ژاکـــاو
دەریا قادر خۆشناو/ نووسەر/ نەرویج
خــۆ تۆ خۆت فەرمووت کــە هەموو ژین و ژیانت منم،
چــی ڕوویدا لەم دڵەی تۆ شوێن بزر بوو مەســـکەنم!
کە ناشـــپرسی، یا نائاگـــای لە دەرد و حــاڵی من،
ڕۆژێ دادێ وەک بوێــژ، ژاکــاو بی بۆ خـەزانی من!
تەمەنم ھەمووی بەخشـــی بە خەونێکـــی دیدارت،
سەراپام خەیــاڵ و تاسە بوو بۆ پێشوازی ویســاڵت!
کە ئاشــنات بووم ســـوتاندت سەرتاپای گیان و ناخم،
کە عاشقت بووم، هەڵتکرد مۆمی یەکەم ڕۆژی میلادم!
میلادی من وا خەریکە تێپەڕێ، لە مەرگ زۆر بێ باکە،
نەفەســـێک ماوە لە ســینەم چاوەڕێ ی بستێک خاکە!
دیسەمبەری ٢٠٢١
تێبینی:
بوێژ: ئەوکەســەی بە باڵای مردوودا ھەڵدەڵێت