فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

کتێبی (شیکردنەوەی پراگماتیکی گوتاری ڕۆشنبیریی / نووسینی غازی حەسەن

بۆ خوێندنەوەی کتێبی (شیکردنەوەی پراگماتیکی گوتاری ڕۆشنبیریی) لە نووسینی (غازی حەسەن)

 

چیرۆکی ئەم کتێبەم
ئەوەی ئێستا لە ((کوردپیدیا))م بڵاوکردۆتەوە، نزیکەی پێنج ساڵە لەچاوەڕوانی چاپە، بەڵام نسیبی بە چاپگەیاندنی نەبوو. بیر بکەوە پێنج ساڵ چاوەڕوانی، چەند بەئازارە.
بۆیە بڕیارم دا، ئەم کتێبە و کتێبەکانی دیکەشم دوای دیزاین بە شێوەی ئەلەکترۆنی بڵاوبکەمەوە. لەبەر چەند هۆکارێک
یەکەم: کتێب نافرۆشرێت، لەبەر ئەوە بەشێوەی ئەلەکترۆنی بڵاویان دەکەمەوە. بۆیە ((نرخەکەم کردە یەک سوپاس)) و هەر کەسێکیش بیەوێت بیخوێنێتەوە لێرەدا دەتوانێت بێ گەڕان لە کتێبەخانەکان و بێ بەرانبەر و بەخۆڕایی داونلۆدی بکات.
دووەم: سەرباری ماندووبوون لەکاتی نووسینی کتێبەکانم، لەتەک کارکردن، کاتێ زۆریشم بۆ خوێندنەوە و لێکۆڵینەوەکانم تەرخان کردووە، ئینجا دەبێت بەپارەی خۆشم بەرهەمەکانم چاپ بکەم و لە ئاکامیشدا فلسێکیشت دەست ناکەوێتەوە، بەڵام بەم جۆرە (مایە سەری ساحێبی ناخوات).
سێیەم: بەم شێوەیە منەت و پاڕانەوە و خۆڕەزیلکردنی بۆ کەسی تێدا نییە.
چوارەم: کتێبەکەم لێرەدا ئازادە.. ئازادیش بەهیچ ناکڕێت.
خوێنەری هێژا، من بە نووسینی کتێبەکانم ماندوو بووم، دەمەوێت گوتارێکی بە سوودی بەرهەمهێن دروست بکەم، تکایە تۆش ئازاد بە لە خوێندنەوە و سەرنج و تێبینیەکانت، لە ڕێگەی ئەم ئیمێلەی خوارەوە بنووسە:
gazihassan2013@gmail.com
کلیکی سەر ئەم ناونیشانەی خوارەوە بکە:

گوتاری ڕۆشنبریی