سه‌میره حوسێن و دورگه‌یه‌ك له‌ئاشتی و خوێن
ستار ئەحمەد/ نووسەر/ کەرکووک
تاریكی مۆته‌كه‌ی ژان له‌سه‌ر دڵی مرۆڤ دابنێت،بێزاری ده‌بێته نووته‌كی خه‌ون ،بۆشاییه‌كان رایه‌خی ته‌نیاییمان بۆ راده‌خه‌ن.له باخه‌ڵی ده‌روازه به‌ته‌م داپۆشراوكانهوه،بهئالوودهییئارامێكهوه..سه‌ری نامورادی ده‌خه‌ینه سه‌ر سه‌رینی خه‌م،ده‌سته‌كانمان بێپه‌روا به‌رۆكی شیعر ده‌گرن.له كۆشی نه‌رمه وشه‌یه‌كا سروشكی بێدادیهك ده‌رده‌بڕن…. سه‌میره به‌م جۆره دادی دادی خۆی ده‌كات……………….
كه شه‌وانێك
به سووتانی رۆحی خۆیان
رووناكییان پێبه‌خشیوم
باوه‌ش بۆ مانگ ده‌گرمه‌وه
تا ده‌سته به‌تاڵه‌كانم
پڕبكات له تیشكی خۆی
له‌وه‌ته‌ی هه‌ین
ده‌سته‌كانمان تاریكی لێدهڕژێنهوه
بۆ ئه‌وه‌ی چیتر مناڵان
به‌ترسه‌وه باسی تارماییه‌كان نه‌كه‌ن
ئه‌و تارماییه سامناكانه‌ی
كه هه‌میشه له ناخی شهوهكانهو
دوامان كه‌وتوون
ترس له‌گه‌ڵ تاریكیا ده‌ست له‌گه‌ردنی یه‌كتر ده‌ئاڵێنن ،له هاوده‌میی دڵه رازاوه‌كانی كۆرپه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێن .لانكی شه‌وانه بخه‌نه له‌رزه،دڵه‌راوكێ به‌سه‌ر دایكانا په‌خشبكه‌ن.لایلایه‌ی به‌سته ئاڵه‌كان ده‌تارێنن.ئیتر كێ بگری به‌سه‌ر باوكی له‌سه‌فه‌ر نهگهڕاوو برای له‌سه‌نگه‌ر جێماوو خوشكی په‌لك سوتاوا.دیاره هه‌ر شاعیر دڵی گۆڕه‌پانی ژانی خه‌رمانی عومری خۆزگهیهو هه‌ر ئه‌وه ده‌یه‌وێت .دیواره ترسناكه‌كان بڕوخێنێ ،كۆتایی به‌زه‌بری چه‌رخ و ناله‌باری رۆژگاره‌كان بهێنێ.بۆیه ناخی شه‌وه‌كان دائه‌پاچێ..له‌كوێ گوڵێكی ئاڵ ببارێت،سه‌ری وێڵی په‌پووله‌ی خه‌ونی بۆ ئه‌وێ ده‌چێ.
سه‌میره ده‌ڵێت……………
كاتێ كه‌مانگ
ده‌سته به‌تاڵه‌كانمان پڕده‌كات
له‌نووری خۆی
ئیتر بۆچی
به‌بێده‌نگی له‌گۆشه‌ی ژوورێكدا بگرین
خۆ ئیتر رووپۆشێك نامێنێت
رییاكاره فێڵبازه‌كان
سیمای ناشرینی خۆیانی پێداپۆشن
كانی ناخمان روومه‌تی مانگ ماچبكات ،گیرفان و چاوه‌كانمان ببنه نووری فرمێسك،ئه‌و كاته ژووره‌كانمان ده‌بنه خه‌رمانی سۆز‌و وه‌نه‌وشه ،تاریكی له‌درزی په‌نجه‌ره‌كانه‌وه اودیودهبن،خه‌ناوكه‌ی رهشپۆشهكان كاڵده‌بنه‌وه،خۆشاوی سێوی ئاده‌می وه‌كوو گلێنه‌ی داره پاكیزهییهكان تیشك ده‌هاوێژن،رێگاكان ته‌پكه‌و داویان لهگهردن داده‌ماڵرێن،ئیتر فرمێسك مانای نامێنێ..رستهكهوی ئه‌شكه‌وته ئه‌شكه‌وته تاره‌كان له‌سه‌ر ئاوه به‌فرینه‌كان ده‌قاسپێنن،ئیتر ده‌ستوورێك رێنادا ،له‌سه‌ر مێزی ته‌نیاییدا دابنیشین و رووه‌كان ئاوه‌ژوو بدوێنین..
به‌ڵام كاتێك خۆر لهبهرهبهیانێكدا
سێبه‌ری خۆی پیشان ئه‌دا
له‌وێوه كۆتایی پێدێت
ئه‌و ئیمپراتۆریه‌ته‌ی تاریكی و وههم
فه‌رمان ره‌وایی تیاده‌كات
كه‌ترس له‌دڵا ره‌وییه‌وه شوێنه‌واری سامناكی قه‌تماغه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌مێنێت ،له‌پشت په‌رده‌كانه‌وه..گه‌ر به‌خه‌ونیش بێت چاوه‌كان ..نه‌خشه‌ی رێڕه‌وێكی بهگومانمان ده‌خه‌نه‌وه بیر ،وه‌لێ قه‌ده‌ر خۆری بۆ كردین به بینایی ،پرشنگی كازیوه و وردهخهندهی تیشكی پرژانه سه‌ر زامه‌كانی لێوهكانمان.ئه‌و كاته تاریكی جه‌للاده‌كان ،وه‌همی فه‌رمانڕه‌وا خوێنَڕێژهكان لهگۆڕدهنێت،سروه‌ی نیشتمان ئه‌گریجه‌ی چیا ده‌كاته ناونیشان،نیشتمانێك له ئاشتی و دورگه‌یه‌ك له‌پاكی دێنه دونیاوه.
ستار ئەحمەد