فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

لاوکی شنگاڵ

((لاوکی شنگال))

 

سەرکەوت ڕەسوڵ/ شاعیر/ هەولێر

دیسان رەوە ،
گەلە کۆچی پەپوولانە
باغ دەکوژرێت ،
دیسان کوشتارگەی گوڵانە
دیسان قامیشەڵان دەگری،
برین بە سوێ ….
زەوی و ئاسمان ، گەلە گورگە ،
کۆچ بەرەو کوێ…!
دیسان کۆچە ،
هەمان فەرمانی جارانە ، هاوار لە مە
دیسان هەر کۆچی یارانە

بە خۆ کەوە کزەی جەرگم ،
بەڵای ڕەشە هێرش دێنێ خەریکە هیجری پەڕوبال،
دەبێتەوە میژووی دوێنێ
هەتا زووە لەو پووشەڵانی میحنەتە ،
دوا نوێژ بکە
هەر مەرگەو جاڕی خۆی دەدات ،
رێگاکان حەسرەت ڕێژبکە ……

بەو هەموو روحە وەریوە ،
دادی شنگال قەت ناکرێت
گلەیی ئاسمانەکانە ،
زەوی قەت لە خۆی ناگرێت

2014