فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ئەم تابلۆیەم

 

ئەم تابلۆیەم

 

محمد ساڵەیی/ هونەرمەندی شێوەکار/ کەنەدا

 

هەر لەتەمەنێکی زۆر وردەوە دەستم کرد بە کێشانی وێنەی مرۆڤ و کەسانی دەوروبەرم، هەڵبەت ئەمە کارێکی سانا نییە چوونکە پۆرترەیت کێشان بەشێکی هەرە باڵایە لە هونەری نیگارکێشان و پێویستی بە پاشخانێکی هێڵکاری تۆکمە هەیە .
ئەم تابلۆیەم کە بە بۆیەی گواش کێشاومە نموونەیەکە لە کارە ئەکادیمییەکانم و هەوڵی ئەوەم داوە کەسەی ئەم مرۆڤە لە رێگەی دەست و جگەرەکێشانیدا بخەمە سەر کانڤاس و وەکو پەڕتووکێکی کراوە نیشانی بینەرانی بدەم .هەر لەدەربڕینی روخسارو پۆشاکیدا هەست بە ماندووبوونی دەکرێت و دەشێت زۆر گریمانەی کەسایەتی و پیشەی رۆژانەی بۆ بکرێت ..
وێنەکە بە شێوازی ریالیزمی سەردەم کێشاومەو هەوڵم داوە خۆ بە دوور بگرم لە وردەکاری ناپێویست و بە هەڵسووڕانی فڵچەکانم شێوەو رەنگەکان زۆر بە ئازایانە بەرجەستە بکەم و بینەریش دوور لە هەستی زوومی فۆتۆگراف تەماشای شێوازی وێنەکێشانی من بکات .
ئەم بەرهەمە سەرچاوەکەی فۆتۆیەکی نایابە و سوودم لێی وەرگرتووە ، بەڵام مخابن فۆتۆگرافەرەکەی ناناسم تا ناوی تۆمار بکەم ، بە هەر حاڵ جێگەی سوپاسە