فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

 دەم و چاو

 دەم و چاو

د.مستەفا زەنگنە/ مامۆستای زانکۆ/ هەولێر

دەم وچاو، وشەیەکی لێکدراوە،بە هەردووکیان واتایەکی نوێیان پێک هێناوە، بەواتای روخسار دێت.
دەم وچاو، هەڵگری سەرەکیی سیمای جیاکردنەوەی مرۆڤەکانە.مرۆڤ زیاتر بەدەم وچاویا دەناسرێتەوە، نەک بەدەست وقاچ و قەڵافەت.بۆیە گەر ڕوخساری کەسێک داپۆشرێت، زۆر زەحمەتە ئەوکەسە بناسرێتەوە، بەڵێ ڕێگای دەنگ و پەنجە مۆرو دی ئێن ئێن و ڕێگای تریش هەن بۆ ناسینەوە، بەڵام ئەوەی باوو ڕاستتەوخۆو ئاسانە، ئەوا ڕوخساری مرۆڤە.هەر ئەمەش وایکردووە، دزو جەردەو پیاوکوژو خائینان، لەکاتی تاوانا، دەم وچاوی خۆیان هەڵپێکن، تانەناسرێنەوە،بۆیە دەمامکدارەکان، جێی مەترسین چونکە حەقیقەتی خۆیان نین. دەم وچاوی مرۆڤ وەکو پەنجە مۆر وایە، دووکەس نابینی دەقاودەق وەکو یەک بن، دەکرێ لەیەک بچن،بەڵام وەکو یەک نابن.
دەمامکدارەکان، جێی مەترسین چونکە حەقیقەتی خۆیان نین
وەکو چۆن لەڕووبەرێکی بچووکی پەنجەکاندا، نەخش ونیگارێکی دەگمەن هەیە، لەو ڕووبەرە بچووکەدا بەملیار وێنەی جودا هەن، کەتاوەکو ئێستا زانست، لە بەرامبەر ئەم حیکمەتە سەرسووڕهێنەرەدا دۆش داماوە، سەبارەت بەدەم وچاویش هەمان، داهێنان و حیکمەتی سەرسووڕهێنەر دووبارە دەبێتەوە.پێکهاتەکانی ئەو ڕووبەرە بچووکەی دەم و چاو، لەلای هەموو مرۆڤەکان یەکن، دووچاوو برۆو برژانگ و، یەک دەم ودوو لێوو یەک لووت و چەناگە. کەچی هیچ ڕوخسارێک نابینی کۆپیی ڕوخسارێکی تربێت.
دەم وچاوەکان سیفەتیان خراوەتە پاڵ،وەکوو، مۆن،گرژ،چرچ،پڕ،ئاوساو،ڕەق وتەق،سوور،ڕەش، زەرد،
ترسناک،تووڕە،شەرمن،ڕووخۆش،…هتد.
ئەم سیفەتانە جگە لەڕاستییەک، زیاتر گوزارشت لە باری دەروونی دەکەن و پشت بەخوێننەوەی بەرامبەریش دەبەستن.ئەوجا هەریەک لە پێکاتەکانی ، دەم و چاو بگرین،دەبینین سەدان جۆرو سەدان ڕەنگ و سەدان قەبارەیان هەیە، هەریەکەیان جیهانێکی سەرسووڕ هێنەرە.
دەم وچاوو ئەندامەکانی ، هەموو دەم قسە دەکەن، بەئاماژەو تیلەو جووڵەو، نەجووڵان
دەم وچاوو ئەندامەکانی ، هەموو دەم قسە دەکەن، بەئاماژەو تیلەو جووڵەو، نەجووڵان ،شت دەڵێن،بۆ نموووونە،دەتوانن بەبێدەنگی،دڵێکبشکێنن، دڵێک ئاشت بکەنەوە، بزە ببەخشن، نائومێدی بگەیەنن.رەزامەندی و ڕەتکردنەوە بگەیەنن.هەر ئەمەش وایکردووە، پێکهاتەکانی دەم و چاو، بۆ ئەوانەی نابیستن، ببنە لاپەڕەیەکی نووسراوو دەتوانن بە ئاسانی بیانخوێننەوە.
لەمانە هەمووی ناخۆشتر ئەوەیە، حزب هەبێ، بەرپرس هەبێ چارەی …. لێ ببارێ و ناچاریش بیت، پێی بڵێی بەڵێ بەکەلامت قەسەم
چەن خۆشە، بەڕوویەکی خۆشەوە ژنەکەت پێشوازیت لێبکات.چەن قورسە، لەگەڵ مناڵەکاندا،ڕوو وەرگێڕی و مڕۆمۆچ و هەردەم چارەت دابێتە یەکدا .
لەمانە هەمووی ناخۆشتر ئەوەیە، حزب هەبێ، بەرپرس هەبێ چارەی گووی لێ ببارێ و ناچاریش بیت، پێی بڵێی بەڵێ بەکەلامت قەسەم.