فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

کتێبی گوتاری شیعری لای د. وریا عومەر ئەمین/ نووسینی غازی حەسەن

کتێبی گوتاری شیعری لای د. وریا عومەر ئەمین/ نووسینی غازی حەسەن

 

ئەم کتێبۆکە، بریتییە لە لێکۆڵینەوەیەکی زمانەوانی لەبارەی شیعرەکانی (د. وریا عومەر ئەمین)، ساڵی  (٢٠٢٢ ) بە چوار بەش لە ڕۆژنامەی بەڕێزی (خەبات) ژمارەکانی ( ٦٣٠٩- ٦٣١٠- ٩٣١١-٦٣١٢) ڕۆژی ١٢-١٥ی ٤/ ٢٠٢٢ بڵاوکراوەتەوە. بۆ ئەوەی هەمووی بەسەریەکەوە بگەینمە خوێنەر و ئەوانەی بایەخ بە زمان و لێکدانەوەی زمانەوانی دەق دەدەن، لەم دیزانە سازم کردۆتەوە. ئەم ئاسانکارییەم کردووە، بۆ ئەوەی خوێنەر باشتر بچێتە نێو بابەتەکە و بە پچڕ پچڕی بیرۆکە و سەرنج و تێفکرییەکانی تێک نەدەم. شیکردنەوەی دەق پەیوەندی بە توانا و لێهاتوویی و سەلیقەی خوێنەرەوە هەیە، کارتێکردن و جووڵاندنی نەست و مێشکی خوێنەریش پەیوەستە بەهێز و توانای دەقەکەوە. لەم سەردەمەدا لەنێو کورد خوێندنەوە لەژێرەوەی ژێرەوە دایە و گوایە ئامراز و ڕێی دیکەی بێ تاسە و کەند و گرێ و مرێیان دۆزیوەتەوە ئەویش ئەنتەرنێت و تۆرە کۆمەڵایەتییەکانە، بۆیە چۆنیەتی خوێندەوە، ئامانج و مەبەست لەخوێندنەوە، تێگەیشتن و لێکدانەوە دوای خوێندنەوە بەشدارییەکی کاریگەر لە سەرلەنوێ بەرهەمهێنانەوەی گوتاری دەق دەکات. هەر دەقێک چانسی هەبێت، تووشی خوێنەری باش و جدی دێت. خوێنەر وەکو پزیشک وایە، خوێنەر تامەزرۆی فێربوونیش باشترین چەنسی دەبێت، ئەگەر دەقێکی مشت لە زانیاریی و فکر و نوێبوونەوەی دەست بکەوێت

 

بۆ خوێندنەوە و  داگرتنی ئەم کتێبە کلیکی ئێرە بکە:

گوتار ی شیعری لای د. وریا عومەر ئەمین