فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ڕۆمانی – زەمبیلفرۆش داستانی بای پەنهان

  1. ڕۆمانی – زەمبیلفرۆش

داستانی بای پەنهان

 

خوێندنەوەی باهۆز مستەفا/  ڕۆماننووس/ هەولێر

زمان توخمێکی گرنگی گێڕانەوەیە، نووسەر بۆ گەیاندنی پەیام و دروستکردنی تێکستەکەی پەنای بۆ دەبات، هەر لە ڕێگەی زمانەوە گێڕانەوە دروست دەبێ. بۆیە زمانی جوان و بێ هەڵە زمانێکە چێژی لێ دەبارێ، لە هەر ژانرێک زمان توخمی سەرەکییە، نووسەر دەبێ خاوەنی زمانێکی پاراو، ڕوون، دەوڵەمەند بێ. زمانی ڕۆمان وەک زمانی ڕۆژانە و لێک تێگەیشتن نییە، بە جەند وشە و ڕستەیەک پەیامەکەت بگەیەنیت، بەڵکوو نووسەری ڕۆمان بۆ هەر کارەکتەرێک زمانێکی پوێیستە، بەتایبەتی ئەگەر ڕۆمانەکە فرەدەنگ بێ، کەسایەتی و کارەکتەری جیاوازی تێدابێ، ژن و پیاو، منداڵ، جوتیار، ڕۆشنبیر، دیالێکتی جیاواز. ناکرێ هەموو کارەکتەرەکان بە یەک شێوە قسە بکەن و ئاستی ڕۆشنبیرییان وەک یەک بێ.
کەریم کاکە یەکێکە لەو ڕۆماننووسانەی لە ڕێگەی زمانەکەی توانیویەتی سەرنجی خوێنەران بۆ لای ڕۆمانەکانی ڕابکێشێت، چونکە لە کاتی خوێندنەوەدا، خوێنەر هەست بە بێزاری ناکات، بە پێچەوانەوە خوێنەر حەز دەکات بەردەوامبێت لە خوێندنەوە و لەناو وشە و ڕستە و دەستەواژەکانی بمێنێتەوە، چونکە زمانێکی کوردی ڕوون و ڕەوان، بێ گرێ و گۆڵی هەیە، ئەمەش چێژێکی تایبەتی هەیە لای خوێنەر.
تەکینک لەم ڕۆمانە، هەر چەندە چیڕۆکی ئەم ڕۆمانە داستانێکی کوردییە و زۆربەی دەقەکانی پێشتر شیعرن، یان شیعر و پەخشانن، بەڵام نووسەری ئەم ڕۆمانە (کەریم کاکە) هاتووە بە شێواز و تەکنیکێکی جیاواز کاری لەسەر کردووە، هەموو ئەوانەی دیکە کە کاریان لەسەر دەقی (زەمبیل فرۆش) کردووە هەر لە ئەڵبێرت سۆسین ١٨٧٠، ئۆسکارمان ١٩٠٣ وە تا دەگاتە گیو موکریانی و هی دیکە، هەموویان وەکو خۆی داستانەکەیان گێڕاوەتەوە، بەڵام گۆڕینی داستانی زەمبیل فرۆش بۆ ڕۆمان جیاوازییەکی زۆری هەیە.
لە دەقەکانی دیکە زەمبیل فرۆش خۆی پاشایە، لێرە کوڕە پاشایە، لەوێ موسلمانە، لێرە نازانێ سەر بە کام ئایینە ( ئێزیدی، فەلە، جوو، یان یارسان
لەو ڕۆمانە (زەمبیلفرۆش) داڕشتنەوەیەکی هونەری جوان، لە شێوازی گێرانەوە و دەقئاوێزانی و بیری تازە، شیعر و ڕۆمان وەک جولیا کرستیڤا دەڵێ: دەقێکی تازەی لێ بەرهەم هاتووە.
لە دەقەکانی دیکە زەمبیل فرۆش خۆی پاشایە، لێرە کوڕە پاشایە، لەوێ موسلمانە، لێرە نازانێ سەر بە کام ئایینە ( ئێزیدی، فەلە، جوو، یان یارسان).
لێرە گێڕەوەی هەموو شتزان پەیوەندی لەگەڵ خوێنەر دروست دەکات و نواندنەکە ڕێکدەخات، هەر ئەویشە بڕیار دەدات چی بگوترێ و چی نەگوترێت.
لە ڕێگەی زمانەوە گێڕانەوە دروست دەبێ
ڕماننووس ناوی ڕۆمانەکەی بەسەر بەشەکان و ڕووداوەکان دابەشکردووە (زە، م، ب، ی، ل، ف، ر، ۆ، ش)
کورتەیەکی ناوەڕۆک باس دەکەم، ئەوەی دیکە بۆ ئەوانەی ڕۆمانەکە دەخوێنەوە جێدەهێلم.
کوڕی پاشای ئامەد چوار دایکی هەیە، نازانێ کامیان دایکی ڕاستەقینەیەتی. هەروەها هیچ کام لەو دایکانە ناتوانن ڕاستی پێ بڵێن، یان نازانن. تەنیا داپیری نەبێ.
دوای ژنهێنان بە چل ڕۆژ دەبێتە دێوانە و سەرهەڵدەگرێت بە نێو سروشت لە ئامەدەوە بۆ جزیری بۆتان و زاخۆ.
(تۆ دێوانە نیت، دێوانە دەست لە دنیا دەشوات و دەگەڕێت تا گوناهەکانی پاک بێتەوە و بە پاکی بمرێ و ئاگری دۆزەخ نەبینێ)
یەکەم جار باوکی ژنێکی ئێزیدی دەهێنێت، بەڵام منداڵی نابێ، دوای ئەوە، ژنە فەلەیەک، ئینجا جوو، پاشان یارسان، تا ساڵ و نیوێک منداڵیان نابێ، دوایی هەر چواریان بەیەکەوە و لە یەک ڕۆژ منداڵیان دەبێ.
زەمبیلفرۆش بە دوای گیای نەمریدا دەگەڕێت وەک ( گلگامێش) بەردەوام گوێی لە دەنگێک دەبێ کە لەگەڵ با دێت ناوی ناوە (بای پەنهان) زۆرجار ئەو بایە لە رووداوی ترسناک ڕزگاری کردووە بۆ نموونە دەرچوونی لە کۆشک کە دەرگای لەسەر کلیلدراوە و لای پەنجەرەش هەڵدێرە.
(کەریم کاکە) هاتووە بە شێواز و تەکنیکێکی جیاواز کاری لەسەر کردووە، هەموو ئەوانەی دیکە کە کاریان لەسەر دەقی (زەمبیل فرۆش) کردووە
زەمبیلفرۆش جگە لە پاکبوونەوە بڕوای بە هیچی تر نەماوە، نە ماڵی دنیا، نە ژن، نە پلە و پایەی سیاسی، ژیانی سەرگەردانی و دێوانەیی هەڵبژاردووە.
دوای ئەوەی لە گوندێک لای پیری زەمبیل فێری زەمبیل دروستکردن دەبێ، بەوە بژێوی ژیانی بەدەست دەهێنێت، چونکە نایەوێت بە پارەی کەس و لەسەر ئەرکی کەس بژیێت. زەمبیلفرۆش پرسیاری فکری لا دروست دەبێ، کە ئاخۆ خودا ئەو هەموو ئایینەی بۆ دروست کردووە. هەر لەبەر جیاوازی بیرکردنەوەی زەمبیلفرۆش (بارامی جۆڵا و گوڵنیشان) دەڵێن ئێمە لەسەر ئایینی زەمبیلفرۆشین.
زەمبیلفرۆش زیندانی دەکرێت، دوو بژارەدەی هەیە، سێکسکردن، یان مردن. بەڵام زەمبیلفرۆش لەم ژوورە ون دەبێ و کەس نازانێ چۆن دەرچووە و نەمردووە
لەو کاتەی کچی پاشای شابانی کە جوانترین کچی دەڤەرەکەیە و بە هیچ پیاوێک ڕازی نییە، عاشقی زەمبیلفرۆش دەبێ، ئامادەیە بچێتە سەر ئایینی ئەو ئەگەر موسلمانیش نەبێ، دوایی کە دەیباتە کۆشک دەیەوێت لە باوەشی بکات و سەرجێی لەگەڵ بکات، بەڵام زەمبیلفرۆش خازێی ژنی بیر دەکەوێتەوە ناتوانێت خیانەتی لێ بکات، هەرچەندە (زولفان) دەستخوشکی کچی شابانی دەرمانی زیادکردنی حەزی سێکسی بۆ دێنێ و کچەی شابانی بۆی لە شەربەت دەکات، ئەو دەرمانە ئەوەندە بەهێزە بدەنە هەر پیاوێک خۆی بۆ ناگیرێت سێکس نەکات، لە ناچاری ڕەنگە ڕوو لە ماکەر و ماینیش بکات، بەڵام زەمبیلفرۆش ددان بەخۆیدا دەگرێ، دواتر لە ژوورێکی بەشی پشتەوەی کۆشک، کە پەنجەرەکەی لەسەر هەڵدێرە و لاکەی دیکە دەرگای قفلدراوە، زەمبیلفرۆش زیندانی دەکرێت، دوو بژارەدەی هەیە، سێکسکردن، یان مردن. بەڵام زەمبیلفرۆش لەم ژوورە ون دەبێ و کەس نازانێ چۆن دەرچووە و نەمردووە. ئەو دەرچوونەش لە سێ گۆشەنیگاوە باس دەکرێ.
دواجار خودێدە جێگەی زەمبیل فرۆش دەگرێتەوە لەگەڵ خازێ و تنۆکی کچی.
ئەمە خوێندنەویەکی خێرابوو بۆ ئەو ڕۆمانە، دەکرێ لە ڕوانگەی ڕەخنەی کۆمەڵایەتی و ڕەخنەی دەروون شیکاری توێژینەوەی لەبارەوە بکرێت.
سەرچاوە: کاکە، کەریم، ٢٠٢٤، ڕۆمانی زامبیلفرۆش، چاپی
یەکەم، ٤٩ کتێب، سوید