فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

رۆژانە سەد وشە دەنووسم

رۆژانە سەد وشە دەنووسم

٧٦٢

شێرزاد هەینی/ نووسەر/ ستۆکهۆلم

”ئەنیس مەنسوور” لە هەڤپەڤینەکانیدا دەبێژێت؛ مامۆستا ”عەقاد” مامۆستام بووە، زۆری لێ فێربووم، زۆر سەردانی کۆڕەکانی ماڵەوەم دەکرد، نووسینەکانی کاریگەرییان لەسەر من و زۆری وەک منیش هەبووە! پیاوێکی سەرکەش بوو، موچە، پۆستی دەسەڵاتی نەدەویست، زۆر بەهەژاری ژیا، دووسێ جار کتێبخانە گەورەکەی ماڵەوەی بۆ ژیان، رۆژانەی فرۆشتووە، برسیش دەبوو.
پیرببوو، نەخۆش و بێپارە بوو، منیش لە دەزگە فەرهەنگییەکان دەستم دەڕۆیشت، دەمویست بە هەر جۆرێک بێت بڕێک پارەی بۆ ببەم، یارمەتییەکی بدەم، باری قورسی ژیانی سووک بکەم، بەڵام ئەو قبوولی نەدەکرد، جارێکیان بەبیانووی نووسینی وتار، پارەم بۆ برد، گوتی؛ باشە بۆتان دەنووسم، بەڵام پێشەکی پارە وەرناگرم، دوایی پارەکەی تۆ هێناوتە زۆرە، ئەوەم ناوێ!