په‌یامی ته‌مه‌ن و رۆژه حه‌سه‌ن
ستار ئەحمەد/ شاعیر/ کەرکووک
له به‌یانیه‌كی ته‌ڕدا شیعرێكی ناسكم خوێنده‌وه خوێنده‌وه ،ئاڵ وه‌كوو شه‌فه‌قی سوور،وشه‌كانی له‌زریوه‌ی ئه‌ستێره خواستبوو ،لێوی رسته‌كانی له‌به‌رامه‌ی خاك ،ورده‌بارانی كوێستان ته‌ڕكردبوو،به‌ده‌نكه ته‌رزه‌و خه‌ناوكه‌ی كازیوه ده‌نووسێت بروسكه نامه‌یه‌ك به‌گه‌ێمانا ده‌دات.
نه‌به‌فریای پێچانه‌وه‌ی
شه‌ونمه‌كانی مناڵی ده‌كه‌وتن
نه‌به‌فریای دڵنه‌وایی وه‌رزێك
ببووره ئێدی كه‌سمان له‌یه‌ك تێناگه‌ین
ئاخی سینه‌ی هه‌ڵوه‌دای دوای خۆزگه‌كان له كۆپله‌یه‌كی دوور له‌تراویلكه دێته‌ده‌ر،له‌به‌رواری ئاوێنه‌ی ئاورنگه رازه‌كانه‌وه باوه‌ش له‌به‌فر،خه‌زانه وه‌رزه‌كان ده‌دات، وێڵه به‌دوای هه‌نگاوه سڕه‌كاندا ،له‌یادنامه‌ی ئه‌سرینه‌وه نامه بۆ به‌رواره ژاكاوه‌كان ده‌نێرێت.
من به‌بێ ده‌نگیمه‌وه
له عه‌شقی دارسنه‌وبه‌رێكدا ده‌نووم
تۆش له‌مه‌مله‌كه‌تی ئاوێزه‌وه
نامه‌یه‌كی ته‌ڕ بنووسه
بڵێ ئه‌وه ئه‌و ئێواره ئه‌سمه‌ره‌یه
كه‌باران ونی كردین
ئه‌وه‌ش ئه‌و به‌یانی مناڵییه‌یه
كه له شه‌رما گوڵی باخچه‌كانمان ئه‌ژمارد
لێره‌دا زاری خامۆش ،له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ لاسكی چڵه‌كاندا ده‌كه‌وێته چاوبڕكێ ،له‌سه‌ر قه‌دی دارسنه‌وبه‌رێك گه‌واهی له‌عه‌شقێكی هه‌ڵكروزاوو په‌یوه‌ندییه‌كی بڵێسه‌دار ده‌دات ،رێنمایی دیوی ناوه‌وه‌ی خۆی ده‌كات، ده‌یه‌وێت هه‌تا كۆرپه‌ی به‌یانییه‌ك له دایكبێت ،مه‌گه‌ر ته‌نها دارسنه‌وبه‌ره‌كان له‌توانه‌وه‌و ،سیاچه‌مانه‌ی ئابڕوویان په‌رچه‌میان شانه كردبێت .
بالێزمه‌ی ته‌نیایی ئه‌م دارستانه نه‌مبات
له كۆڵانه‌كانی دره‌ختێكه‌وه
ئاشنام بكه‌ره‌وه
به هۆنینه‌وه‌ی به‌هار
به‌ر له‌وه‌ی نامه‌یه‌ك
له‌فرده‌وسی ئه‌و نێرگزانه‌وه
بنووسی بۆ با
بیبه‌خشه هه‌تاو
ده‌ریا گیان دێمه‌وه كه‌نار
شاعیر له غوربه‌تی و نامۆ بوونا، له كه‌سكی به‌هار، ئاڵی ژوان ده‌گه‌ڕێت،به‌دوای هه‌ڵبه‌ستێكا وێڵه، په‌یامێك بێت بۆ جوانی،شنه‌یه‌ك بێت بۆ ئازادی به‌هاره كاڵه‌كان،چه‌ند خۆشه شاعیر دڵداری له‌گه‌ڵ سروشت،جوانی، په‌پووله‌ی سه‌ربه‌ستیا ده‌كات، گوڵاوی گوڵدانی دڵ و ده‌روونی په‌خشده‌بێته‌وه، باو به‌فرو چڵ و دڵ لێی تێرده‌بن، په‌یامێكی نوێ به‌تیشكی خۆر ده‌نووسێت، په‌یوه‌ست و ته‌لبه‌نده‌كان ده‌شكێنێ، رووده‌كاته دونیای جاویدانی ، له‌سینه‌ی خۆزگه‌كاندا ، ئارام ده‌نوێ، خه‌ونه‌كانیشی له زامی وشه ره‌نگینه‌كانیدا ،ده‌گاته هه‌وارگه‌ی عاشقان ،په‌رستگایه‌كی پاكی بۆ خۆی و هاوڕازه‌كه‌ی دروستده‌كات.