فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

رۆژانە سەد وشە دەنووسم

رۆژانە سەد وشە دەنووسم

٧٤٤

شێرزاد هەینی/ نووسەر و  وەرگێڕ/ ستۆکهۆلم

ژنە نووسەری تایوانی ”سان ماو” گوتوویەتی؛ لەگەڵ خواردنەکانم چەوری ناخۆم، بەوەش تەندروستی خۆم دەپارێزم! خەونی مەستحیلیش نابینم، بۆیە ئاسوودە و تێر دەخەوم. برادەرایەتی بەتوندی و پڕ لە سۆز ناگرم، تا نەکەومە بەر کاریگەریی و بارگرانی و پابەندبوونی زۆرەوە، زۆریش خۆم بە بیرەوەرییەکان سەرقاڵ ناکەم، چونکە ناتوانم نیگایەکی دواوە بدەمەوە، بەوریاییەوە خۆشەویستی دەکەم، نەوەک بکەومە ناو لێشاوی زۆری هەستەکان، کەی ویستم و حەزم کرد دەگرێم، بەئارەزووی خۆشم پێدەکەنم، بەوانە هەموو دەبمە کەسێکی ئاسایی، ناکەومە ناو قووڵاییەکان، سادە و خاکەراییانە رۆژانە بەسەردەبەم.
لە کتێبخانەی چینی سان ماو بەرهەمی پەخشانی زۆرە، لە ساڵی ١٩٤٣ لەدایکبووە، شووی بە ئەسپانییەک کردوە، لە ساڵی ١٩٧٧ مردووە.