فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ئایینی سۆمەری… شیکردنەوە و هەڵسەنگاندن بەشی یازدەم

ئایینی سۆمەری… شیکردنەوە و هەڵسەنگاندن

 بەشی یازدەم

نووسینی خەزعەل ماجدی

  شیکردنەوە و هەڵسەنگاندن محەمەد وەسمان /  هەولێر

بڵاوکردنەوەی دارئەلشروق -19

 

بەشی یازدەم –

بیروباوەڕی ئایینیی سۆمەری

باوەڕی پەروەرندەگەری

٣- فرەخواوەندی (التعددیة Polytheism)

زانیمان خوداوەندە سۆمەرییەکان زۆرن و ڕەنگە ژمارەیان بگاتە چەند ھەزارێک.. ئەمە دەمانخاتە بەردەم دۆخێکی سەرلێشێوان و پرسیارێکی بنەڕەتی ئەوەیە: ئایا ئەم ژمارانە بە یەکجار یان وردە وردە دەرکەوتن ؟ پێدەچێت وەڵامەکە لەسەر بنەمای ئەو پێشکەوتنە مێژووییە بێت کە سەرھەڵدانی ژمارەیەکی سنووردار لە خوداوەندەکان لە سەرەتای سەرھەڵدانی ئایینی سۆمەریدابووبێت ، بەڵام ئەم ژمارەیە لەگەڵ سەرھەڵدانی شار و ناوچەی نوێی سۆمەری دەستی بە زیادبوون و دابەشبوون کردبێت و لەگەڵ فراوانبوونی کاریگەری سۆمەرییەکان و لەگەڵ پێداویستییە ئایینی و کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی پێشگۆیە سۆمەرییەکان زێدەبووبن.

درەختی خوداوەندانی سۆمەری کەپڕاوپڕە لە خوداوەندەکان و منداڵەکانیان و نەوەکانیان و ژنەکانیان، لە یەکەم ڕۆژی خۆیەوە دارێکی بەرھەم چنینەوە نەبووە، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ئەم ژمارە زۆرەی خوداوەندەکانی ھەڵگرتووە و ھەندێکیان دەرئەنجامی لێکەوتەی زمانەوانی وگۆڕان وپێشکەوتنی زمانی سۆمەری بووە ،یان زیادکردنی ڕچەداری وەرگرتن بووە لە دراوسێ و داگیرکەرەکانییەوە.

فرەیی خوداوەندیی سۆمەری باڵادەستە بەسەرباوەڕی پەروەرێنگەریی سۆمەرییەوە، بەڵام ئەمە نەبووە ھۆی ئەوەی ڕێگری لە سەرھەڵدانی ڕێچکەی تاک مەزنی (التفرید) و دواتر یەکتاپەرستی بکات.

(پەراوێز:تاھاباقر دەنووسێت:

smart

ئایینی سۆمەری و بابلی و ئەکەدی و ئاشووری ، ئایینی فرەخواوەندین (تعدد الالھة – Polytheism) خواوەندانی بابل بە ھەزارانن ، فەرھەنگێکی (قاموس) گەورەیان لێ پێکدێت. . لیستیان بە ناوی خواوەندانیان نووسیوە . پێشگۆکانیان کۆڕی خواوەندانیان ڕێکخستوە و پەیوەندیان بەیەکەوە دیاری کراوە و ئەرک و دەستەڵاتی ھەر یەکەیان دیارکراوە ، ھەروەھا ئاسمانیان دابەش چەندان ناوچە و کەلو – برج کردووە و لە ھەر یەکەیان خواوەندێکیان داناوە .

ھەر دیاردەیێکی گرنگی گەردوون و ھەر کار و بارێکی ژیان خواوەندێکی تایبەتی ھەیە ، پەندزانی و زانیاری خواوەندێکی ھەیە ، خۆر خواوەندێکی ھەیە ، مانگ – ھەیڤ خواوەندێکی ھەیە ، جەنگ خواوەندێکی ھەیە ، تاعون و نەخۆشیەکان خواوەندیان ھەیە ، بروسک و گرمەی ھەور خواوەندێکیان ھەیە .. ھتد .

خواوەندانی بابلی لە بنجدا دیاردە سروشتییەکانیان دەنواند ، ئەوەندەی دیاردە سرووشتییەکان خواوەندانیان ھەبوو .

سەرەتا شارەدەوڵەت دروست بوون، دواتر ،کە شاری گەورە دروست بوو ، لەچەندان شار دەوڵەتێکیان دروست کرد و ئیمپراتۆری مەزن دەرکەوتن ، ئەم گۆڕانکارییەوکردارە مەزنەلە ھەڵبژاردن و پۆلینکردن و پلە بەندکردنی خواوەندان و دیارکردنی پلە و پایەیان ڕەنگی دایەوە ، بەپێی کاری گەری دیاردە سروشتیەکان – خواوەندانیان پلە و پایەیان دیار دەکرا و کار و سیفەت و پەیوەندیان بە مرۆ بەمجۆرە ئاینپەروەریێکی ڕێک پەیدا بوو . دابەشکردنی خواوەندان بۆ چەند گروپێک ، لە سێ یا چوار خواوەند پەیدا بوو ، ھەرە بەناوبانگەکانیان سێ خواوەندی : ئانو ، ئینلیل ، ئیا بوون ، یا (ننجرساگ) یش زیاد دەکرا و دەبوون بە چوار (ل ١٥)

سومر – ١٩٤٦ – ج ١ – مجلد ٣ .

-طە باقر ، دیانە البابلیین و الاشوریین – ل ١ – ١٩ .

٤- تاک مەزنی (تاک مەزنگەری)(التفریدیة Henotheism –ھینۆتیزم)

دەبینین کە مەیلی تاک مەزنی لە ئایینی سۆمەرییەکاندا لە باوەڕی سۆمەرییەکان بە یەک خوداوەندی نەتەوەیی بۆ ئەوان دەرکەوتووە، ئەویش خوداوەندی ئينلیل بوو، کە خوداوەندی ھەوا و گیان و خوداوەندی بەرپرسیار لە زەوی و پاشا و دەسەڵات .

تاک مەزنی بە مانای یەکتاپەرستی ڕەھا نییە، بەڵکو تیشک خستنە سەر خوداوەندێک و گەورەکردنی خوداوەندێکە لەسەر کیسە وبەشی خوداوەندەکانی تر، یان لە نێوان خوداوەندەکانی تردا.

مەرج نییە ئەمە بەو مانایە بێت، کە خوداوەندەکانی تردەسڕدرێنەوە، یان مامەڵەیان لەگەڵدا نەکرێت، بەڵکو لە زۆربەی حاڵەتەکاندا سیفەتی خوداوەندەکانی تر بە تاکە خوداوەندەکە دەدرێت، جگە لە سیفەتەکانی پاشایەتی، دروستکردن، دەسەڵاتداری، سزا و پاداشت و.. ھتد.

خوداوەند ئينلیل ئەم پلەو پایەیەی داگیرکردبوو، لە ھەموو شارەکانی سۆمەریش ڕێوڕەسمی پەرستنی ئەنجام دەدرا، سەبارەت بە شارە سەرەکییەکەی کەنیپوور- نەفەر و پەرسگایەکەی تێدا بوو، بابەتی ڕێوڕەسمی پیرۆزی گەورە بوون، سۆمەرییەکان لە ھەموو وڵاتی سۆمەرەوە زیارەتیان دەکرد ، بەھۆی ئەوەی ناوەندێکی ئایینیی پیرۆزبوو لەبەر ئەمەش بووملکەچی ھیچ پاشایێک نەبوو ،یا ھیچ بنەماڵەی فەرمانڕەوای تێدا پەیدا نەبووە بەھۆی پێگە ئایینییە پیرۆزەکەیەوە.

ئێمە بە ھیچ شێوەیەک ڕەتی ناکەینەوە کە سۆمەرییە نوێیەکان، لە سەردەمی حوکمڕانی سێیەم بنەماڵەی ئوردا، خواوەندی نەتەوەییان، ئينلیل،یان بە خوداوەندێکی تاک مەزنی دیکە گۆڕیبێت ، یان نوێی وەک خوداوەندی مانگ (نانا) یان (ننار) یان (سین) گۆڕیوە. ، کە کوڕی خوداوەند ئينلیلە،

لەم قۆناغەدا تایبەتمەندییەکی ئایینی سۆمەرییەکان ، پەیوەندی بە خوداوەندی مانگەوە ھەبووە، و باسکردنی پەیوەندی بە باسکردنی ئەم خوداوەندەوە بووە، کە گەورەترین زیگوراتی سۆمەری بۆ ئەوتەرخانکراوە ، ( زیگوراتی ئور) ، و پێویستمان بە بەڵگەی زۆر دەبێت بۆ سەلماندنی ئەمە، کە دەکرێت ھۆکارێک بێت بۆ گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە پەرستن لاى سۆمەرییەکاندا.

(پەراوێز: تەھاباقر دەنووسێت:

smart

-دیاردەی بە مەزن دانانی خواوەندێک لەنێو ئەنجومەنی خواوەندان و پایەی بەرز پێبەخشین ، وەک بۆ مەردۆخ کرا لە سەردەمی حامورابی (١٧٩٢ -١٧٥٠ پ.ز)، ئەم دیاردەیە پێی دەوترێت تاک مەزنی (التفرید) (Henotheism) واتە لەنێو خواوەندان یەکێک دەکرێتە مەزنی ھەمووان .

پەیوەندی خواوەندان بەیەکەوە ، لەڕووی پلە و پایە ، پێبەست بوو بە گۆڕانە سیاسییەکان ، بۆ نموونە ، کە شارێک ھێزی سیاسی دەبێت و شارەکانی دیکە بندەست دەخات ، ئەوکاتە خواوەندەکەی پلەیەکی بەرزتری دەبێت لەوانەی دیکە، بەمجۆرە ثيَشطؤيەکان پەیوەندی ئەم خواوەندە بە خواوەندانی دیکە دەگۆڕن.

لە سەردەمی حەمورابی بابل بوو بە پایتەختی ئیمپراتۆرییەتێکی گەورە ، پێشتر شارێک بوو وەک شارەکانی دیکە ، لە سەردەمی نوێ ، پایەی خواوەندەکەی (مەردوخ) ، بەرز بوویەوە ، پێشتر لەچاو خواوەندانی دیکە نزم بوو ، بۆیە لە چاخی نوێ پلە و پایەی مەردوخ گۆڕا لە نێو کۆڕی خواوەندانی بابلی . ئەو کات بە ئاسانی ثيَشطؤکان -کاھینەکانی بابل ڕایانگەیاند :

مردۆخ لە ڕەچەڵەکی خواوەند (ئیا) یە ، خواوەندی پەندزانی و زانیاری ، کە پیرۆزترین خواوەندانی بابل بوو ، مردۆخیان کردە کوڕی ئەو . ل ٣ .

خواوەندانی مەزن وەک : (ئانو) و (ئنلیل) ، ڕاسپێردران فەرمانڕانی خەڵک – مرۆ بکەن .

ئەوەتا حامورابی خۆی باسی ئەم گۆڕانکاریانە دەکات ، لە پلە و پایەی مەردوخ ، لە دێڕی یەکەمی پێشەکی ڕێسازییەکانيدا (شرائع) ، دەڵێت : لەو کاتەی (ئانو) ی مەزن .. و (ئنلیل) پەروەردگاری ئاسمان و زەوی ، ئەوەی چارەنووسی خەڵکی بەدەستە (پەرسکاران) ، دەستەڵات بداتە مەردۆخ ، نۆبەرەی (ئیا) تا فەرمانڕانی خەڵک بکات . لەو کاتەیدا کەوا ناوی بابل لەسەر زەوی گەورە و مەزن بوو ، خواوەندان شانشینیێکی پتەویان تیا دامەزراند .. ئەو کاتە (ئانو) و (ئنلیل) :

منیان ڕاسپارد .. من حەمورابی .. تا دادپەروەری بڵاوبکەمەوە لەنێو خەڵک و خراپە و زۆرداریی و ستەم لاببەم و ڕێنەدەم بەھێز ، بێھێز بچەوسێنێتەوە ، .. ھتد .

بەمجۆرە پێشگۆکان زۆر لە باوەڕ و دەقی دینیان گۆڕی بۆ ئەوەی مەردۆخ ببێتە خواوەندی مەزنی وڵات ، خواوەندانی دیکە ، ھەرچەند پیرۆزی پێشوویان مایەوە ، بەڵام وەک حەمورابی لەپێشەکی ڕێسازییەکەی وتی و لە (چیرۆکی ئەفراندن – قصة الخلیقە) دا ھاتووە ، خواوەندان وازیان لە زۆر لە مافەکانیان ھێنا بۆ مەردۆخ . ھەمان شت سەبارەت خواوەندی ئاشووری (ئاشوور) دەوترێت ، لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی ئاشووری ، چۆن لە خواوەندێکی ئاسایی بوو بە خواوەندی مەزن لە سەردەمی دەستەڵاتی سیاسی ئیمپراتۆریەتی ئاشوریدا . ل ٣ .

(-طە باقر ، دیانە البابلیین و الاشوریین مجلة-سومر – ١٩٤٦ – ج ١ – مجلد ٣ .– ل ١ – ١٩ .)