رۆژانە سەد وشە دەنووسم
٧٣٨
شێرزاد هەینی/ نووسەر/ ستۆکهۆلم

رۆمانەکە ژیانی خۆیەتی. منداڵ بووە دایکوباوکی مردوون، بەزۆریش بەشوودراوە، بەڵام کۆڵی نەداوە، خوێندویەتی، گوتوویەتی؛ هەموو چەواشەکارییەکم کردووە، بەڵام کەمێکیش ئارام بووم. کیژێکی ناشەرعییم، دووجار و یەک سەعات باوکم بینیووە، باوکم ٣٥ منداڵی لە سی ژنی هەبووە، پارەی دەدا براکەم، بەڵام بە من نا، دەیگوت؛ ژنان بۆ پارە بابچنە باوەشی پیاوان! کارمکردووە، منداڵیشم بەخێوکردووە، مێردەکەم دارکاریشی دەکردم. ئەوانەی نووسیوەتەوە، ئەو دایک و برا و خوشک و سەرپەرشتیاریش بووە.