فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

رۆژانە سەد وشە دەنووسم

رۆژانە سەد وشە دەنووسم

٧٣٧

شێرزاد هەینی/ نووسەر و وەرگێڕ/ ستۆکلهۆلم

”پێلاوی منداڵێک دەفرۆشین؛ هیچ لەپێ نەکراوە!”. ئەو شەش وشەیە چیرۆکێکی کورتی رۆماننوووسی ئەمریکی همنگواییە! ئەوەش بۆ ئەوە نووسراوە، وەک نمونە خوێنەران فێربکەن بەکورتی هەست و ویستیان دەرببڕن!
سەربردەی ئەوەش وابووە؛ همنگوای ژمارەیەک نووسەرانی داوەتی خوانێک کردبوو، لەوێ داوایان لێدەکات؛ تروسکە چیرۆک ”چیرۆکی زۆر کورت” بنووسن، چیرۆکێک بێت وەک تروسکایی شەوق بدات، ماناش بگەیەنێت! لەو ئەزموونەدا همنگوای ئەو دێرە لەسەر پارچەیەک دەستماڵی دەستی بچووکی سەرمێزەکە دەنووسێت، گرەوەکە دەباتەوە. ئەوەش بووە بە حەقیقەت، بەڵام رەنگاورەنگ.
بەو رستە کورتە دەربڕینێکی گەورەی خولقاندوە، تۆماری چیرۆکی زۆر کورتی گەیاندوە. ئەو بە رۆمانی درێژ و ریپۆرتاژی جەنگی ترسناک لە مەیدانەکانی شەڕەکان ناودار بووە، خەڵاتی نۆبلیشی وەرگرتووە.