فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

لەتیف هەڵمەت ،شاعیرێک لە لووتکەدا

لەتیف هەڵمەت ،شاعیرێک لە لووتکەدا

 

هەڤال کوێستانی/ شاعیر و نووسەر/ سلێمانی

کورد هێشتا خەون بە هەبوونی دەوڵەتەوە دەبینێ، کەچی لەتیف هەڵمەت دەمێکه ،خۆی بەتەنیا دەوڵەتی شیعریی خۆی بنیات ناوە.
لەتیف هەڵمەت دیاردەیەکی دەگمەنی ناو دنیای شیعری کوردیه… بەدەگمەن هەڵدەکەوێ شاعیرێك، چەشنی ئەم، شیعرەکانی ئاوێنەی باڵا نمای کەسایەتی خودی خۆی بن…. ئەم هەر لە سەرەتاوە لەخودی خۆی و لە شیعرەکانیشیا ، ڕەگەزێکی یاخیبوون و بەرەنگاری ، ڕەگەزێکی سەرکێشی و شۆڕشگێڕیی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتووه.
شیعرەکانی لەتیف ھەڵمەت، وەك زمان، سادە و ڕوون و ڕەوان بەڵام چڕ و تۆکمە و قووڵ
یا خیبوون و سەرکێشی تەنها لە شیعرەکانیدا چڕ نەبوونەتەوە ، بەڵکو تەواوی بوارەکانی دیکەی ژیانیشی گرتۆتەوە ، بەجۆرێکی وا کە خۆیشی وەك بەرهەمەکانی تێکەڵەیەک بێ لە کۆمەڵێ ڕەگەزی جیاواز..هەم سۆفی وهەم سوریالی …هەم دیندار و هەم چەپی سۆشیالیست..هەم نەتەوەیی و هەم جیهانی.
ئەم هەر لە سەرەتاوە، هەر (لە خوا و شارە بچکۆلەکەمەوە)، لەزمانی باو یاخی دەبێ وهەموو ئەو سنورانەی زمان دەبەزێنێ کە هاتوونەتە سەر رێی داهێنانی.
شیعرەکانی لەتیف ھەڵمەت، وەك زمان ،سادە و ڕوون و ڕەوان بەڵام چڕ و تۆکمە و قووڵ…قووڵێکی وا کە پڕ بێ لەو بەها مرۆیی و ئیستاتیکانەی شیعری باڵا دەخوڵقێنن.
شیعری ئەم تێکەڵەیەکی هارمۆنییە لە خەیاڵ و لە واقیع….لە داستان و لە ئەفسانە….لە هەڵوسێت و لەسەرکێشی
شیعری ئەم، بەرهەمی بەهرەیەکی خۆرسک و سۆزی گەرم وگوڕ و خەیاڵی زۆر فراوان و ئەو ئەزموون بەپیتەن کە پشتی بە پاشخانێکی رۆشنبیریی دەوڵەمەند و زەمینەیەکی مەعریفی قایم و پتەو بەستووە.
شیعری ئەم تێکەڵەیەکی هارمۆنییە لە خەیاڵ و لە واقیع….لە داستان و لە ئەفسانە….لە هەڵوسێت و لەسەرکێشی….لە غەمە گشتیەکانی مرۆڤ و لە غەمە تایبەتیەکانی مرۆڤی کوردی.
هەر ئەو خەسڵەتانەش وایانکردووە، موڵکی هیج حیزب و ئایدۆلۆژیایەک نەبێ, موڵکی ویژدان و قەناعەتە چەسپیوەکانی خۆی نەبێ.
ئەو ڕۆژگارە لەتیف ھەڵمەت، لە دەنگە هەرێ بڵندەکانی شیعری بەرەنگاری بوو..شیعرەکانی ئەم و ژمارەیەك شاعیری تر، کاریگەریی زۆریان لە سەر دروستکردنی و گەشەپێدانی هوشیاریی نیشتمانی و لە سەر قووڵکردنەوەی گیانی بەرەنگاری هەبوو
هەر بۆیەش شەڕ و یاخیبوونەکانیشی لە پێناوی قازانج و دەسکەوتی مەتریالی خۆیدا نەبووە..شەڕی بەردەوامی ئەم لە پێناوی خۆشەویستی و دادپەروەری و ماف و ئازادییەکانی خەڵکدا بووه.
ئەو ڕۆژگارەش کە چەکەکان وزەیان ڵیبڕا و سەنگەرەکان چۆڵ چۆڵکران، سەنگەرەکانی شیعر بەتایبەتی و سەنگەرەکانی ئەدەب و هونەریش بەگشتی، وزە و جووڵەیان تێگەڕا.
ئەو ڕۆژگارە لەتیف ھەڵمەت، لە دەنگە هەرێ بڵندەکانی شیعری بەرەنگاری بوو..شیعرەکانی ئەم و ژمارەیەك شاعیری تر، کاریگەریی زۆریان لە سەر دروستکردنی و گەشەپێدانی هوشیاریی نیشتمانی و لە سەر قووڵکردنەوەی گیانی بەرەنگاری هەبوو… شیعرەکانی ئەم لە شیعری هەر شاعیرێکی دیکه، گوێگر و خوێنەر و هەواداری زیاتریان هەبوو.
خوێنەران بەتامه زرۆییەکی زۆرەوە چاوەڕێی بڵاۆبوونەوەی شعیرێک یان کتێبێکی تازەی ئەمیان دەکرد…هەر کاتێکیش کۆڕی شیعر خوێندنەوەی هەبووایە، هۆڵی شیعر خوێندنەوە ، ئەوەندە پڕ دەبوو بە جۆرێکی وا جێگای بەپێوە وەستانیش زەحمەت دەبوو.
کە شیعریشی دەخوێندەوە، ورە و وزەی وەبەر روح دەنا و موو چرکەی بەجەستەی گوێگرەکانیدا دەهێنا.
لەتیف ھەڵمەت لەو ڕۆژگارەدا، ڕۆژگاری زوڵم و ستەمی بەعس، بە هەق نوێنەرایەتی تووڕەیی و یاخیبودنی نەوەی ئێمەی دەکرد… نەوەیەک کە ئینتیمامان بۆ نیشتمان لە لووتکەدا و خەونی ئازادیمان ڕەنگاوڕەنگ بوو…
ڕێز و پێزانینی زۆرمان بۆ شیعر و بۆ هەلۆیست و بۆ کەسێتی شاعیری گەورەی گەلەکەمان، مامۆستا لەتیف هەڵمەت ..بەهیوای تەمەنێکی درێژ و تەندروستیەکی باش.
تێبینی: ئەمە دەقی ئەو وتەیە بوو کە دوێنێ ، ٥/٢٢، لە مەراسیمی ڕێزلێنانی شاعیری گەورە، لەتیف هەڵمەت دا پێشکەشم کرد.