فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

کۆتایی هێز

کۆتایی هێز

 

لەژووری بڕیاردانەوە بۆ مەیدانی جەنگ، لەکەنیسەوە بۆ دەوڵەت

پەیڕەو ئەنوەر/ نووسەر/ هەولێر

چیڕۆکێک هەیە گوایە <هێز> پەرت دەبێت، سەنتەربوون و ناوەندبوونی خۆی دەدۆڕێنێت! (مۆزیز نەیم) یەکێکە لە هەڵگرانی ئەم چیڕۆکە، لەم کتێبەیدا باس لە پەرتبوون و پارچەپارچەبوونی هێز و دروستبوونی میکرۆ-هێز/وردە هێز دەکات. نووسەر پێی وایە چیتر <دەوڵەتان، کۆمپانیا گەورەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان> بەتەنیا خاوەن هێز و هەموو رەگەزەکانی هێز نین بەڵکو کۆمەڵێک ئەکتەری تری وەک <شەقام> خاوەن هێزن و دەتوانن بەرهەمیبێنن و مۆنۆپۆلی بکەن.
لەم چرکەساتەدا ئەوانەی لەسەر شەقامن لە جیهان چرکەساتێکی نزیکە لە تیۆری دابەشبوونی هێز. دیارە لێکدانەوەی تر هەن بۆ هێز، ئایندەی هێز. دەکرێت <جۆزێف نای/ئایندەی هێز> و <ئەلێکسەندەر دووگین/تیۆری چوارەم> بە گوتارێکی تر هێز وێنا دەکەن. لای جۆزێف نای هێز بەرەو فۆڕمی نەرمبوون و تیژبوون دەچێت! لای دووگین تێکەڵەیەکی جیۆپۆلەتیکی و جیۆسیاسیە.
دەگەڕێینەوە بۆ <مۆزیز> و پێی وایە هێزی دەوڵەت وەک هێزێکی سەنتڕاڵ و خۆسەپێنەر کۆتایی پێدێت! هێزی دەوڵەت پەرش و بڵاودەبێت و پارچە پارچە دەبێت و تاکەکان بەشێکی گەورەی ئەم پارچە هێز و وردە هێزانە بۆ خۆیان هەڵدەگرنەوە و دەبن بەخاوەنی! ئەکتەرە کۆمەڵایەتییەکانی تری وەک ڕێکخراو، کۆبوونەوەی گەنجەکان، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ماڵپەرەکانی وەک گوگڵ، فەیسبووک و ئەمازۆن و تەکنەلۆژیا بەگشتی دەبن بە خاوەنی وردەهێز و هێز لای خۆیان گلدەدەنەوە و پاشەکەوتی دەکەن.
هێزی دەوڵەت پەرش و بڵاودەبێت و پارچە پارچە دەبێت و تاکەکان بەشێکی گەورەی ئەم پارچە هێز و وردە هێزانە بۆ خۆیان هەڵدەگرنەوە و دەبن بەخاوەنی!
مۆزیز بەڕژدی پێداگری لەسەر ئەوەدەکات کە ئێمە لە قۆناغێکی تازەی هێزدا دەژین، لەسەردەمێکی تازەی هێزدا دەژین! ئەم قۆناغەش قۆناغی پەرتبوونی هێزە! هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم پەرتبوونەش زیادبوونی دانیشتوانی شارەکان، بەکارهێنانی ئامرازەکانی پەیوەندیکردن، گەیشتن بە یەکتر و مۆبایل، بەیەکەوەبوونێکی بەردەوامە لەڕێگەی تەکنەلۆژیا و کۆمپیوتەرە تاکەکەسییەکانە کەڕێژەیەکی زۆری دانیشتوانی جیهان بەکاریدەهێنن و لەناویدا دەژین. ئەم دیاردەی پەرتبوونەی هێزە زیاتر لە سیستمی نێودەوڵەتیدا هەستی پێدەکرێت و ڕۆژ دوای ڕۆژ ئەکتەرە نێودەوڵەتییەکان رووبەڕووی لەدەستدانی هێز دەبنەوە بۆ ئەوانی تر!
ئەم قۆناغەش قۆناغی پەرتبوونی هێزە! هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم پەرتبوونەش زیادبوونی دانیشتوانی شارەکان، بەکارهێنانی ئامرازەکانی پەیوەندیکردن
خوێندنەوەکانی مۆزیز خوێندنەوەی تازەن بۆ چەمکی هێز، شێوازی کارکردنی هێز و هەندەسەی دروستبوونی هێز و چۆنیەتی دابەشبوون و بەرهەمهێنانەوەی هێز. گرنگە دونیای کوردی ئاگاداری ئەم بیرمەندەبێت و لەتێز و بیروبۆچونەکانی بگەین و بەقوڵی بیخوێنینەوە. هێز بۆ ئێمە دیاردەیەکی فرە جەمسەرە. لەدەرەوە دادڕێژرێت، لەناوەوە جوڵە ئۆرگانی و میکانییەکانی بۆ دیاریدەکرێت. ئەمڕۆ لەجیهاندا <هێز> لە گۆڕان و جوڵەدایە بەتایبەت لە دۆخێک کە ڤایرۆس و نەخۆشییەكان و گۆڕانی كەش و هەوا و زیرەكی دەستكرد زیاتر پاڵ بە جیهاندا دەنێت بەجۆرێکی تر بیر لە هێز بکاتەوە، هەم لەئاستی دروستکردنی هەمیش لەئستی بەکارهێنانی.
*مۆزیز نەیم لە ساڵی ١٩٥٢ لە لیبیا لەدایکبووە و لەنێوان ساڵانی ١٩٨٩-١٩٩٠ وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بووە لە ڤەنزوێلا و هاوڵاتی ئەو وڵاتەیە. جگە لەم کتێبە چەندین کتێب و وتار و لێکۆلێنەوەی تری هەیە لەسەر چەمکی هێز و دەوڵەت.