پرشنگی وشه
ستار ئەحمەد/ شاعیر/ کەرکووک
گولی عومرم كرده ئینجانه‌و
چرۆی خه‌مێكی ئالووده‌ییم ناشت
دووری له چڵی ئاكامی ژانم
په‌لی هاویشتو بوو به كاره‌سات
به به‌رزی هه‌ورو ماتی ئه‌ستێره
هه‌نگاوم له‌گه‌ڵ ده‌سرازه‌ی شه‌وا
رێگای له خه‌نده‌ی به‌یان ده‌ته‌نی
وه‌ك بۆسه له ژێر كفنی چیمه‌نا
بلوێری به‌های شیعرم ده‌ژه‌نی
دوو دڵ له گیانما جه‌سته‌یان زام بوو
هه‌ریه‌ك بێههنگاو ئه‌میاندا له‌به‌ر
نه‌خشه‌ی دورگه‌یه‌ك
له خوێنی باڵای تۆیان ده‌نه‌خشان
زارم بێ ئاواز بالۆره‌ی دهچڕیو ده‌بوو به په‌خشان
ئێستا بستێكی ئه‌م پاشه مه‌رگه
له سای سێبه‌رم فرمێسك ده‌پێوێ
له بازووی ده‌شتا لوتكه هه‌ڵده‌گرێ
ناگات به‌و گۆڕه‌ی ماكی ئهوینهو
به به‌ژنی درۆ.. لافیته‌ی ته‌فره گوڵاوڕێژ ده‌كا
وه‌ك لوغم له‌ژێر ره‌گی نه‌مانا
ده‌ته‌قێت به رووی پێنووس‌و چه‌كا
چوار گرد عومری من له ئامێز ده‌گرێ
عه‌شقی خاك‌و خۆڵ هه‌وارگه‌ی دووری
سۆزی عاشقێك بووه ره‌شماڵی ئاسۆی سه‌بووری
ژانی مناڵێك چمكی كه‌واكه‌ی دایكی ده‌مژێ
رۆمانێك وشه‌ی پرشنگی خۆره
نه‌یانهێشت له‌گه‌ڵ كۆچبارا بژێ