فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

رۆژانە سەد وشە دەنووسم

رۆژانە سەد وشە دەنووسم

٧٨٢

شێرزاد هەینی/ نووسەر/ ستۆکلهۆلم

تابلۆی ئەستێرە شینەکەی ”ئەستێرە و سێگۆشەیەکە” هونەرمەندی ئەسپانی خوان میرو ”١٨٩٣_١٩٨٣” بە ٢٣ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە، پەیکەرتاش جیاکومیتی گوتوویەتی؛ بۆ ئەوەی بزانیت چەند بەهرەمەندە؛ بە فڵچەکەی سێ دڵۆپە رەنگ لەسەر قوماشێکی سپی دابنێت بەسە، ئەوەش دەبن بە مانا، رەهەند، رامانی زۆر.
خوان براتس گوتوویەتی؛ ئەو وردەبەردی دەکردە تابلۆی نازدار، دەیگوت؛ هەمووشتەکان بەجوولە دەبینم؛ شخارتە، مێز، درەخت، جگەرە، ئەوانە ژیانی نهێنییان تێدایە.
خوان، لەسەردەریا ژیاوە، لە پاریس بیکاسۆ، همنگوای، ئاراگۆنی ناسیووە، هەژارانە ژیاوە. بیکاسۆ پۆرتریتی خۆی لێکڕیوەتەوە. همنگوای تابلۆیەکی بە ٥٠٠ فرنگ لێکڕیوە. یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی سریالییەت، بەوەش لە رامانی عەقل، ئیمان دەربازی بووە. وەک کێشکە لەسەر لقەکانی ئەوروپا هەڵفڕیوە.