فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

هه‌ژاره‌كان

هه‌ژاره‌كان

دڵشاد عەبدوڵلا/ شاعیر/ هەولێر

هه‌وره‌كان ده‌گرمێنن بروسكه‌ و شه‌سته‌یه‌
لێیكرده‌وه‌ سایقه‌یه‌
ئه‌وه‌یه‌ خه‌سڵه‌تى ده‌سته‌بژێرى وڵاتم.
زه‌وی پڕ له‌ پیلانن ژێریشیان نه‌ باى دێتێ نه‌ باران
ئه‌مه‌‌شیان خه‌سڵه‌تى ده‌سه‌ڵاتدارى وڵاتم.
بوومه‌له‌رزه‌ و لافاو كه‌ هه‌ڵده‌كا هه‌موو شتێك ده‌سڕێته‌وه‌
چى ده‌مێنێ،
هاوشێوه‌ى به‌ردى سه‌ره‌ڕێ
بۆ سه‌رسم و تێهه‌ڵدان؟
هه‌ژاره‌كان! سێبه‌رى گه‌رمى ئه‌و به‌رده‌ن
بێ وڵاتن.