فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

  ئایینی سۆمەری… شیکردنەوە و هەڵسەنگاندن … بەشی یەکەم

 ئایینی سۆمەری… شیکردنەوە و هەڵسەنگاندن … بەشی یەکەم

نووسینی خەزعەل ماجدی

  شیکردنەوە و هەڵسەنگاندن محەمەد وەسمان /  هەولێر

بڵاوکردنەوەی دارئەلشروق -1998
کوردییەکەی ٢٠٢٣
شارستانیی سۆمەری لە نزیکەی (٥٥٠٠ پ.ز– ٣٥٠٠ پ.ز) دەرکەوتووە
-2-
بەشی یەکەم
پێشەکیێکی مێژوویی
ئەی سومەر
ئەی وڵاتی مەزن
ئەی گەورەترین وڵاتی جیھان
تۆ ڕووناکییە بەردەوامەکان دایپۆشیویت
مرۆڤەکان لە خۆرھەڵاتەوە تا خۆرئاوا
گوێڕایەڵی یاسا پیرۆزەکانتن.
لە ئەفسانەى
ئێنکی وڵاتی سۆمەر ڕێکدەخات
گەشەسەندنی خێرای کشتوکاڵ لە باکوری میزۆپۆتامیا سەردەمی بەردینە نوێیەکانی ھێنایە ئاراوە (العصر الحجری الحدیث – (Neolithic era)، دۆزینەوەی کشتوکاڵ بوو بەھۆی دەرکەوتنی ، پێنج رۆشنبیری ، یا شارستانی (پێش گڵێنەسازی ، چەرموو ، گردی سەوان (الصوان) ، گردی حەسونە(حسونە) ، سامەرا(سامەڕاء) ) ، دەرکەوتنی ئەم شارستانیانە نزیکەی سێ ھەزار ساڵی خایاند (٨٠٠٠ – ٤٩٠٠ پ.ز) .
(پەراوێز: د. فەوزی رەشید لەبارەی ئایینی سۆمەری نووسیویەتی:
بنەمای گۆڕان و گەشەسەندن، کەوا لە ھەموو بەرھەمە مرۆییەکاندا کارایە، چی بەرھەمی مایەکی (مادی), یا ھزرو بیرەکی، وامان لێدەکات بڵێین باوەڕە ئایینییەکان لە ماوەی شارستانییەکان,دەبێت لەو باوەڕو بیرو بۆچوونانەی باووبوون لە ماوەی شارستانییەتی کشتوکاڵی ,کەوا لە ماوەی نێوان (٨٠٠٠ – ٥٠٠٠ پ ز),لە بەشی باکووری (عراق)میسۆپۆتامیا باوبوون ، کەوتوونەتەوە(پەیدابووین).
ئەم ناوچانە, بەشی باکووری (عراق)میسۆپۆتامیا –بەپێی زانیارییەکان-بەشێوەیەکی سەرەکی پشتیان بە باران دەبەست بۆ دانەوێڵە چاندن –وەک ئێستاش وایە – لە باکووری عیراق -، ئەوەش لەبەر ئەوەیە,ئەم ناوچانە گەوەکن (متموج)، بەرزو نزمن، سیستەمی ئاودێریی تیادا سوودبەخش نییە، ناچارە پشت بە باران ببەستێت و کشتوکاڵی دێمی بکەن، بەمجۆرە یەکەم شارستانییەتی کشتوکاڵی دێمی ,لەو ناوچانە پەیدا بوو ,کەوا وەرزە بارانیان بەسە بۆ کشتوکاڵ کردن ,لە بناری چیاکان ,لە ناوچەکانی باکوورو باکووری رۆژھەڵاتی عێراقی ئەمڕۆ.
لەم شوێنەوارانەی ئەم شارستانییە کشتوکاڵیە دێمییانە، دڵنیابووین کەوا دانیشتووانەکەی (بە پیت وقەڕبوون (الخصوبە)وھەر شتێک یاریدەی زۆربوونی بەرھەمی دابێت لە ژیاندا بە پبرۆزیان داناوە .
ھێماوئاماژەشیان بۆ ئەم پەرستنە بووکەڵەی وێناکاری پیت وفەڕبووە (ناسراو بە خوداوەندی دایک).
ئەم ھۆیەشی وایکردووەدانیشتوانی ئەم شارستانیانە , (بە پیت بوون (الخصوبە) بەپیرۆز دابنێن, ئەوەیش دەگەڕێتەوە بۆ کاریگەری بەپیتی زەوی وەک ھۆکارێکی گرینگ وبنە ڕەتی کاریگەر لەسەر ژیانیان ، لەبەرئەوەی گەرباران بەشی کشتوکاڵی کردبواية,ئەوا بەرھەمی زۆر بە (بە پیت بوون (الخصوبە)ی زەوی دێتەدی.
ئەم شارستانییەتیانە لە سەرەتای ھەزارەی شەشەمی (پ. ز)ـەوە لە ناوچەکانی خوار ھێڵی باران بڵاوبوونەتەوە ,تا گردی سوان (تل الصوان)ی خوارووی شاری سامەرای ئێستا درێژبۆتەوە,ئەوەیان بۆتە ھۆی ئەوەی کۆڵەگەکانی ئەم بە پیرۆز دانانە ناجێگیربن .
ئەو ناوچانەی خوارووی ھێڵی باران ,باران بارینی ساڵانەیان جێگیر نییەو دەم دەمە، مەبەست رادەکەی ساڵێک باشەو بەشی کشتوکاڵ دەکات و ساڵێک بەشی ناکات.
ئەم ناجێگیربوونە,ئەم دەم دەمیەی رادەی باران وایکرد، مرۆڤی ئەم ناوچانە رووبکەنە ھۆکارەکانی کاریگەر لەسەر باران وبەرھەمەکانیان ودروێنە ، زیاتر لە بایەخدان بەپیت بوونی زەوی و ھەموو ئەوەی دیکەی دەبێتە ھۆی زۆری بەرھەمێنان ، لەبەرئەوەی بەپیتی زەوی ,بەھای نامێنێت لەگەڵ نەبوونی بارانی باش بۆ کشتوکاڵ و فراژووبوونی دانەوێڵە,ھەتا ئاژەڵان, کەوا سەرچاوەی بنچینەیی خۆراک بوون, ژیانیان دەکەوتە بەر ھەڕەشە ,بەنەبوونی بەرھەمی کشتوکاڵی,کەوا باران دەبێتەھۆی فراژوبوونی.
ئەم بارودۆخە نوێیە بوو بەھۆی دەرکەوتنی بیروبۆچەەنی نوێ, پشت بە بەپیرۆزدانانی ھۆکارە سروشتییەکان دەبەستێت و ئاو بە سەرچاوەی ژیان دادەنێت.
بێگومان ناوچەکانی خاوەن بارانی دەم دەم و بڕ بڕ، جێی دانیشتوانی زۆرو چڕی نابێتەوە، زۆرجاران بەرھەمی ساڵێک دەکرێتە دوو بەش، وەک ئامادەکاری بۆ ساڵی نەھات بێت لە بەرەبووم و کەم بارانی.
کەواتە ھەر زێدییەکی دانیشتوان دەبێ لە ناوچەکە بار بکات، دەنا ھاوسەنگی نێوان ژمارەی دانیشتوان و رادەی مایە خۆراکییەکانی بەرھەم ھاتوو نامێنێت و ئاسایشی و ئاسوودەیی کۆمەڵگە تێک دەدات ئەم دانیشتوانانەی باکوور ناچارن روو لە بەشی خوارووی عێراق بکەن.
ئەم ناوچەیە- خوارووی عێراق- لە سەرەتای پێکھاتنیدا بوو دانیشتوانی تێدا نەبوو، سەرباری ئەوەی قۆپی-ئەھواری زۆر بوو ن,ماسی وباڵندەو پەلەوەری زۆر بوو, بوون بە خۆراکی خێرای ئەوانەی تازە ھاتوون.
ئەم کەسانەی لە ئەنجامی زێدەبوونی دانیشتوان لە ناوچە کەم بارانەکان دەچوون بۆ بەشی خوارووی عێراق، بیرو بۆچوونە ئایینییەکەیان سەرباەت بە پەرستنی ھێزە سروشتییەکانی کاریگەر لەسەر باران و کشتوکاڵ و دروونەوە ھەبوو، لەگەڵ خۆیان دەگواستەوە بۆ ئەو ناوچانە لە خواریی عێراق ولەوێ بڵاویان کردنەوە.
خوداوەندەکانی سۆمەر
ئەوەی لەبارەی باوەڕەئایینییەکانی ماوەی چاخە مێژووییەکان باسمان کرد,ھۆکاری لۆجیکییان ھەیە,بەڵام ئەوەندە بەس نییە,گەرسروشتی ئاییندارییەکەش -لە ماوەی چاخە مێژووییەکان-گونجاونەبێت لەگەڵ جۆری ھۆکارەکانی باسمان کردن,ئەو ماوەیەی شارستانیيەتی (سامەرا)ی تێدا بڵاوبوویەوە, ناوچە کەم بارانەکان، بووە ھۆی دەرکەوتنی بیرو بۆچوونی نوێی ئایینی، لە بنجدا پشتی دەبەست بە پیرۆزکردنی ھۆکارەکانی کەش و ھەوای کاریگەر لەسەر باران و کشتوکاڵ و دروێنە، ئەم بیرو بۆچوونانەی لە کۆچکردندا گوێزرانەوە بۆ بەشی خوارووی عێراق، لە جۆری ئەم خوداوەندە سەرەکییانەن سۆمەرییەکان پەرستوویانە,وەک:
– خوداوەند (ئانو)، خوداوەندی ئاسمان.
– خوداوەند (ئینلیل)، خوداوەندی ھەوای.
– خوداوەندی (ئینکی)، خوداوەندی زەوی.
– خوداوەندی (ئوتو) (شمش)، خوداوەندی خۆر (رۆژ).
smart

ئەم خوداوەندە سەرەکیانە، لە زۆربەی داستان (ملحمە) و ئەفسانەکانی سۆمەری و بابلیدا باسکراوون و بە گەورە دانراون ,رێزیان گیراوەو پەرستراون.

ئەم خوداوەندانە، بەڕاستی خوداوەندی ھۆکارە جیاجیاکانی کەش و ھەوا بوون، یا ئەم ھۆکارانەیان لەخۆ دەگرت، ئەوەش دروستی بۆچوونەکە دیار دەکات.
(ل ٢٠ ,د.فوزی رشید ,خلق الانسان فی الاساطیر السومریە والبابلیە,افاق عربیە,العدد ٩ ,سنە ٦ ,ایار ١٩٨١)
نخبە من الباحثین، حضارە العراق، الجزء الاول، ١٩٨٥- بغداد، ص١٤٥-٢٢٠.
د.فوزی رشید-الفصل الخامس-الدیانە-المبحث الاول-المعتقدات الدینیە- المؤسسە العامە للاثار والتراث.ل ل-١٤٥ -١٩٦ .)
لە چاخی بەردینی نوێدا ، دیاردەکانی پیت و فەڕ و زۆر بوون لە سروشتدا ، چی نێوان مرۆیان ، یا ئاژەڵان ، یا ڕوەکان ،مرۆ ھێزەکانی پیت وفەڕی لە دایکدا بینی و بەپیرۆزی دانا و دایکی پیرۆزکراو پەیدابوو(یا ناسراو بە خواوەندی دایک- الإلهة الأم– Mother Goddess) و پەیکەر و بووکەڵەی بۆ دروستکرد ھاوشێوەی ئافرەتێکی سکپڕی خاوەن دوو مەمک و پاشەلی گەورە .
(- پەراوێز: (لەم قۆناخەدا ، پیرۆزکردنی دیاردە سروشتییەکان زیندوو ونازیندوو،پەیوەندیێکی جادووگەریانەیە،واتە بەیەک بەستنەوەی نادروستی ھۆو ئەنجامە).
ھەموویان سروشتێکی کشتوکاڵی جوتیارييان ھەبوو ، ئافرەت تیایدا وەک سەرکردە دەرکەوت و پیرۆزکرا ، تیایدا (خواوەندی دایک) بووکەڵەی بۆدروستکرا (الماجدی ، ١٩٩٧ : ٧٧) . ل ١٣ .
دایکی پیرۆزکراو، بەپێی ھەندێ بۆچوون وەک خوداوەندی دایک دەپەرسترا (بڕوانە ئەلماجیدی سحر البدايات ١٩٩٧: ٧٧).