شاعیر و سۆزانی
حەمەسەعید حەسەن/ نووسەر و ڕەخنەگر/ هەولێر
پیاو که سه‌رنجی ژن ده‌دات، وه‌ک خودێک نایبینێت،
وه‌ک نێچیرێک ده‌یبینێت و ڕاوچی ئاسا ده‌خوازێت
چی زووتره ڕاوی بکات و ده‌ست به‌سه‌ر جه‌سته‌یدا بگرێت.
سه‌روه‌ختی ستالین، ناتۆره‌ی (سۆزانی) دوای ئه‌خماتۆڤا خرا، به‌و پاساوه‌ی گوایه پێوه‌ندیی سێکسیی نهێنی هه‌بووه! که‌چی سارته‌ر و بۆڤوار به ئاگاداریی یه‌کدی، پێوه‌ندیی سێکسیی سه‌رپێیی و سه‌فه‌رییان له‌گه‌ڵ ئه‌م و ئه‌ودا ده‌به‌ست. کۆمه‌ڵناسی بهلچیکایی، (سۆڵ دهرفال) پێی وایه، ئه‌ده‌ب زاده‌ی چێژی سێکسییه. جۆلی لیبیرنۆ که ژنه سێکسفرۆشێکی شاعیره، که بەبێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به هیچ که‌موکوڕییه‌ک بکات، سێکس ده‌فرۆشێت و شیعر ده‌نووسێت، ده‌ڵێت: (شاعیران به گشتی قوربانیی ئاره‌زووه سێکسییهکانیانن و ده‌یان ئافره‌ت هەن که هاوزه‌مان سێکسفرۆش و شاعیرن.) جۆلی لیبیرنۆ له شیعرێکیدا ده‌بێژێت:
له زهریاچهیهکدا مه‌له ده‌که‌م
چوارده‌وری به وانێک ته‌نراوه
پیاوی بێ بۆن
پیاوێکه بێ وانێک
ڕۆژێ دادێ ئاوه‌زت
که له نێوان ڕانهکانتدا شۆڕ بووه‌ته‌وه، بخۆم
که ترۆپکی وانێکت
سڵاو له گۆی مه‌مکم ده‌کا
حه‌زی نوستووی ناو زێم
ده‌ستبه‌جێ بێ‌دار ده‌بێته‌وه
هه‌نووکه که سێکس ده‌فرۆشم، ئه‌گه‌ر به‌زه‌ییم به سێکسکڕێکدا بێته‌وه، شیعرێکی خه‌مناکی ڕۆمانتیک ده‌نووسم
ده‌رباره‌ی پێوه‌ندیی پته‌وی نێوان سێکس و داهێنان، جۆلی لیبیرنۆ ده‌ڵێت: “که به حه‌ڤده ساڵی، (گوڵه به‌ده‌کان)ی چارڵس بۆدلێرم ده‌خوێنده‌وه، موچڕکم پێدا ده‌هات و نێوان ڕانه‌کانم ته‌ڕ ده‌بوو، ئیدی هه‌ر که حه‌زم له سێکس بووایه، ده‌چوومه‌وه بۆ کن ئه‌و کۆمه‌ڵه‌شیعره. هه‌نووکه که سێکس ده‌فرۆشم، ئه‌گه‌ر به‌زه‌ییم به سێکسکڕێکدا بێته‌وه، شیعرێکی خه‌مناکی ڕۆمانتیک ده‌نووسم، وه‌لێ که سێکسکڕێک چێژم پێ ده‌به‌خشیت، شیعرێکی ئێرۆتیکم بۆ دێت. ئه‌گه‌ر له چه‌ند هه‌فته‌یه‌کدا هیچ شیعرم نه‌نووسی، له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه‌یه، ئه‌و ماوه‌یه سێکسم به پیاوانی هیچوپووچ فرۆشتووه.”
سوزان کۆڵ که ژنهشاعیرێکی سێکسفرۆشی هۆڵاندییه ده‌ڵێت: “وام هه‌ست ده‌کرد که هه‌ندێک له شاعیران و شێوه‌کاران، شه‌وانه چالاکیی سێکسییان هه‌یه، که سه‌یری لیستی ناوی سێکسفرۆشهکانی هۆتێله پێنج ئه‌ستێره‌کانی برۆکسل و ئهمستهردامم کرد، دیتم ده‌یان شاعیری به‌توانا و شێوه‌کاری داهێنه‌ر، له‌وانه‌ی خاوه‌نی ته‌کنیکی نوێ و خه‌یاڵی به‌پیتن، شه‌وان سێکس ده‌فرۆشن.” س. عه‌والی که ژنه شاعیرێکی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک مه‌غریبییه و به فه‌ره‌نسایی ده‌نووسێت، ده‌ڵێت: “وه‌ک چۆن ئاره‌زووی سێکس ده‌که‌م، هه‌مان په‌رۆشیم بۆ نووسینی هۆنراوه‌یش هه‌یه، ئیلهامی زۆر شیعرم له ئه‌نجامی کرده‌ی سێکسه‌وه بۆ هاتووه، جارێکیان کاتێک پیاوێک چێژی له جه‌سته‌م وه‌رده‌گرت، من شیعرم ده‌نووسی و به شیعر ئه‌و خۆشییه كڵپهسهندووهم ده‌رده‌بڕی که منیش هه‌ستم پێ ده‌کرد.”
سوزان کۆڵ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “جارێکیان پیاوێک کاتێک که سێکسی له‌گه‌ڵدا ده‌کردم، داوای لێ کردم، هاوزه‌مان شیعریشی بۆ بخوێنمه‌وه، من له‌و کاته‌دا هه‌ستم به به‌های خۆم وه‌ک شاعیرێک ده‌کرد و زێتر له‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌کرد، چێژم پێی به‌خشی، چونکه به‌و داخوازییه‌ی منی گه‌یانده لوتکه‌ی داهێنانی باڵا، ئاخر داهێنان له‌کن من له‌و چێژه‌دا خه‌ست ده‌بێته‌وه که سێکس و شیعر ده‌یبه‌خشن.”
سوزان کۆڵ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “جاران که سێکسم ده‌فرۆشت، شیعری سێکسیشم ده‌نووسی، وه‌لێ له‌وساوه ماڵێکی سێکسفرۆشیم کردووه‌ته‌وه، له که‌شوهه‌وای شیعر دوور که‌وتوومه‌وه
چونکه سۆزانی، ده‌ربڕینێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه و هیچ پێوه‌ندییه‌کی به داهێنانه‌وه نییه، ئه‌وه بۆیه له ڕوانگه‌ی زۆربه‌ی سیاسه‌تکاران و کۆمه‌ڵناسانه‌وه، ئه‌وی سێکسفرۆش بێت، ئیدی مافی ئه‌وه نییه خۆی پێ شێوه‌کار یان شاعیر بێت. سوزان کۆڵ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “جاران که سێکسم ده‌فرۆشت، شیعری سێکسیشم ده‌نووسی، وه‌لێ له‌وساوه ماڵێکی سێکسفرۆشیم کردووه‌ته‌وه، له که‌شوهه‌وای شیعر دوور که‌وتوومه‌وه. جارێک سێکسکڕێک که شاعیرێکی ناسراو بوو، که ده‌یزانی منیش شاعیرم، زۆری پێ سه‌یر بوو که خه‌ریکی بازرگانیکردنم به سێکسه‌وه.” نۆرما جان که سێکسفرۆشێکی شیعرنووسه، ١٩٩٧ له کۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌شفرۆشیدا، شیعرێک دهخوێنێهوه، تێیدا ده‌ڵێت:
سۆزانی وشه‌یه وه‌لێ من ژنم
هه‌ر که سنووری دابونهریتم به‌زاند
خێرا پێم ده‌ڵێن: سۆزانی
ئه‌دی که سۆزانیم
بۆچی وه‌ختی زێڕینی خۆتان به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن و
دێن لەگەڵم جووت ده‌بن
قه‌ت وه‌ک ئینسانێک گوێم بۆ ڕانادێرن
هه‌میشه وه‌ک سۆزانییه‌ک گوێم لێ ده‌گرن
(تۆ له سۆزانی بترازێت، هیچی دیکه نیت.)
به ته‌وێڵی منه‌وه، ئه‌و گوتهیهتان
تفێکه ژاراوی.(*)
کۆمه‌ڵه‌یه‌ک له ئه‌مریکا هه‌یه، ناوی (گورگی ده‌شتوده‌ر)ه، ئه‌ندامه‌کانی سێکسفرۆشتن به هونه‌ر ده‌زانن نه‌ک به خه‌وش. ئه‌وان پێیان ناخۆشه بگوترێت، بازرگانیی سێکس، ئاخر سێکس وه‌ک سینه‌ما به هونه‌ر ده‌زانن، بۆیه له‌گه‌ڵ سێکسدا، بازرگانی نا، هونه‌ر به‌کار ده‌هێنن و وه‌ک چۆن ده‌ڵێن هونه‌ری شیعر، شێوه‌کاری و سینه‌ما، هه‌ر به هه‌مان شێوه‌یش ده‌ڵێن: هونه‌ری سێکس. هه‌رچه‌نده ئه‌وه ئاسایییه بگوترێت: پیشه‌سازیی سینه‌ما، که‌چی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی گورگی ده‌شتوده‌ر، به‌و قایل نابن، بڵێین: پیشه‌سازیی سێکس، ئاخر له‌کن وان گوته‌ی پیشه‌سازی داهێنان ده‌کوژێت.
به‌ده‌گمه‌ن ڕۆمانێک هه‌یه، باسی سێکسی تێدا نه‌بێت، ڕۆماننووسی داهێنه‌ر ته‌نیا وه‌ختێک باسی سێکس ده‌هێنێته گۆڕێ
لال ڤاگه‌ر که نووسه‌رێکی سێکسفرۆشه، ١٩٩٥ له چواره‌مین کۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ژناندا که به سه‌رپه‌رشتی یوو ئێن ساز کرا، وه‌ک نوێنه‌ری سێکسفرۆشان گوتی: “له‌شفرۆشی و هونه‌ری سێکس، دوو شتی جیاوازن، پێویسته جیاوازیی له نێوان سۆزانی و ئه‌وانه‌دا بکرێت که له بواری سێکسدا داهێنانیان تۆمار کردووه. له ڕۆژهه‌ڵات هیچ دوور نییه ژنێک له‌سه‌ر نووسینی شیعرێکی سێکسی که جۆرێکه له داهێنان، بکوژرێت.” لال ڤاگه‌ر هه‌ر له‌و کۆنگره‌یه‌دا گوتی:
بۆچی بووم به سۆزانی؟
ئایا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیشه؟
پیشه‌یه؟ یان شیعره؟
یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به هانای ئه‌و پیاوانه‌وه بچم
که له ڕووی سێکسه‌وه برسین؟
سۆزانیبوون: فڕینه به ئاسمانی چێژدا
به‌ده‌گمه‌ن ڕۆمانێک هه‌یه، باسی سێکسی تێدا نه‌بێت، ڕۆماننووسی داهێنه‌ر ته‌نیا وه‌ختێک باسی سێکس ده‌هێنێته گۆڕێ، که له ڕاژه‌ی هونه‌ری کاره‌که‌یدا بێت و چنینی ڕووداوه‌کان و به‌ره‌و لوتکه بردنی درامای ڕۆمانه‌که‌ی، باسکردنی سێکس بخوازێت. ئه‌و نووسه‌رانه‌ی بۆ ختووکه‌دانی حه‌ز و ئاره‌زووی سێکسیی خوێنه‌ر، باس له سێکس ده‌که‌ن، گه‌واهی له‌سه‌ر هه‌ژاریی فیکری و هونه‌ریی خۆیان ده‌ده‌ن. سێکس به‌شێکی گرنگه له ژیان و به ڕاشکاوی باسکردنی له کاره ئه‌ده‌بییه‌کاندا، پێویستی به بوێریی هه‌یه. نووسه‌ری کورد له بواری باسکردنی پێوه‌ندییه سێکسییه‌کاندا ئه‌وه‌نده شه‌رمنه، ته‌نانه‌ت که به‌رهه‌می نووسه‌رانی عه‌ره‌بی، وه‌ک (محه‌ممه‌د شوکری) و (عه‌لاء ئه‌سوانی)یش ده‌خوێنێته‌وه، ده‌حه‌په‌سێت.
*
(*) عدنان ابوزید، بائعات هوی یروین تجربتهن فی الابداع الادبی ١٨ دیسمبر ٢٠٠٨ إیلاف.