فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

چییەتی مرۆڤ لە ڕابردوو و ئێستادا !

چییەتی مرۆڤ لە ڕابردوو و ئێستادا !

ڕووناک کاکە موحەممەد / فەرخوندە/ نووسەر/ سلێمانی

 

لەم جیهانەدا ، هەریەک لە بوونەوەرەکان ئاڵۆزیيەکی تایبەت بەخۆیان هەیە، کە ڕەنگە تەنها ئاوەزێکی فەلسەفی بتوانێت پەی بەو تایبەتمەندی و تان و پۆ نادیارانە بەرێت کە ئەم بوونەوەرەی بە گەردوونەوە پەیوەیست کردووە. خودی مرۆڤیش یەکێکە لەو بوونەوەرە ئاڵۆزانەی کە هەمیشە چییەتییەکەی خراوەتە بەر چڕبینی و ڕێزەبژێر کردن و لە ژێر چەندین پۆلێن و ووردەناساندندا تۆمارکراوە ؛ دواتر بەکارهێنراوە تا وەک دەلاقەیەک لە جیهانی ئاڵۆزی مرۆڤ بڕوانرێت ( بۆ نمونە لە کۆندا دەستنیشانکردنی جۆری کەسێتی بە پێ ی (لایەنی ماددی ) شێوازی دەرەوەی جەستە(شێوە ی ئەندازەیی ڕوخسار  جۆری لوت ، هێڵەکانی ناولەپی دەست، شێوەی پەنجەکان، ڕەنگی پێست، لە سۆفیزمدا بە چوار مەزاجە سروشتییەکان پۆلێن کراوە یا لە ئایۆرڤێدادا بە چەند( دۆشا و گۆنا ) پۆلێن کراوە ؛ ئەمانە و چەندین خوێندنەوەی تر لەسەر جەستە و دەروونیش کراوە، ئەوانە بۆ سەردەمی خۆیان وەڵام دەرەوەیەکی باش بوون، تاڕادەیەکیش بە پێی زانستی سروشتی هاوتەریب ڕۆشتووە. بەڵام لەم سەردەمەدا و لە ژێر تیشکی نوێترین زانستی فیزیا کەلە سەرەتاکانی سەدەی ڕابردووەوە زاناکان پەییان پێ برد کە ئەویش فیزیای کوانتەمە( کە تیایدا وزە جێ بە ماددە لەق دەکات ) بزانین مرۆڤ چۆن داڕشتن بۆ ناسینی خۆی ئەهۆنێتەوە ؟! پێش فیزیای کوانتەم بەچەند ساڵێک ژییرمەندەکان لەو بەشە ماددیەی کە لەسەرەتای ئەم نوسینە باسمانکرد بەرزتر بوونەوە و ئەو تێڕوانینەی کەلەسەر بەشە مەعنەویەکەی مرۆڤ بوونی هەبوو، تیایدا دەستیانکرد بە لێکۆڵینەوە و لە ژێر ناوی زانستی دەرونناسی ناساندیان و تائێستايش کاری پێ دەکرێت( من خۆم وەک ئەکادیمی لەو بوارە کێشەم هەیە لە زانست بوونی دەروونناسی و بەهانەيشم بەدەستەوەیە لەو بارەیەوە ) بەڵام لە چارەکی کۆتایی سەدەی ڕابردوو چەندین پزیشکی بواری ماددی (دەمار و مێشک و بوژانەوەی دڵ ) و چەندین پزیشکی بواری دەرونی ڕووبەڕووی کاریگەری بەشێکی نەناسراو و پەی پێ نەبراو بوونەوە لەگەڵ نەخۆشەکانیان کە ئەویش (ڕوح) ە . لەڕێی دیاردەی ( NDE)یەوە کاریگەری حاشا هەڵنەگری ئەم بەشەیان بە بەڵگەی حاشاهەڵنەگر پەی پێبرد . ئەمەش بەشە وزەکەی مرۆڤە و تەواو هاوتەریبی فیزیای کوانتەمە لە یاساکانی دا (وەک   interconnectionness , quantum tunneling , observe effect , g ، کەواتە ئەو هەنگاوەبەرچاو و جددیانەی کە لەلایەن پزیشکە لێکۆڵەرەکانی بواری Near Death Experiences. E) وە نراوە و چەندین کۆنفرانسی زانستی لە زانکۆ بەناوبانگەکانی جیهان بۆ گیراوە، ئەکاتە ئەوەی لە داهاتوو زانکۆکان بەشێکی سەربەخۆ تایبەت بکەن بە لێکۆڵینەوە لە ڕوح و لە ژێر ڕۆشنایی زانیاريیەکانیان پێناسێکی نوێ بۆ مرۆڤ و چییەتی مرۆڤ لە ئێستادا بکرێت . سڵاو بۆ پێناسی چییەتی مرۆڤ لە جیهانی وزەدا .

دخول

لقد أرسلت