فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

رۆژانە سەد وشە دەنووسم

رۆژانە سەد وشە دەنووسم

٧٥٢

شێرزاد هەینی/ نووسەر/ ستۆکهۆلم

بەڕاستی بەیەک کتێب رۆژانەی شاعیر، پێشمەرگە، مرۆڤ ”رەفیق سابیر” تەواونابێت، ئەو کتێبە دەکرێت ببێتە چەندان كتێب، نووسین! زۆرن سەربردەکانی، کاروانەکانی ژیانی. شارەکان زۆرن، لەیەک دوورن، زمان، کولتوور، شتەکانیان جیاوازن، ئەوانەی ئەو شیوعییایەتی، کوردایەتی، پێشمەرگایەتی، خوێندن، دڵداری، نووسینی تێدا کردون!
زۆرن! سەرەتاکانی نووسین لە سەردەمی قەڵادزە، تا دەگاتە سۆفیا، بەغدای سەردەمی حەفتاکان، جۆرجیای سۆڤیەت، ناوزەنگی شۆڕش، ئێرانی ئیسلامی، دمشقی بەعس، بەغدای رۆژانەی یازدەی ئازار، ژیان لە سوید، دەردەسەرییەکان و ململانێی ناو حزبی شیوعی، نەبوونی، بێ پارەیی، شەڕ… ئەدی کەسەکان، ناوەکان، نووسەرەکان، ئەندامانی م.س؟! ئیتر قۆناخەکانی ژیانی ئەو بەیەک کتێب ”لەستایشتی ژیاندا” تەواو نابێت. زمان، دەربڕینەکانی سادە و خۆشە، زوو تەواوم کرد.