تابلۆی “مان” شێوەکار فەلاح شوان by غازی حەسەنئهیلول 20, 202436 تابلۆی “مان” شێوەکار فەلاح شوان ئەم تابلۆیە ساڵێ ١٩٩٧ لە سوریا لەلایەن هونەرمەندی شێوەکار ( فەلاح شوان) کێشراوە، کە ئێستا لە ئەمەریکا دەژیت. تابلۆکە چیرۆکی کۆچکردن و مان و بەردەوامی کورد دەگێڕێتەوە. هونەرمەند لەباری ئەم تابلۆیە بپۆ دیاسپۆرا دەڵێت: “لێرەدا دەمەوێت بڵێم ئێمە لەبەر هەژاری و نەبوونی و ڕەشوڕووتی نییە وامان بەسەر هاتووە، ئێمە بێ ڕەگ و ڕیشە و ناسنامە نین، تەنیا کێشەی ئێمە ئەوەیە کوردین، بۆیە لێناگەڕێن لە وار و شوێنی خۆمان بژین و ڕامان دەگوێزن، دەمانکوژن و جینۆسایدمان دەکەن، دەیانەوێت لەناومان ببەن، بەڵام ئێمە هەر ماوین و دەمێنین، ئەمەش بەرخودانە.”