ده‌بارێ
فەرهاد کەریم/ شاعیر/ ئەریزۆنا
بۆنێکی ناخۆش په‌رش
دراوسێی رۆژم پێ خۆشتره له شه‌و
وشیاری پێتبه بوونه‌وه‌رێکی مردوو باریوه و گوو ده‌کا
مردوو گوو ناکا، ئه‌و مردووه گوو ده‌کا
بوونه‌وه‌رێکی روون نیه له ئاوێنه و ئاو نابینرێ
رژاوه و کۆنابته‌وه، بێ ره‌نگ و تام،
زه‌نگێک هاتۆته سه‌رم، چاوی پێم سست،
له خۆم ناچم بیر کردنه‌وه‌م بیرچۆته‌وه، وا بڕوا گوو له شیعر و سه‌رم
ده‌مه‌وێ سه‌رم بگۆڕم، سه‌ر گۆڕیین باشتره له سه‌ره گوو
سه‌رت مه‌که به ئاوده‌ست
سه‌ر و ئاوده‌ست دوو شتی جیان
سه‌ر ده‌زانێ ئاوده‌ست چیه
ئاوده‌ست نازانێ سه‌ر چیه
که‌م سه‌رم بینیوه، سه‌ره ئاوده‌ستی زۆر،
هزر گووێ رۆژێ پرسی باران ده‌بارێ له وڵاتت
ئاسمانمان نیه.
ئه‌ی چی ده‌بارێ؟
وه‌کو سه‌رت گوو…
تا مرۆڤ سه‌ری نه‌گۆڕێ، ژیان ناگۆرێ
سه‌رت بگۆڕه، ژیان ده‌بارێ
بارین له سه‌رت دایه، سه‌رت ژیانه
تۆ ئاڵا‌و خاک و وڵات و ره‌نگ و دین و خوات ئازادکه،
واز له سه‌ری مار و مراویی و مه‌ڕ و مێروڵه‌و مێش و ماسی بێنه،
ده‌بارێ
مرۆڤ ده‌بارێ
گوو
د
ه
ب
ا
ر
ێ
…
..
.
م ر ۆ ڤ
. . . .
. . .
. .
.