خۆشەویستى هەولێرییەکان بۆ کتێب
ئەنوەر حسێن (بازگر)/ نووسەر و ڕۆژنامەنووس/ سلێمانی
پێشانگاى نێودەوڵەتى کتێب لە هەولێر لە (17 – 27 /4 /2024) بە پێشوازى گەرم و گوڕى خوێنەران بەگشتی و بە تایبەتیش هەولێرییەکان لە کتێب و دەزگا چاپەمەنییەکان، بە هەستکردن بە خۆشەویستى کتێب و گرنگبوونى، ئێمەى زۆر خۆشحاڵکرد.
جارێ با هەندێ زانیارییتان پێبدەم لەسەر پێشانگاکە:
– ماوەی پێشانگا: 11 ڕۆژ (17/4/2024) تا (27/4/2024)
– ڕێکخەری پێشانگا: دەزگای مەدا (بە سپۆنسەری وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێم و دامەزراوەی میدیایی +964).
– خول: خولی شانزەیەم
– ژمارەی ناوەندە بەشداربووەکان: (300) ناوەند لە (22 وڵات)ی جیهانەوە
– ژمارەی ناونیشانە نمایشکراوەکان: (1.500.000) ناونیشان
– ژمارەی خەمڵێنراوی کتێب لەناو پێشانگا: نزیکەی (50) ملیۆن کتێب
– زیاتر لە نیو ملیۆن خوێنەر و هاوڵاتى سەردانى پێشانگاکەى کردوە.
ئەم پێشانگایە، کە لەلایەن دەزگاى (مەدا) و فەخرى کەریم ساڵانە بەڕێوە دەچێت، گرنگى بە دەزگا بەشداربوەکان، ناوەڕۆکى چاپکراوەکان، کوالیتى کتێب و ڕازاندنەوەى ساڵۆن و پاکووخاوێنى دەدەن و لەوەش گرنگتر هەموو ساڵێک جەنابى مەسـ.ـعود بـ.ـارزانى خۆى دەیکاتەوە و بەشدار دەبێت، کە وادیارە پاڵپشتى و سەپۆرتى مەدا و فەخرى کەریم دەکات، کە ئەمەش کارێکى دڵسۆزانەیە.
ئەم پێشانگایە بە بەراورد بە شوێنەکانى تر لە کوردستان و بەپێى ئامارەکانى بەردەستى ئێمە، مەدەنى ترە، سیکۆلارتر و بەبەرنامەترە، خەڵکى هەولێریش لە کڕین و خوێندنەوە، پێش هەموو شارەکان کەوتوون بە (پایتەختى ڕۆشنبیریشەوە)
ئەم پێشانگایە بە بەراورد بە شوێنەکانى تر لە کوردستان و بەپێى ئامارەکانى بەردەستى ئێمە، مەدەنى ترە، سیکۆلارتر و بەبەرنامەترە، خەڵکى هەولێریش لە کڕین و خوێندنەوە، پێش هەموو شارەکان کەوتوون بە (پایتەختى ڕۆشنبیریشەوە).
بێگومان بۆ هەر دەزگایەکیش ڕێژەى فرۆش و ناوەڕۆکى بەرهەمەکانى و ڕێزگرتنى خوێنەر لە کارەکانى، پۆینتى پۆزەتیڤن.
دەزگاى ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە، بە هاوکارى ستافەکەى هەموو ساڵ بەشدارى ئەم پێشانگایەى کردوە، بەڵام ساڵ بۆ ساڵ پێشوازى خەڵکى لە کارەکانى ئێمە و ڕێزگرتن لە هەوڵ و ماندووبوونى ئێمە بەرز دەنرخێنن. ئەم پێشوازییەش هەم لە ڕووی ژمارەی کتێبە فرۆشراوەکانە، هەم لە ڕووی بەدەنگەوەهاتنە بۆ ناوەڕۆکی کتێبەکان و ڕەوتی کارکردنی دەزگاکە.
سەبارەت بە دەزگای ئایدیا بۆچوونى زۆر باشى ڕێکخەرى پێشانگا (دەزگاى مەدا) و بەرزنرخاندنى کارەکانمان، هاوکارى و ڕێزگرتنى زانکۆى سەلاحەدین و یەکـ.ـێتى بڵاوکەرەوە عێراقییەکان و چەندین لایەنی دیکە، یەکێکە لە پێوەرە سەرەکییەکانمان بۆ ڕادەی بەرهەمداریی کارکردنی فکریمان.
سەبارەت بە دەزگای ئایدیا بۆچوونى زۆر باشى ڕێکخەرى پێشانگا (دەزگاى مەدا) و بەرزنرخاندنى کارەکانمان
دەستخۆشى و ڕێزگرتن لە کارەکانمان بە بێ جیاوازی لەلایەن کەسانی جدیی وەک (رائد فەهمى – سـ.ـکرتێرى حیزبى شـ.ـیوعى عێراق، مەلا بەخـ.ـتیار، هێمن هەورامى، شێرزاد حەسەن، ڕێباز مستەفا، شەفیقى حاجى خدر، فەرهاد عەونى، مومتاز حەیدەرى، جەبار جەمال غەریب، حاکم ڕزگار ئەمین، عوسمان حاجى مارف – سکرتێرى حـ.ـیزبى کـ.ـۆمۆنیستى کرێکارى کوردستان، د. نەجاتى عەبدوڵڵا، عەلى ڕەنجبەر و سمکۆ محەمەد) و بە دەیان نووسەر و کەسایەتغى تر، بۆ ئێمە مایەى خۆشحاڵییە، کە لانى کەم ڕێز لە هەوڵ و ماندووبوونى ئێمە دەگرن، بە پێچەوانەى زۆر کەسى تر و لایەنى تر، کە دەست شکانێکیشمان پێ ناڵێن.
هەموو ساڵێک جەنابى مەسـ.ـعود بـ.ـارزانى خۆى دەیکاتەوە و بەشدار دەبێت، کە وادیارە پاڵپشتى و سەپۆرتى مەدا و فەخرى کەریم دەکات
بۆیە لە بەرامبەر ئەو دڵسۆزیەى ئەو دڵسۆزانە، ساڵانى تر بە گەرم و گوڕتر بەشدار دەبین و وەکو هەمیشە لەسەر ستراتیژى بە بیروباوەڕى خۆمان بەردەوام دەبین، هەرچەندە زۆر گرفت و ئاریشەى دارایشمان هەبێت، بەڵام بە هەوڵى خەڵکانى دڵسۆز و سەرمایەدارى نیشتمانى و ستافى چالاکى دەزگاکە، جەسورتر دەبین.
دیسان دەبێ سوپاسى هەولێرییەکان بکەین، کە بە پێشوازییان لە دەزگا، دامەزراوە و کتێب، هانمان دەدەن، زۆرتر گەرموگوڕتر بین و هیوادارم پێشانگاى کتێب لە سلێمانى و شارەکانى تریش، بەمشێوەیە گەرم و گوڕ بێت.