فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

هەرجارەی شاعیرەکی هەولێرێ بێ دڵ(1926-1986) شاعیرێکی داهێنەری فەرامۆشکراو

هەرجارەی شاعیرەکی هەولێرێ

بێ دڵ(1926-1986) شاعیرێکی داهێنەری فەرامۆشکراو

 

کەمال ڕێناس/ شاعیر/ ئەلمانیا

 

لە گەنجینەی شاعیرانی هەولێر ، پێمباشە ئەمجارە دەنکە مروارییەکی درەشاوە دەربهێنیین، بەخوێنەرانی بناسێنین، لەوانەیە بڵێن دۆم بێت وکڵاش بۆ خۆی دروست بکات،دەبێت چۆن دروستی بکات، واتە کوڕی شاعیربێت وباسی باوکی خۆی بکات، دەبێت چۆن مەدح وسەنای بکات بیباتە کەشکەڵانی فەلەک، لەگەڵ ئەوەی جێی ئیفتیخارمە کەنەسلی ئەو شاعیرە جواننووسەم، بەڵام هەوڵ دەدەم خۆم لە خانەی سۆزی باوک وکوڕایەتی ببوێرم، وەک خوێنەرێک هەوڵ دەدەم بروسکە ئاسا گەشتێکی کورت بەنێو شیعرەکانی بکەم
بوێری وجورئەت لەشیعرەکانی بێ دڵ
پێمخۆشە پێش ئەوەی غەواسانە بچمە نێو دەریای ئەم لایەنە لەشیعرەکانی بێ دڵ، بۆچوونکی جوانی نووسەروڕەخنەگری بەتوانا حەمەسەعید حەسەن بکەمە دەست کەلای بابەتەکەم کە دەربارەی بوێری نووسەر دەڵێت:-
(وەک مەحاڵ وایە، شاعیر ئازا و ئازاد نەبێت و توانای داهێنانی هەبێت، ئاخر داهێنان بە زەبری ئازادی دێتە کایەوە، ئاخر گوتنی ئەوەی لە ناخدایە، پێویستی بە ئازایەتی هەیە. شاعیریش وەک هەر ڕۆشنبیرێک، بەرپرسە لە هەموو ئەو تاوانانەی لە دونیادا ڕوو دەدەن، ناکرێت خۆمان پێ شاعیر بێت و دوورەپەرێز لە هەموو ڕووداوەکان بوەستین)
وەک زانراوە بێ دڵ کە بەمەلا عەبدوڵا شەناغەیی ناسراوە، مەلای دوازدە عیلم بوە، وەک هەزاران مامۆستایانی ئایینی دەورەی بوون بەمامۆستایەتی بینیوە، هەتا چووە بەردلۆڤانی خودا هەر مامۆستا بوو، لەبواری پەروەردە خزمەتی کرد بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی هۆشیاری کۆمەڵگا کە لەشیعرەکانیشی ڕەنگی داوەتەوە، کەدەڵێم بێ دڵ شاعیرێکی بوێروچاونەترس و حەقبگۆ بووە ، بەخۆڕایی لەسۆنگەی سۆزداریم بۆی ئەو قسەیە ناکەم، بەپشت بەستن بە شیعرەکانی لەدوتوێی دیوانەکەی بۆچوونەکەم پشتڕاست دەکەمەوە، لەنێو کۆمەڵگایەکی پەیوەست بە داب ونەریتەباوەکانی کۆمەڵگاوخۆپاراستن لە تیروتوانجە کانی کۆمەڵگای کوردی ئەو کات، گەر بۆ نووسەرە ئاساییەکان جارێک ئەستەم بووبێت، بۆ شاعیرێک کە پێگەیەکی کۆمەڵایەتی هەبووبێت، ومەلای دوازدە عیلم بووبێت، دووجار ئەستەم بوە، بەڵام بێ دڵ بوێرانە قسەی دڵی خۆی وکۆمەڵگای لەدووتوێی شیعرەکانی کردوە، دەمەوێ بە بەدێرە شیعرێک بچمە نێو کرۆکی چەمکی بوێری لەشیعرەکانی بێ دڵ کە شیعری (گەشتێکی خەمناک)ە،کە بێ دڵ پاش تەعریبی زێدی خۆی-شەناغە -کەچوەتە ئەوێ، تەنووری ناخی جۆشاوە، فرمێسک لەچاوی دڵی هاتۆتەخوار بۆ زەلیلی کوردان بەدەست تەهجیروتەبعیسی کوردان دەگری، وەک عەبدێکی دڵ پڕئیمان وتەقوا ، ڕوو لە خودا دەکات،گلەیی وگازاندەی لێدەکات کەبۆ ئاوایان بەسەرهاتوە،
دەڵێ:-
خەتامان گەر هەیە کوردین، لەبەرچی وات دروست کردین
هەموومان بێ ئەجەل مردین، لەئەشکەوت ولەبنداران
بوێری لەو بوێرییەی زیاتر چی بێت، کە گوزارشت لەمەزلوومییەتی نەتەوەکەی دەکاتەوە، زمانحاڵی هاوزمانانی خۆیەتی.
بوێری لەشیعرە تەسەوفەکانی زۆر بەئاشکرا هەستی پێدەکرێت، بەداخەوە بێئاگایانی شیعری تەسەوف لێکدانەوەی هەڵەی بۆدەکەن، لەشیعری نزا ڕوو لەپەروەرێن دەکات ،سەرزەنشتی خۆی دەکات، دەڵێ:-
بەدیمەن گەرچی پیروسەرسپیمە
بەدڵ هێشتاکە هەرزەوسەرسەریمە
درەختی عومری بێ مایەم ووشکبوو
کەچی هێشتا، دەڵێم من شۆڕەبیمە
ئئەوەندە شێت وبێهۆش ونەفامم
ئەوەی کرداری چاکە ، لێی بەریمە
ئەوەی نەفس وئەوەی شەیتان بڵێتن
زۆر گوێدێرم، دەڵێی پابەندی ویمە
لەکۆتاییدا ، دوای ئەو سەرزەنشتکردنەی خۆی ، لەدێری کۆتایی لەپەروەرێن دەپاڕێتەوە ، پێی دەڵێت تۆ بەخشندەی، دڵنیام عەبدەکانت هەرچەند لەڕێگاش لایاندابێت، گەر خوازیاری لێخۆشبوون بن، تۆ دەرگای لێخۆشبوون بەڕووییان دانەخەیت، شیعرەکە بەم دێرە کۆتایی پێدەهێنێت:-
بەڵام هەرچی هەبم خۆ ئۆمەتی تۆم
دڵم خۆشە دیارە ڕوو سپییمە
گەرەکمە ئاماژە بە بەکارهێنانی وشەی (سەرسەری) بکەم، کە بوێرییە مەلایەک لەناو کۆمەڵگەیەکی داخراو، بەخۆی بڵێ لەڕێلادەروسەرسەری، لەگەڵ ئەوەی لەدونیای عیرفان وتەسەوف ئەو خودسەرزەنشتکردنە خاکەڕایی وپەیوەست بوون بە پەروەرێن بەیان دەکات.
چەمکی بوێری لەشیعرە غەزەلەکانی کە نوسیویەتی بە ئاشکرا هەستی پێدەکرێت، لەچوارینەی خۆزگە هێندە جوان گوزارشتی لەعەشقی ئەفلاتوونی نێوان عاشق ومەعشووق کردوە، خوێنەر دەباتە جیهانی چێژسازی لەگوزارشتی شیعری، زۆر بوێرانە باسی
هەڵقرچانی ڕۆحەکانی عاشق ۆمەعشووق دەکات، خەون دەبینێت کە لەژوانگە دیدەنی عاشق ومەعشووق هێندە درێژە بخایەنێت تا تێر دەبن لەدیدەنی یەکتر، ئەو دیدارەش خاڵی نەبێت لەڕمووسان وتێکئاڵان لەچوارینەکە دەڵێ:
خۆزگە ڕۆژگارێک لەگەڵ یار ساڵ دەبوو
دەست لەسەر مل ، یانە لیمۆی کاڵ دەبوو
یان سکاڵای دڵ دەبوو، یان پێکەنین
یان مژینی لێووکوڵمی ئاڵ دەبوو
)دەست لەسەر مل، لیمۆی کاڵ، پێکەنین ونەشئەبەخشین ، مژینی لێولیمۆ کوڵمی ئال)ئەوانە هەمووی وشەگەلی شاعیرێکی مەلازادەومەلای دوازدە عیلم، بێ ئەوەی گوێ بەتانەوتەشەری کۆمەڵگاودەورووبەر بدات، ئایا ئەمە گەر بوێری ودژەباوی نەبێت لای شاعیر،دەبێت ، بوێری چۆن بێت؟
بێ دڵ دیسان بوێرانە گوزارشتی لە ئەو پەیوەندییە ڕۆحی وجەستەییەی کە لەنێوان کوڕو کچ هەیە، کردوە، دەڵێ:-
کوڕ جامی شه راب نۆشه…..کچ ئاره قی سه رخۆشه
ئارامی دڵ و هۆشه………بۆ زه وقی شه وانم کچ
بۆ زەوقی شەوانم کچ……..لەدێرێکی تر دەڵێت:-
کچ جه ننه تی یه زدانه…….بۆ کاتی خه وانم کچ
لەشیعرێکی دانسقە بێ دڵ پەنجەی بوێری دەخاتە سەر دەردێکی کوشندەی کۆمەڵگا، ئەویش نووشتەنووسینە، بەکارێکی نەشیاوی هەژمار دەکات، ئامۆژگاریی تاکی کۆمەڵگا دەکات کە نوشتەبەکارهاتن کارێکی نەشیاوە، پەروەرێن بەخۆی کارسازی کاران وشیفابەخشی دەردەدارانە، شێخ ومەلاش مەخلووقی پەروەرێنن، ئەو شیعرەی کاتی خۆی کەوتە بەر توانجی هەندێ نووشتەچییەکان کە بازرگانی بەباری دەروونی ونەخۆشی تاکەکانی کۆمەڵگا دەکەن لەشیعرەکە هێند جوان وەسفی حاڵەتەکە دەکات، خوێنەر لەکڕۆکی مەبەستی شاعیر حاڵی دەبێت، لە شیعرەکە دەڵێ:-
بۆ عیلاجی جۆرەها دەردی کوشندەوسامناک
کشتەکێکی بابە شێخ، یاپیاڵەیەکی ئاوی پاک
جا (فوێ)ێکی لێ دەکرد، زووبەزووبۆیان دەبرد
ڕێکدەکەوت چاکیش دەبوو، ئەمما بەزۆری هەردەمرد
چونکە هیچ چاری نەبوو، ئەی چی بکا، بێچارییە
هەرکەسێ ئاو بردەبێ، پووشێکی لا وەک دارییە
– بێ دڵ بۆ کامڵبوونی بیرۆکەی شیعرەکەی وگەیاندنی پەیامەکە بەجوانترین شێوە، سڵی لە دەسبردن بۆ قەدەغەکراوەکانی ناو کۆمەڵگاوتانەوتەشەری کۆمەڵگا نەکردۆتەوە، لەشیعرەکانی چەندان جار ئیشارەتی بەمەستی وعارەق کردوە، کە بەحوکمی پێگەی کۆمەڵایەتی کە مەلایە.
لەشیعرێکی دەڵێ :-
بەبێ عارەق وەکو مەستان
لەشیعری کوڕوکچ دەڵێ:-
کوڕ جامی شەراب نۆشە……کچ ئارەقی سەرخۆشە
لەشاکارە شیعری سکاڵا دەڵێی لەگەڵ قانع هاوڕێبوونە، چۆن قانع ئاسا لەشیعری کونجی زیندان دەڵێ :-
گەرچی دوژمن وادەزانێ من بەدیلی لالە
بەڵام با باش بزانێ، کونجی زیندانم قوتابیخانەیە
بێ دڵیش بەدوژمنەکەی دەڵێ:-
ژینی وام ناوێ زەبوون بم، مردنم لاشادییە
گەرلەڕێی هەوڵ وخەباتی،تیابچم ئازادییە
کۆت وزنجیر، بەندیخانە، وادازانم (نادی)یە
بێ گومان یەکبوونمان هەبێ ڕزگاردەبین
بەحوکمی ئەوەی مامۆستاوریای کوڕی قانعی شاعیر هاوڕێی گیانی بەگیانی بێ دڵ بوە، بەدووری نازانم لەو بەشە شیعرە کاریگەری ئه وشیعرەی قانع لەسەر بێ دڵ بووبێت، نامەوێ لەبوێری لەشیعرەکانی بێ دڵ دووربکەومەوە، سەرنج بدەن
بێ دڵ وشەی (نادی) کەوشەیەکی باوی عەرەبی بوو ئه وکات لەهەولێر بۆ مەیخانە بەکاریان دەهێنا، چەند جوان لەخزمەت زەخرەفەی شیعرەکەو گەیاندنی پەیامی خۆڕاگری وقوربانی دان لەپێناو نیشتیمان بەکاری هێناوە، بێئەوەی گوێی دابێتە کۆمه ڵگا بۆ وشەی نادی بەکارهێنا.
-کێرفی هەست وسۆزی بێ دڵ هێندە بەرزبوە، لەشیعری نەورۆز
باسی قوربانی وخەباتی میللەتەکەی دەکات، کە چۆن ساڵەهایە بەجۆرەها شێواز لەلایەن داگیرکەرانی دەچەوسێتەوە ، تا سۆزی کوردایەتی دەیگەیەنێتە ئەو ئاستەی نموونەی جوولەکە بهێنێتەوە، پاش هۆلۆکست وپەرتەوازەیی بەیەکگرتوویی بەئاواتی خۆیان گەیشتن، بوونە خاوەن دەوڵەت، لەکاتێکدا شاعیرانی کورد ساڵەهایە بەشان وباڵیی فەڵەستین وبرایەتی عەرەبەکانیان هەڵداوە، بێ دڵی مەلای دوازدە عیلم زۆر بوێرانە ناوی جووی لەدووتوێی شیعرێک هێناوە کە دەڵێ:-
بەڵکو ڕۆژێ هەڵکەوێ……نەتەوەیان سەرکەوێ
گەردرەنگ وئەگەرزوو……باهیچ نەبێ وەکو(جوو)
بۆخۆیان بەختیاربن……….لەناو گەلان دیاربن
لەبەردرێژدادڕی نووسینەکە، بە غەزەلێکی پڕ چێژی بێ دڵ کۆتایی بە شرۆڤەنووسینەکەی ئەمجارە دەهێنم
غه زه ل—–بێ دڵ(۱۹۲٦ـ۱۹۸٦)
مه که ن لۆمه م،گه لی یاران،به دائم دڵ،که غه مگینه
ئه سیری داوی،شۆخێکم،له جوانیدا،وه کو زینە
،گرفتارم به ده ردی مه م،وه کو دێوانه مه ،بۆ ،شه م
عیلاجم چۆنه!من چ بکه م،مه گه ر،ته لقینه ،یاسینه
شه وم ڕۆژه ،ڕۆژیشم،شه و،حه رامه من له چاوم،خه و
به یادی چاوه کانی ئه و،ئه ویش بێ باك و بێ دینه