فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

تابلۆی خۆشەویستی لەسەردەمی کرۆنا/ هونەرمەند فەلاح شوان

خۆشەویستی لەسەردەمی کرۆنا

تابلۆی هونەرمەندی کورد فەلاح شوان/  ئەمەریکا

لە پێناو ناساندن و ئاشنابوون بەکاری هونەری کوردی لە تاراوگە و بەردەوامی هونەرمەندان لە خۆ دۆزینەوە و بەردەوامی و سوود وەرگرتن لە توانا و زەمینەی هونەری لە دەرەوەی کوردستان. ئەم جارە ئەم تابلۆیەی هونەرمەند فەلاح شوان بڵاو دەکەینەوە، کە لە ئەمەریکا دەژیت. ئەو دەڵێت:

“مرۆڤایەتی بەگشتی تووشی ڕاچلەکینێکی گەورە بوو، کە کرۆنا وانەیەکی گەورە بوو بۆ مرۆڤەکان و تا بزانن چەند پێویستیان بەیەکە و ئازارێکی چەند گەورەیە دایک منداڵ لەسەرەمەرگدا نەتوانن باوەشی ماڵئاوایی بەیەکدا بکەن …وانەیەک بوو بیری هەمومانی خستەوە ، کە یکتریمان خۆش بوێت” .