بەستووە و سەرۆک و دەستەی باڵا و لقەکانمان بە سەرۆکەکانیشیانەوە دیاری کردوە ،. ئەوەی نەدەبوو بیکەین ملکەچیمان بوو بۆ حیزبی کوردی و دابەش کردنی ئەو یەکێتیە جوان دوای زیاتر لە نیوو سەدە تەمەن دابەشی بکەین و ئێستایش حیزب بە هیچ شێوەیەک لە گەڵ دەوتی کارەکانمان نییە و ئەو هەموو ساڵەی دوای کۆنگرە بێ کۆنگرە و لە زۆر شوێنا بێ رێ و شوێن و بێ هاوکاری و سەرف و سوونی چالاکییە ئەدەبییەکانمان ماو ینەتەوە ..
لێرەوە دەنگ هەڵدەبرم و داوام لە دەستەی باڵای بێ سەرۆک هەیە ئێستێ بکەن و بەم واقعە رازی مەبن با لەوە کەم بایەختر نەبین .. هەموو دەزانن و بە پێی پەیرەو و پرۆگرام و بریارەکانی کۆنگرە هیچ ئەندامێک ناکرێت لە دوو رێکخراوی وەک یەک و هەمان کارو پیشەدا ئەندام بێت ئەگەر فیا نەکەوین هەموو ئەندامەکانمان بە دەستەی باڵاشەوە دەچنە پاڵ یەکێتی گشتی نووسەرانی ئێراق تەنها بۆ چوار عانەی بێ کەڵک خۆیان دەدەن بەدەستەوە .. ئێمە وەک دەستەی باڵا دەبێت هەموو ئەو ئەندامە دووسەرانە ئاگادار بکەینەوە ئە گەر وازیان نەهێنا لای خۆمانەوە ئەندامێتیان لێوەربگرینەوە ..
ئەگەر ئێمەی دەستەی باڵا نەمانتوانی پێداویستییەکانی کۆنگرە دابین بکەین هەوڵ بدەین کۆنفرانسی لقەکان بکەین و نوێبوونەوەیەک بۆ لقەکان بکەین و دواتریش بریارێ دەربکەین لە دوای کۆنفرانسی لقەکانەوە ئەندام وەربگیرێت و چیتر ئەوانەی دێنە پێشەوە بێ مەئوا نەکەین و رێی ئەملاو ئەولایان نیشان بدەین ..
دواتریش کە دەکرێت ئەگەر هیچ نەکرێت ئەوەیە دەرگای گشت بارەگاکانی دەستەی باڵا و لقەکان دابخەین وەک نارەزایەتییەک
هیوا دارم بیرێکی جدی لێ بکەنەوە و خۆتان لە م ئەرکە نیشتیمانی و نەتەوەییە مەشارنەوە دواتر مێژوویەک دەبێت پەنجەی بێتوانایمان بۆ درێژ بکات …. شاد بن