فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

مرۆڤ و مەیموون

مرۆڤ و مەیموون

وریا عمر امین/ پرۆفیسۆر و مامۆستای زانکۆ/ هەولێر

هاوفێسێکی بەڕێز لێم دەپرسێ (ڕات چییە لە بارەی تیۆرییەکەی داڕوینەوە کە دەڵێ نژادی مرۆڤ لە مەیموونەوەیە). سوپاس بۆ ئەم بەڕێزە. ئەم وەڵامە خێرایەی دەدەمەوە:
.
سەرەتا ئەمە دەخەمە ڕوو کە داڕوین هەرگیز ئەمەی نەوتووە. ئەوەی ئەمە دەخاتە پاڵی با دەریخات لە کوێی سەرچاوەکانی داڕویندا ئەمەی بینیوە؟
بە بنەمای لۆژیکی سرووشتییەوە، مرۆڤیش ئاژەڵە، لە ڕووی بایۆڵۆجی و فەسلەجی و پێکهاتنی خولی ژیانەوە هیج جیاوازییەک لە نێوانیاندا نییە. سەدا سەد لە هەمان کەرەسە پێکهاتوون و هەر چییەکی لە مرۆڤدا هەیە لە ئاژەڵیشدا هەیە. بە هەمان پڕۆسێسەوە پەیادەبن و دەزێن و نەشونما دەکەن و سەر دەنێنەوە.
بە بەراوردکردنی مرۆڤ لەگەڵ هەر ئاژەڵێکی تری سەر ڕووی زمین دەرکەوێت کە هەموو بە هەمان یاساکانی سروشت ژیانیان پێ بەخشراوە. هەر دیاردەیێک و سیستەمێک و کەرەسەیێک لە بوونی هەر ئاژەڵێکدا هەبێ، دەقاودەق لە مرۆڤیشدا هەیە. (گۆشت…ئێسقان.. دڵ .. خوێن.. هەناسە..ترسان.. دوو چاو .. دوو گوێ .. چوار پەل .. خواردن و برسی بوون .. بۆنکردن..خەوتن .. ژیان و زاوزێ کردن و بێچوە خۆشوێستن و پاراستن .. ئێش و ئازار… مردن… هتد)، چییان لە مرۆڤ کەمترە و چییان لە مرۆڤ ناکات؟
بە بەراوردکردنی مرۆڤ لەگەڵ هەر ئاژەڵێکی تری سەر ڕووی زمین دەرکەوێت کە هەموو بە هەمان یاساکانی سروشت ژیانیان پێ بەخشراوە
مەیموون و مرۆڤ و هەموو ئاژەلەکان هیچ کامێکیان نەوەی هیچ کامێکیان نییە و هیچ لە یەکترەوە دانەبەزیون و وەرنەگیراون. هەموو هاو نژادن. دەستکردی هەمان سروشتن .
ژیان ، دوای پەیدابوونی بە سادەترین شێوەکەی ، سەدان ملیار ساڵ بەر لە ئیستا، لە سەر ڕووی زەمین بلاو بووەوە . لە هەر شوێنێک و بارودۆخێکدا ڕێچکەیێکی تایبەتیی بە خۆوە گرت لە کاروانی پەرەسەندنیدا ، ئەنجام هەر یەکە شێوە و سیمای تایبەتیی بە خوەی گرت جیا لە هەموو ئەوانی تر. واتا لە ئەنجامی پەرەسەندنی ملیارەها ساڵیان ئەو قاڵب و سیما جیاوازانەی ئیستایان گرتەخۆ.
داروین لە تیۆرییەکەیدا لە بارەی پەرەسەندندا هەرگیز ناڵێ (مرۆڤ لە مەیموونەوەیە)
داروین لە تیۆرییەکەیدا لە بارەی پەرەسەندندا هەرگیز ناڵێ (مرۆڤ لە مەیموونەوەیە) ، لەم بارەیەوە دەڵێ(مرۆڤ و شەمپانزی مەیموون و گۆریللا و هەموو ئاژەڵەکانی سەر ڕووی زەمین هاو نژادن).
ئەوانەی دەڵێن گوایە داروین وتوویەتی مرۆڤ لە مەیموونەوەیە هەرگیز هیچیان لە بارەی داڕوینەوە لە سەرچاوە رەسەنەکان نەخوویندۆتەوە و نازانن داروین کێیە و چییە. ئەمەیان لە خەڵکی ترەوە بیستووە کە ئەوانیش لە خەڵکی تریان بیستووە یا بۆ مەبەستی تایبەتی دەیورووژێنن.
ئەوەی دەڵێ داروین وای وتووە با دەریخات لە کام سەرچاوەکانی داڕویندا ئەمەی بینیوە.
داڕوین هەموو بۆچوونەکانی خۆی بە زانست ساغ دەکاتەوە. ئەوەی ئەنجامەکانی بە هەڵە تێدەگا با بیخوێنێتەوە و بە زانست بیسەلمێنێ وا نییە نەک هەر بە قسە.
.
بۆ زانیاریی زیاتر لەم بارەیەوە سەیری ئەم باسەم بکەن:
مرۆڤ و ئاژەڵ – ڕۆژنامەی پاشکۆی عیڕاق، ژمارە ٦٨ ی (٤ – ١ –