فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

رۆژانە سەد وشە دەنووسم

رۆژانە سەد وشە دەنووسم

٧٥٨

شێرزاد هەینی/ نووسەر / ستۆکهۆلم

لەساڵی ١٩٩٠ وەرگری خەڵاتی بۆکر گوتبووی؛ پارەکە دەدەم بە پولێکی مەلەوانی بۆ خانووەکەم، بەڵام هیلاری مانتل نووسەری “کۆشکی گورگەکان” لەساڵی ٢٠٠٩ گوتبووی؛ پارەکە لە سێکس، موخەدەرات و موزیکی رۆک تەواو دەکەم. بەڵام براوەی ساڵی ٢٠١٥ گوتبووی؛ لەمێژە خەون بەوە دەبینم قاتێکی دیزاینی “ئوزولد بوتینگ” بکڕم، لەبەری بکەم. بەڵام براوەی رۆمانی “گۆرانی پێغمبەرەکە”، نووسەری ئیرلندی پۆل لینش گوتبووی؛ پەنجا هەزار پاوەندەکە دەدەمەوە قەرزی عەقارییەکەم، مەبەستم شمپانیا و ئەلماس نییە.
ئەو خەڵاتە لەساڵی ١٩٦١ لەلایەن بنەماڵەی بوکر دانراوە، زۆریش رەخنەش لەوە دەگرن پارە و سامانەکەیان بە چەوساندنەوە و کۆیلەکردنی خەڵکەکە پەیداکردووە، لە رۆژانەی کارکردنیان لە کارگەکانی پەمۆ دوورگەکانی بریتانی ٢٠٠ کۆیلەیان بەکارهێناوە.