ڕەوعە
عەبدولڕەحمان فەرهادی/ سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی نووسەرانی کورد/ هەولێر
له كوردستان، جلوبه‌رگ و تڕومبێلی جوان و پاره‌داریی، گرینگن بۆ ئه‌وه‌ی تاك و كۆمه‌ڵ و به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتدار و خه‌ڵكه ڕه‌شۆكه‌كه‌یش قه‌در و قیمه‌تی زیاتر له‌خۆتت بده‌نێ. فیساگۆرس وته‌یه‌كی جوانی له‌مباره‌وه هه‌یه كه فه‌رموویه‌تی: لە ھەر شوێنێک، گه‌ر به جلوبه‌رگی جوان و قسه‌ی پڕوپوچ و بێ ناوه‌ڕۆكه‌وه زیاتر له‌خۆت له‌هه‌وایاندای و پێیانھەڵدای، کەچی به جلێكی شڕ و شه‌پڕێو و قسه‌ی نه‌سته‌قه‌وه، حسێبی كه‌میان بۆ كردیت، مانای وایه تۆ له كۆمه‌ڵگایه‌كدا ده‌ژییت، ھیچ جیاوازیی له‌گه‌ڵ باخچه‌ی ئاژه‌ڵاندا نییه. كۆمه‌ڵگای ئێمه هیی پیاوی قات و بۆینباخ و قۆنده‌ره‌ی ئیتاڵی و بۆنی بڕاند و تەسبیحی کارەباییی گرانبەها و قه‌مه‌ره‌ی دوا مۆدێل و ڕوخساری كه‌شخه‌ی ناوه‌ڕۆك و مێشك گه‌نیو و داڕزاوه، بۆیێ به‌داخه‌وه ڕووكاری ده‌ره‌وه قه‌ت قه‌ت له كوردستان بێ بره‌و نابێت. كۆمه‌ڵگای ئێمه پڕاوپڕه له تاكی مێشك سیخناخ بە خورافات و به‌دوای خه‌یاڵی دژه زانست كه‌وتوو و دونیای تر، خه‌ڵكی به‌توانا و ژیر چونکە خاکەڕاو خۆڕەپێشنەکەرە، لامان هیچنه‌زان و كه‌م بایه‌خن و به‌رده‌وامیش له په‌راوێزدا ده‌ژین. ھەروەھا كورده‌واریی ئێمه، كۆمه‌ڵگای به‌پشته، واته ده‌بێ زڕته‌بۆزه‌یه‌ك بۆ هه‌ر كاروبارێكی ڕۆژانه‌ت، پشتوپه‌نا و داكۆكیكار و ڕێخۆشکەر و پشتگیرت بێت، جا ئەگەر ئه‌و زڕته‌بۆزه‌یه تاکێکی چەکدار و دەمانچە له‌پشت بێت، ئه‌وا به عاره‌بی پێی ده‌ڵێن (ڕه‌وعه). دەبێ بەو ڕۆژە بگەین تێیدا ڕه‌وعه‌داران نابووت و ئه‌وانی دیكه قیتوقۆز و كارا بن؟
پێم زەحمەتە!
جا عەممۆ گیان، نازانم پەیامەکەم گەیشت یان نا!
دەنا لێخوڕن هەتا دەشت نەبووینەتە شوققە، وەکووتر هەر لە کۆشی دایکتان دەبێ ڕاوح بکەن و مەجالی لێخوڕینیشتان نابێت.
———————————————————-
ڕەوعە و عەممۆ، دوو زاراوەی عارەبیی بەکارهاتووی سەرزاری گەنجانی کوردەوارین.