فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

كەلتووری پارانەوە

كەلتووری پارانەوە

هێرۆ محەمەد/ نووسەر / سلێمانی

 

كەلتووری پارانەوە چییە ؟

 

ئایا كۆمەڵگای كوردی ھەڵگری ئەم كەلتوورەیە ؟

لە زۆربەی زۆری كۆمەڵگا تەقلیدی وئۆتوكراسێكاندا ئەم كەلتووری پارانەوەیە بوونی ھەیە

ھۆكاری زۆر ھەن بۆ بوونی ئەم كەلتوورە

دەسەڵاتی ستەمگەر ،جەنگ، ھەژاری، خێڵ ،ئاین،خێزان ،ھتد..

ئەمانە كۆمەڵێ ھۆكاری زەقن بۆ دروست بوونی ئەم كەلتوورە

كاتێك تۆ وەك تاكێك گۆش ئەكرێيت لەسەر سودە و عیبادەت وپارانەوە بەرانبەر بە ھێزێكی نادیار یان ھێزێكی ڕەھا و باڵاتر لە خۆت، ئێتر ئەم كەلتوورە ئەبێ بە بەشێكی دانەبڕاو لە ژیانی ھەر تاكێكمان، بە تایبەت بۆ تاكێكی نا ھۆشیار بە مافە ھەرە سەرەتایيەكانی

ھەموو ئەم كایانە كار لەسەر ملكەچ بوون و تۆقاندی تاكەكان ئەكەن، تۆ وەك تاك بوونت پەیوەستە بەم ھێزانەوە، لە دەرەوەی ئەم چەند بازنەيەدا بوون ئیرادە و ژیانت بی مانایە

دووبارە كردنەوەی ھەر كردەيەك ئەگەر چی ئەم كردەیە ناڕەوا و ناپیویست بێت ئەبێتە ئەرك و كەلتوور وئەخلاق بۆ ھەمووان

زۆر بەی كات و لە شوینی جێاواز و حاڵەتی جێاوازدا ئەم پارانەوەیە بەردەوام بەر گوێمان ئەكەوێ وشەی وەك (تخوا، تكایە، بەقوربان و بەساقە ) بۆ ڕایی كردنی كارەكان لە بری وشەی بە ئەرك نەبێ یان سوپاس

كە كاریگەر وجوانتر و ڕێزی بەرانبەر زیاتر پارێزراوە لە بری خۆ بچووككردنەوە و پارانەوە

زۆر جار كڕیارێك ئەپاڕێتەوە بۆ ڕایی كردنی كارەكەی، لە كاتێكا فرۆشیار پێویستی بە كڕیارە نەك پێچەوانەكەی ئەمە نموونەيەكی سادەیە ڕۆژانە بەر گوێمان دەكەوێ

كەواتە ئێمە لە بەردەم كۆمەڵێ كێشەی زۆر گەورەداین، ئەویش نەبوون و تێكەڵاو كردنی ئەرك و مافەكانمانە كە لای كێیە ؟

چ كاتێك ئەتوانم ئاشنا بم وەك مرۆڤێكی ھۆشیار

– چۆن داوای ماف و پێداویستەكانی خۆم بكەم بەبێ ئەوەی بەھا و شكۆم نەخەمە ژێر پرسیارەوە؟

وەڵامەكە سانایە، ئەویش ھۆشیاری تاكەكانە بەرانبەر بە مافە سەرەتایيەكانی ژیانی

خێزان بەرپرسی یەكەمە و پاشان پەروەردە و فێركردن، ئەم دوو سێكتەرە ھۆكاری سەرەكین لە دروست كردنی تاكێكی بێسەربەخۆ و ترسنۆك وبێ پرسیار

ئاینیش بە ھەمان شێوە ھۆكارێكی سەرەكیيە بۆ دروست بوونی ئەم كەلتوورە

لێرەوە كۆمەڵێ مرۆڤی تێكشاو و بێشكۆ وبێھوا و نا خۆشبەخت دێتە بوون تاكی سەربەخۆ و خاوەن بڕیار بوونی نابێ

سیماكانی خود لە نێو گشتدا فەنا و پارچە پارچە دەبێ بۆ چەند سیماێك كە خۆی بۆ پێناسە ناكرێ ،نازانێت ڕۆژانە چەند جار و بە چەند جۆری جياواز لە نێو كایەكانی كۆمەڵگادا ھاتۆتە سەر چۆك و پارانەوە بۆ ئەوەی بتوانێ ژیانێكی زۆر سادە و سانا بژی، لە كاتێكا ژیانكردن بەبێ ئەم كەلتوورەيش بوونی ھەیە

ئەوەی زیاتر جێگەی پرسیارە

چینی زۆرینەی نوخبەيش بێبەيش نییە لەم كەلتوورە

كاتێك بۆ چەند ساتێكی كەم ئاوڕ لە دواوی خۆت ئەدەيت چیتر ژیانێكی شكۆمەندانە بوونی نییە ھەمووان لە نێو

ژیانێك خاڵی لە شكۆ

لێوان لێو لە بێخود بوون