فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

کێ مێژوو دەخوێنێتەوە؟!

کێ مێژوو دەخوێنێتەوە؟!

 

مەهدی زریان/ شاعیر/کەرکووک

 

لەژێر دیواری ڕوخاوی ماڵێکی پڕ لەخەوندا
ڕابردووم لەناو خوێنی خویدا
جێهێشتووە دایە و بابە!
ئەوەتانیێ ئایندەشم لەسەر ئەم ڕێگە خاکیە چاوی لێک ناو لەژێر لێزمەی فرمێسک و هەناسەمەوە ڕۆحی فڕی!
ئائه مەشیان براکەم بوو!
کێ مێژوو دەنوسێتەوە؟
بابنوسێت..
ڕۆژێک بەسەر ئەم ڕێگەترسناکەوە
سەدان جانتای پڕ نان وشیر
بێ خاوەن لێرەداجێمان
دەیان دەست و سەری پەڕیو
بۆلاشەی خۆیان دەگەڕان
بابنوسێ لەو ڕۆژەدا جێهان هەمووی گوێچکەی کەڕبوو
لەوڕۆژەدا بەسەرشەپولی خوێنەوە
شارێکی جوان دەربەدەربوو!
مەهدی زریان