فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

موحەمەد ساڵەیی بۆ دیاسپۆرا: لە ماڵانی شارەکانی کەنەدا تابلۆی من هەڵواسراون  

موحەمەد ساڵەیی بۆ دیاسپۆرا: لە ماڵانی شارەکانی کەنەدا تابلۆی من هەڵواسراون

 

ئامادەکردنی پەیامنری دیاسپۆرا کەنەدا

 

هونەرمەندی شێەکاری کورد (موحەمەد ساڵەیی) ساڵانێکە لە کەنەدا دەژیت و لەتەک ژیانی ڕۆژانە بەردەوامە لە کاری هونەری و پەرەپێدانی توانا هونەریی و فکری و تەکنیک و شێواز. ئەو بۆ ئەوەی  هونەرەکەی پایەکەی بەرز و کاریگەریی هەبێت، بیر لە نوێبوونەوە و دۆزینەوەی نوێترین شێواز و سوود وەرگرتن لە پێکهاتەی سروشتی و ڕەنگ و مرۆڤەکان و ڕەفتاریان و دەموچاویان دەکات، بۆ ئەوەی پێگەی خۆی بە‌هێز نیشان بدات و گوتارێکی نوێ لەنێوان نیشتیمان و ئاوارەیی دروست بکات.

هونەرمەند (موحەمەد ساڵەیی) لە وەڵامی پرسیاری ماڵپەڕی (دیاسپۆرا) ڕوونی کردەوە، کە:  کارەکانی  بە گشتی بابەتی ڕیالیزمی تازەن و بە شێوەیەکی ئەکادیمی ئیمپریشنیزمی دەیانکێشێت و تابلۆ بەرهەم دەهێنێت. بابەتی کوردەواری و ئامەریکای باکوور دەکێشێت و فڵچەکانی ئازاترن و هەوڵ دەدات زۆرترین ڕەنگ و بۆیەی کراوە بەکار بهێنێت . لەدرێژەی ئەویە چۆن ئەم گونجان و هاوسەنگییە لەنێوان کوردەورای و ئەمەریکا باکوور دروست دەکات، گووتی: بۆمن هەر چوار وەرزی ساڵ گرنگن و چێژی بێ سنوور لە گواستنەوەیان بۆ سەر کانڤاس دەبینم. ڕوو لە هەرلایەک دەکەیت ڕەنگ وجوانییە و داوا دەکات بیانکێشیت. تەنانەت ئارەزوویەکی بێ وێنەم هەیە بۆ تابلۆ کێشان و وانە وتنەوە. دەستپێک مرۆڤ ئەرک و ماندووبوونێکی بێ وێنە دەکێشت گەر بتەوێت لە وڵاتێکی نامۆ و نوێدا مێژوویەکی هونەریی بۆ خۆت ساز بکەیت و لە نێو ئاپۆرەی هونەرمەنداندا وەکو دەنگێکی زووڵاڵ دەرکەویت، چۆن سەختی ژیان و خێزان پەروەردەکردنیش مافێکی بێ قەیدە و دەبێت ئەنجام بدرێت.  بۆیە دەبینین گەلێک نووسەر و هونەرمەند، کە دەگەنە هەندەران واز دێنن و ناتوانن بەردەوام بن، یا

 

خود هەر لە نێو ڕەوەندی کوردیدا دەخولێنەوە و ناتوانن ببنە دەنگێک لەو وڵاتە نوێیەی کە تێیدان. بە شونخوونی و کارکردنێکی بێ وەستان هاتوومەتە نێو کایەی هونەری کەنەدایی و گێتییەوە و هەوڵمداوە بۆ بە جیهانی کردنی هونەرکەم و ناساندنی هونەری کوردی بە گەلانی دونیا کار بکەم و نەترسم و شوێن پێی خۆم قایم بکەم.

لەباریە کاری ڕۆژانە و کاری هونەرییەوە پێی ڕاگەیاندین، کە:  ئێستا لە زۆر پەیمانگاو و زانکۆ و دامەزراوەی هونەریدا وانە بەو هونەرمەندانە دەڵێتەوە، کە ئارەزووی خۆ پێگەیاندن وپەرەپێدانی توانای هونەرەییان هەیە. نایشارێتەوە و ئاماژە بەکاری سەخت و ماندووبن دەکات و دەڵێت: ئەگەر بێ پەروا کار نەکەم و ئاستی هونەرەکەم لەسەرەوە نەبێت کێ لێرە ناچارە بوار بۆ کوردێکی پەڕاگەندە فەراهەم بکات و داوای هونەر و زانستی نیگارکێشانی لێ بکات . خۆشبەختانە ئێمە هەر لە منداڵییەوە برەومان بە هێڵکاری و وێنەکێشانی ئەکادیمی داوە و بۆیە توانیومانە وەکو هونەرمەندێکی شامیل لە گەلێک بواردا بەرهەمدار بین .سەرباری دیمەن کێشان هەمیشە پۆرترەیتش دەکێشم و وانەکەی د

ەڵێمەوە. لەسەرانسەری وڵاتەوە بە سفارش پۆرترەیتم بۆ دێ و دەیانکێشم و بە دڵنیاییەوە لە ماڵانی شارەکاندا تابلۆی من هەڵواسراون .سەرباری هەموو ئەوانە من هێشتا خۆم هەر بە خوێندکار دەزانم و رۆژانە کاردەکەم و شتی نوێ فێر دەبم و دەمەوێت وەکو سەفیری هونەی کوردستان لەم ئەمەریکای باکوورە تابلۆکانم بە هونەردۆستان ئاشنا بکەم ، بەو سۆنگەیەوە زێدەتر دەچمە نێو هونەری ئەمەریکایی و لە چوارچێوەی ڕەوەندی کوردی دەرم خستووە و بە جیهانی دەکەم ، ئەمەش پەیوەستە بە دونیابینی و شێوازی کارکردنم لە چۆنیەتی کارەکان و شێوازی نمایش کردن.