ماچه په‌یڤه‌كانی عومه‌ر سه‌یده
ستار ئەحمەد/ نووسەر/ کەرکووک
عومه‌ر سه‌یده له خامۆشی ئاسمان و دره‌وشانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كان، به‌هایه‌ك بۆ پاكی و پیرۆزی داده‌نێت و په‌لكی تروسكه به‌تاریكی شه‌وه یه‌ڵداكان ده‌شواته‌وه، ئه‌و له ویقاری شه‌وه‌كان دڵنه‌وایی رووناكی له سپێده‌یه‌كی ماتا به چركه ناموراده‌كان ده‌به‌خشێت، ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت:
ئیدی حه‌شاماتێك جریوه و
جیهانێك خوڕه‌و
به‌شی دوو گوێ گمه‌ی ده‌خسته‌وه
خۆر له نێوه‌ندی مانگ و زه‌وی
ته‌خته‌یه‌كی بۆ (بالیا) ی چركه‌كان چێدهكرد
له نێوه‌ندی گیا‌و شهونما
پانتاییه‌كی بۆ ماچ به‌خشی
له گوڵبارانی زریوه و…. سه‌مفۆنیای ده‌نگه‌كان، چریكه‌ی ئاشتی به په‌رده‌ی گوێیهكانا ده‌دات و له نێوه‌ندی سه‌دای مانگ و زه‌ویدا “كاته‌كان دێنێته سه‌ما… چ جوانیه‌ك له بووكی سروشتا، پانتاییه‌ك له دڵی ئه‌و له‌سه‌ر سێوی ئه‌م خاكه به ماچی شهوگارهكان ده‌نه‌خشێنێ”.
رۆژباش ئه‌ی نه‌سیمی سوبحده‌م
رۆژباش ئه‌ی باوێشكه تهمگرتووهكان
بنواڕن له سیمام
وه‌كو جاران جورئه‌ت ناكه‌م
ره‌نگێ بده‌م به نیگاكانم
ده‌ست ده‌خاته ملی به‌یانییه‌كی نوێ و گه‌رد له رووی رۆژگار و خه‌مه‌كان راده‌ماڵێ، تینێك ده‌دات به بازوه ماندووهكان، وه‌لێ ترسێك سیمای ده‌گرێته‌وه و ناتوانێت وه‌كو رۆژانی رابردووی نیگاكانی یه‌كانگیری ره‌نگه‌كان بكات و دیمه‌نه‌كانیش ئاوێزانی بیرچوونه‌وه ده‌بن.
بژنه‌ون سه‌دام
وه‌كو جاران جورئه‌ت ناكه‌م
گۆرانییه‌كی روتتان بڵێم
زوبانم بووه به میوانێكی شه‌رمنی ماڵی ده‌مم
چاوم بووه به په‌نجه‌ره بۆیهكراوهكان و
هه‌ناسه نیگایه‌كی ته‌ڕ نادات
شاعیر ده‌یه‌وێت له ده‌رگاكان بدات، گۆرانیه‌كی بێ په‌روا به‌روومانا بدات، وه‌لێ تیری زوبانی له كالانی ده‌میا شه‌رم له زامداری دڵه رهنجاوهكان ده‌كات و شته‌كان له روانگهیا بۆیهكراون، هیچیان خۆزگه‌یه‌كی راسته‌قینه به سروه‌ی دڵی نابه‌خشن.
بیر له خه‌وێكی قه‌ترانی قووڵتر ده‌كه‌مه‌وه
رووناكی ژووره‌كه‌م خامۆش ده‌كه‌م و
پێده‌كه‌نێ و پێده‌بێته‌وه
ته‌نها له ورته‌یه‌كی تێده‌گه‌م
كه ده‌ڵێ رابه ده‌به‌نگ
شاعیر له سایكلۆجی گه‌نجێك وردده‌بێته‌وه په‌له‌یه‌تی شه‌وێكی تربێت و رۆژگاره‌كان راپێچی گۆمی ته‌نهایی ده‌كات، ئه‌وه‌تا بیر له خه‌وێكی قه‌ترانی ده‌كاته‌وه ماندووه و نه‌خشه‌ی زامه‌كانی له توێی سنگی تاریكیا ده‌بینێت و زاری خامۆشی له‌گۆ ده‌خات، شه‌وه‌كان پێی پێده‌كه‌نن و پێی ده‌ڵێن هه‌ڵسه ئه‌ی بێ خه‌به‌ر له رۆچوونی عومره‌كان و سووتانی ته‌لاری به‌هاری داگیرساوت بڕوانه، كێ گوڵه‌كان له گوڵدانی پیرۆزیا به ئاورنگه ماچ ده‌ناسێنێ.
بیرمه دوێ شه‌و
قه‌سیده‌یه‌ك نه‌نووستبوو
بڕیاریدا كه‌سێك بنووسێت له‌من بچێت
چیرۆكێك به‌ده‌م وڕێنه‌وه
وێنای زیندانێكی بێ دیوار و بێ ده‌رگای ده‌كرد
ئاهێك بۆ رابردوو هه‌ڵده‌كێشێ و له كاڵای شه‌وێكی نهسرهوتا ژانه‌كانی ئه‌م نیشتیمانه ده‌كاته گه‌ردانه‌یه‌ك و كه‌سه‌كان له خۆیدا ده‌بینێته‌وه.. ئه‌وانه‌ی گرفتاری زیندانه دیوار داهێزراوهكان و ده‌رگا ئاگرینه‌كان بوونه.
دایك و باوكم مردوون و زیندوون
په‌نجه و چاوم نوستوون و ده‌نووسن
گوێم له (تی ڤی) یه‌كه‌یه و هێڵنجی
سروودی ئازادی ده‌داته‌وه
شاعیر ده‌زانێت ده‌سته‌كان له بێئاگاییا…. ده‌نووسن و چاوه‌كان خه‌واڵووی، شه‌رابی راستی له‌سه‌ر مێزی كهناڵهكانا ده‌رژێنن، مرۆڤه‌كان هێنده سه‌رسام و بێهۆشن، هێڵنجی ئازادی ده‌ده‌نه‌وه.
شاعیر رامان ده‌كێشێ بۆ واقیعی كوردستان و شه‌ڕی ناوخۆ و ئه‌و هه‌موو قوربانیانه‌ی كه نادیار له ره‌نج و عومری ناكامیان، ئاڵایه‌ك به‌به‌ردی ته‌نیاییدا ده‌كات و له زامه‌كانی خه‌ونێكی بێهوده‌دا سروودی پێكهوهمردن ده‌چڕێت و ده‌یه‌وێت گولله به گوڵ بگۆڕێته‌وه، مۆری ره‌شی قامچیه‌كانی جه‌للاده‌كان له ته‌وێڵی نهدارانا به ماچ بسڕێت.