فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

لە کونجی بیرەوەریمدا حەفتا ساڵە لە کلیلە ونبووەکەم دەگەڕێم

لە کونجی بیرەوەریمدا

حەفتا ساڵە لە کلیلە ونبووەکەم دەگەڕێم

 

وریا عمر امین/ مامۆستای زانکۆ/ هەولێر

.
لە ساڵی(١٩٥٢ – ١٩٥٣) باوکم مامۆستا بوو لە قوتابخانەی(ابن المستوفی) لە تەیراوە، ئەو ساڵە بوو تیایدا خرامە بەر خوێندن.(مامۆستا فەتاح عبدوللەتیف) باوکی (سامی شۆڕش) ی شاعیر و نووسەر مامۆستام بوو، ئەو فێری ئەلفوبێی کردم.( مامۆستا زەکی) بەڕێوەبەر بوو.
ماڵمان لە گەڕەکی خانەقا بوو، هەموو بەیانییان لەگەڵ باوکم بە بن قەڵاوە دەچووینە قوتابخانە. دوای باوکم کەوتبووم، کلیلی جانتاکەم بە پەتێ بەستبوو، بە پەنجەم دەمسووڕاند، لەو شوێنەی ئێستا هێلانەی کۆترانی لێیە، پەت و کلیل لە دەستم پەڕی و کەوتە ناو گیاوگۆڵەکە. چەندی کردمان من و باوکم نەماندۆزییەوە. لەو ساکەوە ئەوە بوو بە حەفتا و دوو ساڵ، هەر چەند بەوێدا تێپەڕم دەمێ دەوەستم چاو بە شوێنەکەدا دەخشینم، لە کلیلەکە دەگەڕێم.