من و دەستەی دامەزرێنەرانی نوسەرانی شاخ
محمد ڕەنجاو/ شاعیر و نووسەر/ سلێمانی
لەم ڕۆژانەدا وەک ڕێزگرتنێک لە یەکەم هەوڵ و دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتی نوسەرانی کوردستان لە شاخ مەراسیمێک سازدراو خەڵات و ڕێزلێنان بەخشرایە هەندێ لەو نوسەرانەی بەشداری کۆبونەوەکە بون کە لە گوندی توژەڵە ئەنجام درا… دوای ئەنجامدانی خەڵات و ڕێزلێنانەکە کەمن بەشدار نەبوم بۆوەرگرتنیان و داوای لێبوردنم کرد و لەکۆڕەکەش نەبوم هەندێ برادەر و، هەندێ تەپوتۆزی قەراغ شۆستەی ڕوناکبیری بە موناسەبە و بێ موناسەبە،کەوتنە تەلەفۆنکردن و مەسج کردن بۆم، کەبۆچی تۆیان ئیهمالکردوە، هەندێکیان بۆ دڵسۆزی و هەندێکیشیان بۆ کینەدۆزی جاری دەبی بلیم من ،بڕوام نە بەپاداشتە نە بەسەرزەنشتە، بەڵام با بێمە سەر ئەسڵی مەتڵەب، من بەر لە دوو حەفتەی یادەوریەکە داوام لێکرا کەبەشدار بم وزۆریشیان پێخۆش بوو چونکە ئەوەی ئیشرافی کۆڕەکەو چاپکردنی کتێبەکی نوسەرانی شاخی کردوەد، برادەرێکی نزیکم بوو دوای سێ چوار جار پەیوەنیکردن و مناقەشەی نێوانمان ،، بڕیارمدا بەشداری وەرگرتنی ڕێزلێان و خەڵاتەکەش نەکەم
لە مانگی ٦ ی٧٩ لەئیستگەی دەنگی شۆڕشی عێڕاق کەئەوسا ناوی ئیستگەی یەکێتی ئاوا بوو من و ڕەفیق سابیریش بەنوینەرایەتی حزبی شیوعی لەو ئیسگەیە کارمان دەکرد
با ئەوانەش کەدڵسۆزانە لەگەڵ ئەوە بوون بەشداری بکەم بمبورن لەو تەمەڵیەم،، ئەوانەش لەبەر گرگنی خۆیان ڕویان بەهیچ شتێ هەڵنایەت ودرۆدەکەن بابەردەوام بن لەتەپوتۆز و منجە منج
ئەمەش هەندێ لەو یادەوریانە کەهەقە بیزانن
ئەوەی لەگەڵ من ژیابێ دەزانێ من کەسێکی موهمیلم ئەوەندە ىڕوام بە خەڵات و مەڵات نیە بەڵام درۆ و بوختان و کەمکردنەوەش لە شەئنم قبوڵ ناکەم
١، ئەو ئێوارەیەی من و ناسر حەفید ویستمان بچین بۆ کۆبونەوەکە کەبەیانیەکەی لەتوژەڵە سازدەدرا ئێمە لە دۆڵەتو بوین و بەفرێکی ئەستوریش باریبوو ناسر وتی با بەچیاکەدا سەرکەوین دو سێ سەعات ڕێیە دوایی دەگەینە مقەڕی پاسۆک لەوێ شەوەکەی دەمێنینەوەونان دەخۆین ، بەو ئێوارەیە بەڕێکەوتین سەعات ٩ی شەو گەیشتینە مقەڕەکە سەگی زۆردڕ ی بارەگاکە بۆمان هاتن بەڵام پاسەوانەکە فریامان کەوتوو کاتێ پرسیاری کاک ئازاد مستەفان کرد سەرەتا نکوڵی کردو بەڵام کە ناسر حەفیدی ناسی فەرموی لێکردین شەوەکەی بەخواردنی قەل و پڵاوی برنج سەقافەتی قوڵی نەتەوەخوازی کاک ئازاد بردمانەسەر
٢، بەیانیەکەی بەرەو توژەڵە ملمان نا من پێشتریش لە مانگی ٦ ی٧٩ لەئیستگەی دەنگی شۆڕشی عێڕاق کەئەوسا ناوی ئیستگەی یەکێتی ئاوا بوو من و ڕەفیق سابیریش بەنوینەرایەتی حزبی شیوعی لەو ئیسگەیە کارمان دەکرد کە چوین یەکەم کەسکەبینیم مەلابەختیار بوو لەسەرچیاکە قسەی لەگەڵ گەنجێک دەکرد کە ئیشیان پێی دەکردو سجن بوو لەقیادەی موەقەتە مەلابەختیار پێی دەوت ئەم بەهارە هجوم دەکەین بۆ بادینان تۆش دەبێ پێشمان کەوی ئەوجا ئازادت دەکەین کوڕە گەنجەکەش وتی باشە بەسەر چاو
مەلابەختیار بوو لەسەرچیاکە قسەی لەگەڵ گەنجێک دەکرد کە ئیشیان پێی دەکردو سجن بوو لەقیادەی موەقەتە مەلابەختیار پێی دەوت ئەم بەهارە هجوم دەکەین بۆ بادینان تۆش دەبێ پێشمان کەوی
٣. کە چوینە ڕاگەیاندنی یەکیەتی کەکۆبونەوەکە لەوێ دەکرا من ئاسۆ کەریم زەندو ژنەکەیم بینی ئەو وتی بەخوا من تاقەتی ئەو وەزعەم نیەو بڕیارە لەتارانەوەدەچم بۆ خارج
٤، ئەوەی زۆر سەرنجی ڕاکێشام تەوجودی عمر دەبابە بوو بەردەوامگفتوگۆی لەگەل نوسەران دەکردو سازکردن و ئەنجامەکانی مناقەاسەدەکرد و باسی ڕۆڵی نوسەرانی دەکرد
٥. کۆبونەوەکە زۆر هێمنانەو بێ هیچ گرفت کێشەیەک کۆتایی هات هەر زوو بەیاننامەی دامەزراندن بەکوردی چاپ و بڵاو کرایەوە
٦. هەمومان ڕامان وابو بەعرەبیش چاپ بکرێ ، ڕەفیق سابیر ڕاسپێردرا تەرجومەی عەرەبی بکا بەڵام کاتێ رەفیق تەرجومەکەی تەواوکرد برادەران پێیدا چونەوە، پێیان باش نەبو بەبیانوی ئاڵۆزی لە سیاغەکەی دایان بە فازیل جاف و ترجومەکەی ئەو چاپکرا
ڕەفیق سابیر ڕاسپێردرا تەرجومەی عەرەبی بکا بەڵام کاتێ رەفیق تەرجومەکەی تەواوکرد برادەران پێیدا چونەوە، پێیان باش نەبو بەبیانوی ئاڵۆزی لە سیاغەکەی
٧. هەر لەو کۆبونەیەدا بڕیاردرا گۆڤاری پێرو چاپبکرێ لەو ژمارەیەدا نوسینێکی درێژی من بەناوی ئەدەب و شۆڕش چاپکرا
٨. بۆ نیوەڕۆکەی برنجێکی سوری بەتاممان خوارد کۆبونەوە کۆتایی هات
لێرە دەمەوێ ئەوەی لەگەڵ من ژیابێ دەزانێ من کەسێکی موهمیلم ئەوەندە ىڕوام بە خەڵات و مەڵات نیە بەڵام درۆ و بوختان و کەمکردنەوەش لە شەئنم قبوڵ ناکەم ، ئەو چەند دێڕە لەسەدادووی ئەو واقیعە نیە کەمن لە ڕەوتی نوسەرانی شاخ هەمبوە لەدوای ڕاپەڕینیش کاتی لە شەقڵاوە کۆنفڕانسی دامەزرانەوەی نوسەران سازکرا من ئامادەی نەبوم بەڵام لەناو گۆنگرە بێ ئامادەبونم بەئەندامی فەخری دەستم بەکارکردو لە ٩٥ یش کرامە لیژنەی ڕۆشنبیری لقی هەولێری یەکیەتی نوسەران کورد