فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

هیچ کون بووه‌

هیچ کون بووه‌

 فەرهاد کەریم/ شاعیر/ ئەمەریکا

 

له‌ گه‌ل به‌رد ناچمه‌ شه‌ڕ، بوودا

ده‌م پێویستی به‌ پشووه‌، زمان نه‌کاته‌ گۆڕ، خودا

بانگی خۆم ده‌که‌م، گوێم له‌ خۆم نیه‌، گوێ له‌ خۆ بوون ته‌نیاییه

مرۆڤ جوانه‌ گوێ نه‌گرێ، ئارامی برینداره‌، رێی مردن نه‌مرێ

پیسیت له‌ ده‌نگ ده‌رکه‌، رابردوو تاریک، شکان که‌وتۆته‌ ئه‌مڕۆ

به‌یانی دیارنیه، داهاتوو کۆده‌کاته‌وه‌ یا ده‌ییبا با

کون بووه با،

دڕان که‌وتۆته‌ ئه‌مڕۆ‌، به‌ دوای تروسکاییم له‌ تاریکی‌

ئاو بوودا

سێبه‌ر له‌ داری دا

رژا له‌ سه‌فه‌ر بوودا

لێره‌ گۆڕێک هه‌یه‌ و مردنی خودا

هه‌میشه‌ خه‌ریکی فرۆشتنی هیچم

ده‌نگت ئازادکه‌، به‌ دوای ده‌نگی خۆتدا بڕۆ، هیچ، هیچی لێ که‌م نابێ

با کون بووه‌، مردن کون، ‌دڕان که‌وتۆته‌ ژیان

کۆخینی کون بووه، بینینی کون، ده‌نگی کون، پڕ با بووه،‌ گڤه‌ گڤ رژاوه‌ته‌ ناو بیستن‌‌

بوونه‌وه‌ر پڕ کون بووه، ژیان نادوورێته‌وه

چاوڕێی مردنێکی خێرام، مردن نه‌زانێ، کونه‌کانی مردن نه‌گیرێ، رێ نه‌بێ بمرم

مارێکی خه‌مگین و کون بمگه‌زێ، ژه‌هر بچێته‌ ناو مردنم، مردنم بمرێ و کون بم و نه‌مرم

هێنده‌ی له‌ کون بوون ده‌ترسم له‌ مردن نا

کون بیت با ناتبا

کون بیت نامریت

ژیان ده‌تخوا

وه‌ک ئاین کون

هیچی دا خوا

بوودا

خه‌یال

له‌ هیچی

رووا

خوا

سه‌یری  هاتن و ئاوا بوونی رۆژ، گوێ له‌ بوونه‌وه‌ر، بۆنی باران، ئیش له‌ ده‌نگ، کون شمشاڵ

مردن

له‌ خوای

له‌ با ی

له‌ ئاوی

دره‌ختی

بوودای

له‌ هیچ….

ژیان

له‌ ماسی

مریشک

له‌ مار

‌مانگا

له‌ مۆز

هیچ….