فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ئایینی سۆمەری… شیکردنەوە و هەڵسەنگاندن

ئایینی سۆمەری… شیکردنەوە و هەڵسەنگاندن

 

 بەشی پێنجەم و شەشەم

نووسینی خەزعەل ماجدی

  شیکردنەوە و هەڵسەنگاندن محەمەد وەسمان /  هەولێر

بڵاوکردنەوەی دارئەلشروق -1998

 

 

شارستانیی سۆمەری لە نزیکەی (٥٥٠٠ – ٣٥٠٠ پ.ز) دەرکەوتووە

– بەشی پێنجەم  

سەردەمی ئیمپراتۆریەتی ئەکەدی

(٢٣٧١پ. ز -٢١٥٤ پ. ز)

کاریگەری سیاسی سۆمەرییەکان بۆ ماوەیەکی کاتی پاشەکشەی کرد، کاتێک سەرگۆنی ئەکادی (Sargon of Akkad )

(لە نێوان ٢٣٣٤ پ.ز -٢٢٧٩ پ.ز فەرمان رەوابوو) دەستی بەسەر وڵاتی سۆمەردا گرت، بە کەڵک وەرگرتن لەو ڕک و کینەیەی کە لە وڵاتەکەدا زاڵ بوو لە بزووتنەوەی لوگال زاگیزی ،کە وڵاتی سۆمەری کردە یەک دەوڵەتی ناوەندی ، سارگۆنی ئەکادی ئەم دەوڵەتەی پاراست وسروشتێکی سامییانەی بە حوکومڕانییەکەی بەخشی، پاشان دەوڵەتەکەی فراوانتر کرد بۆ ئیمپراتۆریەتێکی گەورە کە بەشێکی گەورەی سوریا و ئاسیای بچووک و ئێران و کەنداوی لەخۆگرتبوو ، و ئەمەش بەو مانایەیە کە بە چوار ئاراستەدا فراوانتر بوو. .

ئیمپراتۆریەتی ئەکەدی بە ئیمپراتۆریەتێکی طةورة دەژمێردرێت لە مێژوودا. پایتەختەکەی شاری (ئەکاد) بوو، لە دوای سەرگۆنیش نارام سینی کوڕی ھات، کە بۆ ماوەیەکی زۆر حوکمڕانی کرد و سەردەمەکەی پڕ بوو لە فراوانکاری، بەتایبەت لەگەڵ گەلە شاخاوییەکانی کە پێیان دەگوترا (لولوبۆ)، کەوا ھەڕەشەیان لە ئیمپراتۆریەتەکە دەکرد . سەرگۆنیش یەکەم پادشایە ، کە خۆی بە (پاشای جیھان) ناودەبات و نیشانەی خودایی خستووەتە پێش ناوەکەیەوە.

دوای ئەم پاشایە، پاشا لاوازەکان ھاتن، کە بەھۆی بزووتنەوە یاخیبووەکان لە ناوخۆ و ناوچەکانی سەر بەئەوانەوە ماندوو بوون، تا ئەو کاتەی گوتییەکان کە لە ئەو ھۆزانەدا بوون، کە لە ناوەڕاستی زاگرۆس لە ناوچەی ھەمەدان نیشتەجێ بوون، توانیان بۆ ماوەی نزیکەی سەدەیەک ( 2211 پ.ز-2120 پ.ز) ئیمپراتۆریەتی ئەکەدی بڕوخێنن و بەشێک لە وڵاتانی سۆمەر و ئەکادبگرنەوە.

سەردەمەکەیان بە یەکەم قۆناغی گوتییەکان دادەنرێت لە مێژووی میزۆپۆتامیادا.

گوتییەکان لە شاری ئەرەبخا (کەرکوکی ئێستا)ەوە حوکمڕانی خۆیان بەسەر دۆڵی میزۆپۆتامیادا بەڕێوە دەبرد و سەرنجیان لەسەر شارەکانی ئەکەدی بوو، ھەربۆیە شارەکانی سۆمەری بەتایبەتی باشوور، دوور لە کاریگەریی ڕاستەوخۆی ئەوان مانەوە و ئازادی سیاسی و بازرگانییان ھەبوو. بۆ نموونە لە لگشدا، دووەم شانشینی سۆمەری لەم شارەدا سەریھەڵدا و شازادە (گۆدیا) تێیدا دەرکەوت، کەنموونەیێکی سەرنجڕاکێشی بیناسازی و شارنشینی سۆمەرییەکان بوو.

ھەروەھا سەرکردەیەکی سۆمەری (ئوتوحیگال) لە ئوروک دەرکەوت، کە ڕۆڵێکی قارەمانانەی بینی و گوتییەکانی لە ھەموو میزۆپۆتامیا دەرکرد و شکستی پێھێنان.

پێدەچێت سەرکەوتنی ئوتوحیگال بەسەر گوتییەکان ھاوکات بووبێت لەگەڵ مانگگیران لە وڵاتەکەدا و ئەوەش لە چواردەی مانگی تەمموزدا ڕوویداوە، ئەستێرەگەر(المنجمون) و پێشگۆکان (والعرافون)ئەم ڕووداوە مێژووییەیان وەک خاڵێکی یەکلاکەرەوە وەرگرت و لە دەپەکانی پێشگۆییناسیدا نووسیویانەتەوە، وەک چۆن لە یەکێک لە دەپەکانی پێشگۆییناسی سۆمەریدا ھاتووە :

(ئەگەر مانگ لە چواردەھەمین ڕۆژی مانگی تەموزدا بگیرێت، ئەمە پێشبینییە بۆ پاشای گوتی: گوتییەکان لە شەڕدا دەشکێن و وڵات ئازاد دەبێت).

جگە لەوەش، پاشا ئۆتۆحیگال دەقێکی مێژوویی ناوازەی لەسەر نووسگە(رقیم)یەکی سۆمەری بۆ بەجێھێشتووین کە چیرۆکی سەرکەوتنی بەسەر گوتییەکاندا ڕوون دەکاتەوە و ئەمەش وەرگێڕانی ھەندێک لە بڕگەکانیەتی: (بڕوانە عەلی، ١٩٨٣: ٨٠).

((خوداوەند ئێنلیل(Enlil)، دەسەڵاتی دابە پاشای وڵاتان، پیاوی گەورە ئۆتۆحیگال Otuhekal ، پاشای ئوروکUruk، پاشای چوار لای جیھان، ئەو پاشایەی کە ھیچ کەسێک سەرپێچی فەرمانی ناکات، فەرمانی پێکرد ناوی (گوتی) مارو دووپشکی و چیاکان لەناوببات ، کە دەستی بەرامبەر بە خوداوەندەکان بەرزکردەوە ، کە پاشایەتی سۆمەری گواستەوە بۆ وڵاتانی بێگانە، و وڵاتی سۆمەری پڕکرد لە دوژمنایەتی،ئەوکەسەی ژنی لەو کەسەی کە مێردی بوو دوورخستەوە، منداڵی لە باوانی دوورخستەوە ، دوژمنایەتی و نافەرمانی لە وڵاتدا سەپاند.

لەو کاتەدا ئۆتوحیکال چووە لای شاژنەکەی کە مێخوداوەند ئینانا بوو و بانگی کرد و وتی:

ئای شاژنەکەم، شێرژنی جەنگ کە ھێرش دەکاتە سەر وڵاتانی دەرەوە، خودا ئێنلیل دەسەڵاتی پێداوم کە پاشایەتی سۆمەر بگەڕێنمەوە، بۆیە ھاوپەیمانم بە لەم کارەدا.

پاشان ئۆتۆحیگال ، ئەو پاشایەی کە ئێنلیل ھێزی پبَبەخشی و خوداوەند ئینانابە دڵ ھەڵیبژارد، پیاوە گەورەکە، لە ئوروکەوە بەرەو شەڕەکە ڕۆیشت دژی (تریکان).

پاشان خۆشی خەڵکی ئوروک و خەڵکی کۆلابی داگرت و پیاوانی شارەکەی وەک یەک پیاو بن شوێنی کەوتن وپشتگیریان کرد.

لە ڕۆژی شەشەمدا ئۆتۆحیگال گەیشتە (کارکار) و لەبەردەم خوداوەندی ئەشکور و وەستا و وتی:

ئەی خوداوەند ئەشکور، خوداوەندی گەورە ئێنلیل چەکی پێداوم بۆیە یارمەتیم بدە لە ئەرکەکەمدا.

گووتییەکان ھێزەکانیان لەو شوێنە کۆکردبووەوە… بەڵام ئۆتۆحیگال، پیاوە گەورەکە، توانی شکستیان پێبھێنێت و سەرکردەکەیان بگرێت. پاشان (تريکان) ھەڵات و پەنای بۆ شاری (دوبروم) برد، بەڵام پیاوانی (دوبروم) ترێکان و بنەماڵەکەی دەگرن و دەستبەندیان خستووەتە دەستیان.. و کاتێک تریکان ھێنرایە بەردەم ئۆتۆحیگال، خۆی فڕێدایە بەر پێیەکانی ..بۆیە ئۆتۆحیگال پێی خۆی خستە سەر ملی… و بەم شێوەیە پاشایەتییەکەی گەڕاندەوە بۆ وڵاتی سۆمەر)).

 

 

– بەشی شەشەم –
ئیمپراتۆریەتی سۆمەری

 

(٢١١٣پ.ز -٢٠٠٦پ.ز)

ئۆتوحیگال دوای سەرکەوتنی ھەوڵیدا شارەکانی سۆمەری یەکبخات و لەژێر دەسەڵاتی خۆیدا کۆیان بکاتەوە ، ناکۆکی لە نێوان شارەکانیدا، لەگش و ئور سەریھەڵدابوو، بۆیە ھەوڵیدا ئەم ناکۆکییە یەکلایی بکاتەوە، بەڵام فەرمانڕەوای شاری ئور ( ئور ناممو- Ur-Nammu) ئەم ئاشتەواییەی قبوڵ نەکرد، بۆیە لە حوکمڕانی ئۆتوحیگال جیا بووەوە، پاشان شەڕێک لە نێوانیاندا ھەڵگیرسا، کە بە سەرکەوتنی ( ئور ناممو) کۆتایی ھات ، کە بنەمالەَیێکی نوێی سۆمەری (بنەمالەَی سێیەمی ئور)ی دامەزراند، کە توانی شکۆمەندی سۆمەرییەکان زیندوو بکاتەوە و سۆمەر یەکبخات، پاشان کردیە ئیمپراتۆریەتێکی نوێ ،کە زۆربەی ئەو وڵاتانەی لە ژێر دەستی ئیمپراتۆریەتی ئەکەدیدا بوون گرتەوە.

پێنج پاشا لەم ئیمپراتۆریەتەدا حوکمڕانییان دەکرد (ئورناممو، شولگیShulgi ، ئامارسن، شوسین، ئەبی سین).

لەو سەدەیەدا کە ئەم ئیمپراتۆریەتە حوکمڕانی دەکرد، سۆمەرییەکان گەورەترین یاسا شارستانیەکانیان لە ھەموو بوارەکاندا بە ئەنجام گەیاند و پایەکانی شارستانیەتێکی گەورەیان دامەزراند ،کە دەبێتە ناوچەیەکی تیشکدانەوە بۆ ھەموو جیھانی کۆن.

شا ئورناممو بە بەناوبانگترین و گەورەترین پاشای بنەماڵەی سێیەمی ئور دادەنرێت، لە زۆربەی شارەکانی سۆمەردا گرنگی بە بیناسازی و شارنشینی دەدا، وەک ئور، وەرکا، لەگش، نیپوور و ئێریدو، ڕەنگە بەناوبانگترین بیناسازییەکەی زیگوراتی پەرسگای خوداوەند( نانا) خوداوەندی مانگ بێت لە پایتەختی ئور.

ئورناممۆ بە یەکێک لە کۆنترین یاسادانەرەکانی مێژوو دادەنرێت، بەو پێیەی یاسا نووسراوەکەی بە زمانی سۆمەری گەیشتووە، کە ھەستی دادپەروەری مرۆڤایەتی ئەوی دەرخستووە ،یاساکانی پێبژێریی-غەرامەی دارایی دەرکردووە، لەبری تۆڵەسەندنەوەی جەستەیی ، کە دواتر لە یاسای حەمورابی

Hammurabi c. 1800 BC

بووبە (چاوێک بە چاوێک) دەرچوو وتۆڵەسەندنەوەى جەستەیی بووبە ياسا .

نیشانە سەرەتاییەکانی لاوازیی دەوڵەتی سۆمەری لەگەڵ دەستپێکردنی حوکمڕانی دوایین پاشا لە پاشاکانی (ئەبی سین) دەرکەوت

Ibbi-Sin (c. 2028–2004 BC ) )

بەھۆی ئەو دۆخە ئابوورییە سەختەی کە وڵاتی سۆمەر پێیدا تێپەڕیبوو، یارمەتیدەر بووبۆ ڕووخانی ، ئەوکات بەرزبوونەوەی سوێری زەوییە کشتوکاڵییەکان و بەرھەمی کشتوکاڵی کەمیکردو گەورەیی ناوچەکانی ئیمپراتۆریەتی سۆمەری و ناوچە دوورەکان ، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بێتوانایی بەڕێوەبردنیان لە ڕووی ئابووری و سیاسییەوە ھەبوو.

ھەموو ئەمانە بوونەھۆی ئامادەکاری بۆ زەبرێکی توند ، کە لەلایەن ئیلامییەکانەوە لە ڕۆژھەڵاتەوە و ئەمۆرییەکان Amorites لە ڕۆژئاواوەھات… وەک چۆن سومەر، بە شارە شارستانییەکانییەوە، سەرچاوە وجێى تەماحى ئەم خەڵکە بوو.

ھەر کە ئیلامییەکان و ئەمۆرییەکان سۆمەریان گرت ، ناکۆکییان کەوتەنێوان، بۆیە ئەمۆرییەکان ئیلامییەکانیان لە میزۆپۆتامیا دەرکرد و بوونە پاشای بنەماڵەی نوێ و وڵاتە نوێیەکان، بەڵام سەرەڕای ئەوەش زمانی سۆمەریان بەکاردەھێنا… کولتووری سۆمەرییەکان بوو بە بنەمای کولتوری ئەمۆرییەکان ، ئەوسەردەمی پێی دەگوترا (سەردەمی بابلیی کۆن) ، کە حوکمڕانی بنەماڵەکانی ئیسین و لارسا و ئەشنوننا و بنەماڵەی بابلی یەکەمی لەخۆگرتبوو.

کۆتایی سیاسیانەی سۆمەرییەکان لە دەوروبەری ساڵی ٢٠٠٦ پێش زایین بوو،لەگەڵ ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی سۆمەری، بەڵام کولتوری سۆمەری سەرچاوەیێکی گەورە بوو بۆ ھەموو کولتوورەکانی میزۆپۆتامیا، و لەڕاستیدا بۆ ھەموو کولتوورەکانی ناوچەکە و جیھان، چ لە نووسین، زانست، ئایین، ھونەر، ئەدەب.. .ھتد.

کولتوری سۆمەری یەکەمین کولتوری مرۆیی ڕەسەن بوو کە تێیدا مرۆڤ و سروشت و کەلەپووری سەردەمی کۆن بەشدارییان لە پێکھێنانیدا کردووە… بۆیە ئەم کولتوورە سەرچاوەی ھەموو کولتوورەکانی جیھانی کۆن بووە.

ئایینی سۆمەری یەکەم ئایین بوو کە سیستەمی ئەفسانەیی و خوداوەندناسی و ڕێوڕەسمی ئاشکرا و دیاریکراو و یەکگرتووی ھەبوو، زەمینەی تێکبەستراوی ھەبوو ، کە یەکتریان دەوڵەمەند دەکرد و ڕیتمێکی تاکانە و ئاشکراو قووڵی لەناویاندا دروستدەکر