کولتوری وێنە و زمانی ئێمە
نیهاد جامی/ نووسەر / فەرەنسا

وێنە لەدنیای ئێمەدا هەموو شتێک زەوت دەکات، داماندەبرێت لەدنیا، تۆڕی کۆمەلایەتی لەبنەرەتدا تۆڕی گۆشەگیریی مرۆڤە، بەلام بە ئامێرەکەی دەستمان وێنەیەک پۆست دەکەین و لەلاپەرەکەمان بڵاوی دەکەینەوە تا دۆستەکانمان لایک و کۆمێنتمان بۆ بنوسن، تەنانەت نووسین گەر بە وێنەی خۆمانەوە نەبوو کەس بەلایدا ناچێت، بۆ ئەوەی ژمارەیەک لە دۆستەکانمان لایکمان بکەن وێنەیەکی خۆمانی لەگەل پۆست دەکەین، بەدلنیایی ئەویندارانی لایک بابەتەکە ناخوێننەوە هێندەی وێنەکەمانیان بە دلە.
بابەتەکە لەبنەرەتدا پەیوەستە بەوەی کولتوری وێنە بوو بە زمانی ئێمە، ئەگەر لەدنیادا زمانێکی گرنگ بێت، بەلام کتێب گرنگی زیاترە، چونکە بەشێکە لە ژیان، بەلام لای ئێمە وێنە بوو بە زمانی گشتی و کولتوری مرۆییمان، ئێمەی ناکۆمەلایەتی و کۆمەلایەتی لەتۆڕی کۆمەلایەتیدا