رۆژانە سەد وشە دەنووسم
شێرزاد هەینی/ نووسەر/ سوێد
٧٣١ گۆشەی یەکەمی ساڵی سێیەم
شێرزاد هەینی
دوو ساڵی نووسینی سەد وشەکەم تەواوکرد. قەڵەمم گەیشتە ساڵی سێیەمیش. نووسینی سەد وشە ئاسان، زەحمەتیشە. کورت، درێژیشە. خەیاڵ، واقیعیشە. سەد، ژمارەیەکە زۆر بەکاردێت، بۆ پێهەڵدان، گەورەیی، زۆریی، ترسناکی، سادەییەش!
ئەندازیاری زیرەک لە پارچە زەوی سەد مەتری نەخشە بۆ دوو خێزان و زۆرتریش دروست دەکات، منیش بەو سەد وشەیە زۆر شت، بابەت بەڕوونی دەبێژم! نووسینەکان ماندووم دەکەن؛ تا بتوانم واتە، مەبەستەکە بپێکم! ئاسوودەم خوێنەرم زوون، زۆریش هەر بەپێوە دەیخوێنەوە! ئەدەب، مێژوو، سیاسەت، عیشق، جوانییەکانم لەوانە کۆکردیتەوە!
بۆ دەربڕین بە سەد وشە؛ لەوانە سوپاسی ”فاریزە”کان دەکەم، وشەی ”و” زۆر یارمەتیم دەدات. لەو دوو ساڵەدا وەسف، شانازییکردن، جوانییەکانی زمانی کوردی، هاوکار، هاوقەڵەمم بوون!