دیوانی مه‌هاباد قه‌ره‌داغی
ستار ئەحمەد/ نووسەر و شاعير / کەرکووک
مەهاباد قەرەداغی يه‌كێك بوو له‌و شاعیره ناسراوانه‌ی ،هه‌رده‌م له‌به‌خششی به‌رده‌وامدا بوو ،واقیعیانه له‌رووداوه‌ك ده‌ڕوانی،زانستیانه بیری ده‌كردەوە،له‌توێی وشه‌ی ئاڵ و په‌یڤی شیریندا به‌گژ ناهه‌موارییه‌كاندا ده‌چوو…..ئه‌و شاعیرێك بوو هه‌میشه هه‌ڵوێستی پاكی و نیشتمان په‌روه‌ری به‌گوێمانا ده‌دات،هه‌میشه په‌یامێكی نوێی پێ‌بوو بۆ نه‌وه‌ی نوێ. له‌شیعرێكدا ده‌ڵێت:.
چه‌رخێ داهات
پێیان ده‌ووت چه‌رخی زانست
خۆری ده‌گۆڕی به‌زێڕو به‌رد به‌بۆمبا
خه‌م به‌چرا
له‌كوردستانی ئێمه‌شدا
زانستێكی تازه داهات
چۆنێتی كوشتنی برا
مه‌هابادی شاعیر…هۆشمه‌ندانه تاوتوێی ده‌وروبه‌ر ده‌كات،ده‌بینێت گه‌لان له‌هه‌وڵی زانست و تازه‌گه‌ریدان..ئه‌وه‌تا كه‌سانێكن ده‌توانن ..خۆر بگۆڕن به‌زێڕو نه‌هامه‌تییه‌كان به‌مۆم و چرا.له‌هه‌نیه‌ی زه‌مین یاقووت ده‌رده‌هێنن،كه‌چی له‌م كوردستانه‌ی خۆمانیشدا ..تازه به‌تازه ده‌ستیان داوه‌ته خۆكوژی و شه‌ڕی براكوژی ده‌نێنه‌وه،شاعیر دڵگرانه له‌خوێن رشتن،ئاڵای ته‌بایی هه‌ڵگردووه،ده‌یه‌وێت له‌نیشتمانێكدا بژین جێگه‌ی ئارامی و زانست و ئاشتی و یه‌كسانی بێت،بۆیه نموونه‌ی گه‌لانی دیكه‌مان بر ده‌هێنێته‌وه،بۆ ئه‌وه‌ی وانه له‌وان وه‌ربگرین،چیتر خوێنی برای خۆمان نه‌ڕێژین و له‌جیاتی خراپه‌و شه‌ڕ و ئاژاوه..بیر له‌پێشكه‌وتنی وڵات بكه‌ینه‌وه،بتوانین داهێنه‌رانه بژین،هه‌تا بتوانین به‌ری ره‌نجمان گه‌لێكی ئاسووده بنیات بنێت ،له‌سایه‌ی بیر روونیدا خۆشگوزه‌رانی ئامانجمان بێت. مه‌هابادی شاعیر ده‌ڵێت:.
شاعیر دڵگرانه له‌خوێن رشتن،ئاڵای ته‌بایی هه‌ڵگردووه،ده‌یه‌وێت له‌نیشتمانێكدا بژین جێگه‌ی ئارامی و زانست و ئاشتی و یه‌كسانی بێت
وتم یان نا
هه‌تاو هه‌رچه‌ند له‌تووره‌كه‌ی ئاوابووندا
به‌ند بكرێت و
شه‌وه‌زه‌نگیش وه‌ك پاسه‌وان
ده‌روازه‌ی ئاسۆی لێ بگرێ
له‌كازیوه‌ی ده‌مبه‌یاندا
دڕ ده‌داته تووره‌كه‌ی ئه‌ستووری زیندان
په‌رده‌ی ره‌شی شه‌وه‌زه‌نگ
هه‌ڵده‌داته‌وه‌و
دیسان هه‌ڵدێ
شاعیرمان هێمایه‌كه بۆ ئازادی و به‌رخودان.ئه‌و لێره‌دا ده‌یه‌وێت پێمان بڵێ :.سه‌ربه‌ستی هیچ گه‌لێك زه‌وت ناكرێ،گه‌ر جه‌سته‌كان له‌سنوورده‌ن،كۆت و په‌یوه‌ست بخه‌نه جه‌سته‌كانه‌وه..رۆحه‌كان نامرن.هه‌رده‌م ئازادن و تاریكی و سه‌رابی سه‌ر شه‌وگاری هه‌موو میلله‌تێك ده‌ڕه‌وێته‌وه،ئه‌مه‌ش به‌هه‌وڵ و بازووی رۆڵه‌كانی دێنه‌دی،بۆیه بانگه‌وازی هه‌وڵ و كۆشش به‌گوێمانا ده‌دات.میلله‌ت له‌خه‌وی غه‌فڵه‌ت راده‌په‌ڕێنێ،ئه‌و ده‌زانێت به‌هه‌وڵ و ته‌قه‌لا مه‌حاڵه‌كان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و دێنه‌دی.ئیتر به‌م شیعره شرینه دڵنه‌واییمان ده‌داته‌وه،دڵنیایه ئه‌م كورده..ئه‌م میلله‌ته ره‌ش و رووته رۆژێك دێت،له‌جه‌ورو سته‌م رزگاری ده‌بێت .ده‌بێته خاوه‌نی نیشتمانی خۆی..له‌ژێر سایه‌ی كۆششدا ده‌حه‌سێته‌وه.خوێنی نه‌دارو سته‌مدیده به‌هه‌ده‌ر ناڕوات،دایكی شه‌هیدانیش به‌تۆڵه‌ی رۆڵه‌كانیان ده‌گه‌ن،ئه‌و كاته لێوه‌كان به‌ماچ ئاشتده‌بنه‌وه،ده‌سته‌كان به‌گوڵ و خاكیش به‌نه‌رمه‌بارانی سۆز‌و ته‌بایی.. شاعیر له‌شیعرێكی دیكه‌دا ده‌ڵێت:.
مه‌هاباد خان كچی بادینان و سۆران و كه‌ركوك و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه بوو
له‌چۆڵایی گه‌ردووندا.بێ بڵندگۆ
خۆم ره‌نگم..
خۆم ده‌نگم، خۆم سه‌ودا
خۆم ته‌وارێكی زامداری هه‌ودا
یه‌ك وشه ده‌بێته هه‌زاران ئه‌نفال..
فال..فال..فال..فال..فال
فال..فال..فال..
فال فال.
فال فال
ف
ا
ل
هه‌رگیز ته‌واو نابێ..ئه‌نفال
مه‌هاباد خان كچی بادینان و سۆران و كه‌ركوك و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه بوو ..ئه‌وه‌تا به‌شێوه‌یه‌ك وشه‌ی ئه‌نفال له‌ناخیدا قه‌تماغه‌ی به‌ستووه،ده‌ستی ئه‌هریمه‌نه‌كان ده‌بڕێت و سكاڵای ئه‌م زامه به‌گوێی ئێمه‌و هه‌موو جیهاندا ده‌دات،به‌شێوه‌یه‌ك وه‌كوو دایكێكی ژانگرتوو ،چه‌شنی خوشكێكی برا ئه‌نفال،دایكێكی رۆڵه ونبوو،بۆ شه‌هیدو زام ده‌خوێنێ.نووزه‌ی سه‌دو هه‌شتاو دوو هه‌زار ئه‌نفال به‌خواو داد‌و راستی ده‌گه‌یه‌نێ.له‌نێو خوناودا له‌بۆسۆی هه‌واری سووتاودا برینه‌كانی ناگیرسێنه‌وه.ئه‌و رۆحی جه‌نجاڵی ئاسووده نابێت ،هه‌تا مافی بێده‌ست و بزربووه‌كان وه‌رنه‌گرێ.ئه‌و خه‌ونی پاش مه‌رگ و له‌ناوچوان و وێڵ و ئاواره‌كان ..ده‌بنه پێمه‌رده‌و رۆحی ده‌سمن.شاعیر له‌هه‌موو ژان و سۆی خه‌ڵكه‌كه‌یدا به‌شداره،نازانێت ئارامگه‌ی داد،نیشتمانی سره‌وتن..له‌كوێی زامی وشه‌یه‌كا..له‌چاڵه‌كانی عه‌رعه‌رو نوگره سه‌لمانا ده‌ربهێنێ،ناتوانێت ده‌سته‌پاچه دا‌نیشێت و خوێن له‌جه‌رگی میلله‌ته‌كه‌ی بچۆڕێ،چونكه ده‌زانێت هه‌ر به‌ردێ له‌م كوردستانه به‌خوێنی شه‌هیدێك سوور بووه ،هه‌ر گوڵێك له‌م خاكه‌دا هێمای رۆڵه‌ی ئه‌نفالێكه…… مه‌هابادی شاعیر جوان په‌رسته…به‌و شێوه‌یه له‌جوانی ده‌ڕوانێ………….
كێ ده‌ڵێ جوانی سنووری هه‌یه
بابڕوانێته سروشتی عه‌شق و
خاترجه‌م بێ له‌بێئه‌ندازه‌ی جوانی
جوانی لای شاعیر بێسنووره‌و كۆت و په‌یوه‌ست نازانێ،ئیتر جوانی ناخی ئینسانه‌كان یاخود سروشت،تابلۆیه‌ك،یان نیشتمان بێت..ئه‌و به‌ته‌واوه‌تی نوقمی ده‌ریای شته جوانه‌كانه،له‌پیرۆزی عه‌شق و ئه‌ڤین و خۆشه‌ویستی مرۆ بۆ مرۆ یاخود گیاندارو داروبه‌رد په‌ل ده‌هاوێ.ده‌بێته رۆحێكی بزێو ،عاشقێكی تینوو،سۆفییه‌كی رێگای سۆز،دێوانه‌یه‌كی گۆشه‌ی جوانییه‌كان،هه‌موو كاتێك توێشووی پڕ له‌شیعری قشت و وشه‌كانی له‌ته‌لیسمی جوانییه‌كاندا سه‌رده‌نێنه‌وه. شاعیر له‌شوێنێكی دیكه‌دا ده‌ڵێت:.
شه‌رمه ئیدی..زۆر شەرم
له جێی وشه‌ی به‌سۆزو گه‌رم
سه‌نگه‌سار
په‌لامار
لووت بڕین
به‌سه ئیدی..شه‌رمه شه‌رم
خۆشحاڵم ژنه شاعیرێكی ناوداری وه‌كوو مه‌هاباد خان زاده‌ی بیر‌و هۆشێكی زانستیانه گۆشی كردووه
خاتوو مه‌هاباد……هیچ كاتێك دیوی راسته‌قینه‌ی ئێمه‌ی له‌یاد نه‌كردووه،هه‌میشه ده‌ست بۆ ژانه‌كانی ئافره‌تان درێژ ده‌كات ،ئه‌م وشه‌یه به‌رز راده‌گرێ،كه‌ده‌كاته خوشك و خاك و نیشتمان و دایك. به‌زامه‌كانیان كه‌ف و كوڵی جه‌سته‌ی بڵێسه ده‌سێنێت و ئاگری مافیان له‌جه‌سته‌یا رۆحی بێنه‌وای ده‌سووتێنێ،پێمان ده‌ڵێت :.هه‌تاكه‌ی زه‌برو زه‌نگ و ره‌شه‌كوژی و ئازاردان.به‌كه‌مته‌رخه‌م و تاوانبار له‌قه‌ڵه‌ممان ده‌دات،ئه‌م كه‌موكوڕییه به‌روومانا ده‌دات ..پێمان ده‌ڵێت:.هۆ پیاوگه‌ل زۆر شه‌رمه سه‌ده‌ی رۆچوونی نه‌زانینه‌و ئێوه تازه به‌تازه خه‌ریكی زینده به‌چاڵكردنی مێینه‌ن و بیرێك له‌راستی و ماف و جوانییه‌كان ناكه‌نه‌وه،به‌شه‌رمه‌زارو ریسوا دامان ده‌ناو په‌نجه‌ی نه‌زانی و ترسنۆكیمان بۆ درێژ ده‌كات ،پێمان ده‌ڵێت:.باببڕێته‌وه باوكسالاری و كوشتن و نێرپه‌رستی به‌راستی مه‌هاباد قه‌ره‌داغی:. یه‌كێكه بوو له‌شاعیره ناسراوو چاكه‌كانی كورد‌و شیعره‌كانی تژییه له‌وێنه‌ی دڵڕفێن و ئیقاعی نه‌رم و هه‌رگیز له‌هیچ كۆپله‌یه‌كدا ئه‌و دیوی خه‌یاڵ و مه‌عریفه‌ی له‌یاد نه‌چووه‌و شیعره‌كانی پانتاییه‌كی چاكیان له‌دورگه‌ی هزرو بیردا داگیركردووه،خۆشحاڵم ژنه شاعیرێكی ناوداری وه‌كوو مه‌هاباد خان زاده‌ی بیر‌و هۆشێكی زانستیانه گۆشی كردووه،له‌مه‌یانی بواره‌كانی ئه‌ده‌بدا چ شیعر‌و چیرۆك و رۆمان و …..هتد ….جێده‌ستی دیاره. چرایه‌كی له‌رێگه‌ی ئازادی و جوانی ،ماف،داد،ته‌بایی،سه‌ربه‌ستی،خۆشه‌ویستی،راستگۆیی-بۆ نه‌وه‌ی دوای خۆی هه‌ڵگردووه-هزری فراوانی وایلێكردوه له‌ژانرێكی ئه‌ده‌بدا نه‌گیرسێته‌وه..هه‌میشه هه‌وڵی نوێگه‌ری و داهێنان له‌خوێن
ره‌نگیدابووەوە ،به‌ره‌و ترۆپكی به‌خشش هه‌نگاوی پاكیزانه‌ی ده‌نا.