فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

شیعر و ژیان له‌ دیدی شنۆ ئه‌حمه‌د غه‌فوره‌وه‌

شیعر و ژیان له‌ دیدی شنۆ ئه‌حمه‌د غه‌فوره‌وه‌

ستار ئەحمەد/ نووسەر/ کەرکووک

وێچێ كه‌سانێك ماهیه‌تی شیعر، به‌كورتی و درێژی شیعره‌كه‌ بپێون، یا وای دانێین درێژدادڕی، یاخود نه‌فه‌س درێژیی شاعیر، تواناكانی ده‌رخا، كه‌ هه‌رگیز وانییه‌ دوورنییه‌ كۆپله‌یه‌كی پڕمانا و به‌چێژ ماوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ری له‌ هزری خوێنه‌ردا بمێنێته‌وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی قه‌سیده‌یه‌كی شه‌ش لاپه‌ڕه‌یی كه‌ خوێنه‌ر تووشی هه‌ناسه‌سواری ده‌كا و شتێكی ئه‌وتۆی لێ دروێنه‌ ناكات.
گرفتی ئێمه‌
ژیان ناناسین
تۆ به‌ دووكه‌ڵی سیگاره‌كه‌تی ده‌به‌خشی
منیش له‌خۆمی ده‌تۆرێنم
ئه‌مه‌ شیعرێكی شنۆ ئه‌حمه‌د غه‌فووره‌، باسی كاردانه‌وه‌ی ژیانمان بۆده‌كا. پێمان ده‌ڵێت ته‌نگژه‌ی ئێمه‌ له‌وه‌دایه‌ هه‌تاكو ئێستا له‌مانا و جوانییه‌كانی ژیان نه‌گه‌یشتووین، كه‌م ئه‌زموونی وامان لێده‌كات، هه‌ندێكمان نرخی ئه‌م ژیانه‌ له‌ده‌ست بده‌ین و بیده‌ینه‌ ده‌م دووكه‌ڵی جگه‌ره‌وه‌ و لاپه‌ڕه‌ی ته‌مه‌نی خۆمان و ژیان بسووتێنین. بێئاگا له‌ فرمانه‌كانی سه‌رشانمان، بێسوود گه‌یاندنه‌ خۆمان و ده‌وروبه‌ر، ته‌مه‌نێكی بێبه‌رهه‌م به‌سه‌ربه‌رین، یان وه‌كو خۆی گۆشه‌گیر و ته‌ریك ژیان به‌سه‌ربه‌رین، نامۆ و لاوه‌كی ته‌مه‌نی جوانیمان به‌هه‌ده‌ر بده‌ین.
لێره‌د ده‌كه‌ین، هه‌موو شتێك ده‌خه‌ینه‌ ده‌ستی قه‌ده‌ر. ته‌نانه‌ت له‌ ماناكانی سۆز و خۆشه‌ویستی نه‌گه‌یشتووینن بۆیه‌ هه‌میشه‌ شكست خواردووین. له‌ عیشقدا ده‌بینه‌ گه‌دا و هۆكاری روودانی چه‌ندین كاره‌سات. گوایه‌ له‌ كاڵفامی خۆمانه‌وه‌یه‌، چونكه‌ خۆپه‌رستین و توانای فیداكاریمان نییه‌، خوودی خۆمان له‌ هه‌موو شتێك زیاتر خۆش ده‌وێ‌.
نه‌ له‌ خودا
نه‌ له‌ دۆزه‌خ
نه‌ له‌ ژیان ناترسێم
دڵداریان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م
ئه‌ی پیاو
له‌ من و ژیان هاوار ده‌كه‌ی
كه‌چی له‌سه‌ر سینه‌ی هیچمان
نه‌خه‌وتووی
لێوانم به‌ر لێوی كه‌وت
له‌ ژیان شیرینتر نه‌بوو
له‌م كۆپه‌له‌یه‌دا شاعیر جۆره‌ جه‌نجاڵی و دژوارییه‌ك له‌ هزریدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌، له‌ كۆپله‌ی یه‌كه‌مدا ژیان له‌ خۆی ده‌تۆرێنێ‌ و سڵی لێده‌كاته‌وه‌، كه‌چی لێره‌دا دڵداریی له‌گه‌ڵدا ده‌كا و لێی ناترسێ.
ئه‌و كوڕه‌ی له‌ په‌نامه‌
دوێنێ‌ له‌ تاوی ژیان
هاته‌ ئامێزم
حه‌یف
ئه‌من ژیانێكی تر بووم
شاعیر ده‌ڵێت: ئه‌و كوڕه‌ی كه‌ داڵده‌ی بۆ هێنام، هێنده‌ له‌ ژیان بێزار بوو، به‌ناچاری هاته‌ ئامێزم، وه‌لێ مخابن من ژیانێكی دیكه‌ بووم.
له‌ شیعره‌كه‌یه‌وه‌ دیاره‌، ئێمه‌ی پیاوان له‌كاتی ته‌نگانه‌ و بێزاریدا دیوی دووه‌ممان به‌هانامانه‌وه‌ نایه‌ن، حه‌زیان به‌ نامۆیی و خه‌م خه‌فه‌ته‌ و تام له‌ تاڵیه‌كانی رۆژگار وه‌رده‌گرن، ده‌بێت هه‌موو هه‌نگاونان و پێشوازییه‌ك له‌وانه‌وه‌ بێتن ئه‌وان گوڵی نێو گوڵدان و پاشای سه‌رته‌ختن، بۆیه‌ راست و دروست ده‌ڵێم: پیاوان بێگوناهن و حه‌قیانه‌ هه‌میشه‌ له‌ ژیان وه‌ڕسبن.
به‌هه‌رحاڵ شنۆ شاعیره‌ و توانیویه‌تی چه‌ندین گرفت له‌م شیعره‌دا دروست بكا، وێنه‌كان نوێن و شیعره‌كه‌یشی ده‌چێته‌ خانه‌ی تازه‌گه‌رییه‌وه‌، كۆپله‌كان سه‌رنجڕاكێشن. تاڕاده‌یه‌ك قووڵییه‌ك له‌ مه‌به‌سته‌كانیدا ده‌بینرێن. سه‌رنجی خوێنه‌ر راده‌كێشێ‌ و وایلێده‌كات شیعره‌كه‌ی بخوێنێته‌وه‌ و دیدوبۆچوونی جیاوازی هه‌بێت بۆ شیعره‌كه‌ی.
ئه‌مه‌ش تاڕاده‌یه‌ك بیرگه‌شی و به‌هره‌داریی شاعیر ده‌رده‌خات بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر.
ا شاعیر ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، كه‌ ئێمه‌ ژیان ناناسین. واته‌: هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ی به‌ڕاست نه‌زانیوه‌، ژیان مانایه‌كی دیكه‌ی هه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ لێی نه‌گه‌یشتووین.
ژیان ئه‌شێلن
تاوانباری ده‌كه‌ن
ته‌نیا ده‌بن
له‌ عیشقدا ده‌بنه‌ سواڵكه‌ر
به‌ڵام ئێوه‌ له‌ ئه‌و خۆپه‌رستی
شنۆ وای ده‌رده‌خات: ئێمه‌ هه‌میشه‌ ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ئه‌م ژیانه‌ی خۆمان ده‌رده‌بڕین، گوناهبارین.