فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

فشەم بە قسەکانت دێ….

فشەم بە قسەکانت دێ….

کەمال ڕێناس/ شاعیر/ ئەلمانیا

فشەم بەقسەکانی توودێ، وەکی دەرێی لۆبزری
خۆت لەمن کردیتە قەتێ، لەناوهەناویش ئاگری
واز لەو دووڕڕووییەت بهینە،زمان لووس ، هەناو بۆگەنی
لەبەرژەوەندخوازی وپیسی،ئەتوو بێ هاوتاودەگمەنی
شەرمت بەخۆت بی، زۆرعەیبە،ئەتوو لەگەرە من ئەوهای
لەناسینت پەشیمانم،،بریا قەت قەت نەمناسیبای
بڕۆ لەکۆڵم ببەوە، لەڕاهی خواوپێغەمبەری
یەقەت لەیەقەم بکەوە، لۆمن هۆکاری کەسەری
بڕۆ ڕەبی ئاووئاوچی، نەگەڕێیەوە قەتاوقەت
تۆرەی منت لێبیتەوە، هەی بێوەفا لەقیامەت