فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

تێکستی گۆرانییەکانی زەکەریا

تێکستی گۆرانییەکانی زەکەریا

کەمال ڕێناس/ شاعیر/ ئەلمانیا

گۆرانی چونکە هەموو چینێک وتوێژێک گوێبیستی دەبن، مێوانی کۆمەڵگایە، دەبێت گۆرانی بێژ خۆی لەقسەی بازاڕی بەدربگرێت، بیخاتە ناواخنی گۆرانییەکانی، لە هەولێر لەناو چینی شەقاوەکان قسەیەک هەبوو کە زیاتر بۆ لایەنی سێکسی وشەهوەتبازی بەکاردەهات، ئەویش (پێفێربوون).
ئافرەتێک، کچێک پەیوەندی ناشەرعی لەگەڵ پیاوێک هەبوایە، بەتیروتانج دەیانگووت ؛(فڵانە پیاو بە فیسار ئافرەت فێربوە)
واتە شەهوەتبازی لەگەڵ دەکات، چینی ڕۆشنبیر خۆیان لەبەکارهێنانی ئەو وشە دەپاراست، وای لێهاتبوو کۆمەڵگاش بەبێ ئاگایی لەهەڵچوونێکی کاتی بەکاریان دەهێنا، ئەو  وشە و دەستەواژە خەریک بوو لەبیرخەڵکە دەچۆوە، بەداخەوە هونەرمەندی داهێنەر (زەکەریا عەبدوڵا).

ئەو  وشە و دەستەواژە خەریک بوو لەبیرخەڵکە دەچۆوە

بەبێئاگایی زیندووی کردەوە، لەگۆرانی گوڵێ کە شیعری سامی ئەرگوشییە دەڵێ (بگرە ئەو دەستەی کەبەسینەت فێرە).

لەگۆرانییەکی تر دەڵێ: “یەکەم جار ماچێ، جا لێولێوانێ”.
لێولێوانێ لەسەر وەزنی تۆپانێ ، قدیلانێ ..هتد، یە، هەرگیز کورد بەماچی لێو ناڵێ لێولێوانێ، هیچ شیعرییەتی تێدانییە، دەچێتە خانەی قسەی ڕۆژانە و سەرجادە.
ئەو سەرنجانە بەشێکی بچووکن لە شرۆڤەیەکی هونەری لەسەر هونەرمەندی داهێنەر زەکەریا، بەهیچ کلۆجێک لە پێگەوئەوشۆرشە هونەرییەی زەکەریا کردی کەمناکاتەوە